المطلع
عاجل

post-image

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە


11:29 كوردستان
2024-06-01
91913

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی ئەو حیزبە لە پەیامێکی پیرۆزبایی ڕایگەیاند، لە قووڵایی دڵمەوە پیرۆزبایی یادی 49 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و 48ـەمین ساڵەی هەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێتان لێدەکەم.

دەقی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:

ئەمڕۆ یادی هەزاران شەهیدی قارەمان و رووبارێک خوێنی رژاو دەکەینەوە، یادی هەموو ئەو تێکۆشەرانە دەکەینەوە کە لە رۆژانی سەختی خەباتدا بە خەونی گەورە و بڕوایەکی پتەوەوە، بەگژ شەوەزەنگدا دەچوونەوە و خەباتیان بۆ کوردستانێکی ئازاد و سەرفراز دەکرد. هەروەها دروود و سڵاو بۆ رۆحی سەرکردە کۆچکردووەکان دەنێرین و سوپاسی ئەو میراتە پڕ ئەزموونە دەکەین کە بۆیان بەجێهێشتووین.
هەمووان دەزانن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە چەند قۆناغی سەخت و دژواردا تێپەڕیوە، چەند بەربەست هاتنە رێ و رووبەڕووی چەند ئاڵنگاری بووەوە، قوربانیی زۆری دا و سەرکردە و شۆڕشگێڕی مەزنی لەدەستدا، بەڵام وەک چیاکان خۆڕاگر و پتەو مایەوە و هەرگیز پشتی لە بەها باڵاکانی نەکرد، مێژووی پڕ لە سەروەری و شانازیی خۆی نەکردە قوربانیی بەرژەوەندییە تایبەتەکان، بێگومان ئەمەش بە پشتیوانیی خەڵکە دڵسۆز و قارەمانەکەی بوو کە بە خوێن و خۆڕاگریی خۆیان یەکێتییان پاراست، بۆیە یەکێتی چەند هی ئێمەیە، هەزار ئەوەندە هی خەڵکە و ئێمەش خزمەتکاریانین.
ئێمە ئاوڕ لەو مێژووە درەوشاوەیە دەدەینەوە و پەندی لێوەردەگرین، لە حیکمەتی سەرکردە دێرین و شۆڕشگێڕەکانمانەوە فێردەبین و دەیکەینە چرای رێ و بناغەی کاری داهاتوومان دادەنێین. مێژوومان دەخەینە خزمەت داهاتووەوە و بەهیواوە هەنگاو بەرەو ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی دەنێین. دەمانەوێت قۆناغێکی نوێ بهێنینە کایەوە کە تێیدا مافەکانی خەڵک پارێزراوبن و هیچ مەترسییەک لەسەر ژیان و سەقامگیرییان نەبێت، لە ململانێ سیاسییەکاندا بەکارنەهێنرێن و جیاکاری لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریدا نەکرێت. ئەو پەیوەندییە فراوانەی سەرۆك مام جەلال لەگەڵ لایەنەكانی عیراق و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش بونیادینابوو، لەسەر بنەمای متمانە گەشەمان پێدا و لەهەماهەنگیی بەردەوامداین لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان و بەدیهێنانی مافە دەستوورییەكان.
ئەوەی لە رابردوودا لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و لێکنزیککردنەوەی لایەنەکان کردوومانە، بە هەمان رۆحییەتەوە بەردەوامیی پێدەدەین و دەمانەوێت ئاشتییەکی هەمیشەیی و دوور لە ململانێی نابەجێ ناوچەکە بگرێتەوە. لەكەركوكی قەڵای سەوزی یەكێتی و ناوچە دابڕێندراوەكانیش دەنگدەران سەلماندیان ئەوە یەكێتییە خەمی ناوچەكەی لە شان ناوە و حزبەكەی خۆیانە كە هەرگیز پشتی لە كەركوك و كەركوكییە سەربەرزەكان نەكردووە. ئێمە دڵسۆزیی ئەو خەڵكە خۆڕاگر و پێشوازییە بێوێنەكەیان لەیادناكەین و بەڵێنی وەفاداری و خزمەتكردنیان دووپاتدەكەینەوە.
دەزانین ئەو بۆشاییە گەورەیەی کۆچی سەرکردە و رابەرمان سەرۆک مام جەلال لەناو یەکێتی، پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عیراق دروستیکرد هەرگیز پڕ نابێتەوە، بەڵام هەوڵی تەواوماندا خوێندکارێکی دڵسۆز و سەرڕاستی رێگەکەی بین، ئەوەی کردوومانە و هەوڵمان بۆ داوە تەنیا و تەنیا لەپێناو ژیانی خەڵک، پاراستنی کوردستان، بەهێزترکردنی یەکێتیدا بوو. ئاستەنگیی زۆر دروستبوون، بەڵام کۆڵمان نەدا و بەپشتیوانیی هەڤاڵانی دڵسۆز و خەڵکەکەمان بەردەوامبووین، ئێستاش کە هێز و سەنگی یەکێتی دەبینین و چەپکە گوڵەکەمان گەش و درەوشاوەیە، ویژدانمان لەبەرامبەر ئەو مێژووە زێڕینەی حزبەکەمان و خوێنی شەهیداندا ئاسوودەیە.
لەم رۆژە مەزن و پیرۆزەدا بڕوای تەواومان بە ئازادیی کاری سیاسی، گەشەپێدانی دیموکراسی و رێزگرتن لە دەنگ و رەنگە جیاوازەکان دووپاتدەکەینەوە، پارێزەری وێنای گەش و فرەڕەنگی کوردستان دەبین و جەخت لە قووڵکردنەوەی ئاشتی و پێکەوەژیان دەکەینەوە، دەرگای کاری پێکەوەییمان کراوە بووە و هەروا دەمێنینەوە، رێزی تەواو لەسەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی تری کوردستان دەگرین و دەمانەوێت جیاوازییەکان بخەینە خزمەت ئامانجەکانەوە، ناکۆکییە ناوخۆییەکان پێکەوە چارەسەر بکەین و بە ئیرادە و هێزێکی زیاترەوە لە دەرەوە دەربکەوین. کوردستان پێویستی بەهەموومانە و دەنگمان پێکەوە زوڵاڵترە، یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیمان زامنی پاراستنی مافەکانمان دەکات و ئەزموونەکانی رابردوو سەلماندوویەتی دووبەرەکی خزمەتی هیچ لایەک ناکات. پێویستە بە خەونێکی گەورەتر و نیشتمانیترەوە هەنگاوبنێین و چاومان لە خۆشگوزەرانیی خەڵک و داهاتووی گەشی کوردستان بێت.
کەسوکاری خۆشەویست و سەربەرزی شەهیدان، ‏‎هیچ سوپاس و پێزانینێکی ئێمە ناتوانێت قەرەبووی ئەو قوربانییانە بکاتەوە کە ئێوە بەخشیووتانە، ئەگەر لە رابردوودا خزمەتێکی بچووکمان کردبێت، ناگاتە گەورەیی ئێوە. ئێمە قەرزاری 
هەمیشەیی ئێوەین و دەستی ماندووتان دەگووشین و سەری بەرزتان ماچ دەکەین. ئێوە پایە و پارێزەری یەکێتی بوون و ئێمە وانەکانی خۆڕاگری و کۆڵنەدان لەئێوەوە فێردەبین.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 43203
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 42710
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 44774
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 43524
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 41514
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 56690
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 55254
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 55100
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 58546
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 27383
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 54602
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 27498
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 56799
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 27984
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 58017
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 26743
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 27150
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 70580