المطلع
عاجل

post-image

تاران نیگەرانی دەربڕی بەرامبەر گەمارۆکان و بانگهێشتی باڵیۆزەکانی لە سێ وڵات دەکات


12:22 عەرەبی و نێودەوڵەتی
2025-09-27
26217

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، باڵیۆزانی وڵاتەكەی لە بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا بۆ راوێژ بانگكردونەتەوە بۆ تاران. چاوەڕان دەكرێت لە سبەی یەكشەممەوە سزا نێودەوڵەتییەكان بەسەر ئێراندا بسەپێندرێنەوە ئەوەش دوای ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پێشنیارێكی چین و روسیای بۆ دواخستنی گەڕاندنەوەی سزاكانی سەر ئێران، رەتكردەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لەدوای هەنگاوەكەی سێ وڵاتە ئەوروپییەكە بۆ كاراكردنی سناپ باك، باڵیۆزانی وڵاتەكەی لە بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا بۆ راوێژ بانگكردونەتەوە بۆ تاران.

ئەوەش لەدوای ئەوەی دێت كە دوێنێ هەینی، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، پێشنیاری بڕیارێكی چین و روسیای بۆ دواخستنی سەپاندنەوەی سزا نێودەوڵەتییەكان بەسەر ئێراندا رەتكردەوە.

رەشنوسی پێشنیارەكەی چین و روسیا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە 9 دەنگی نەخێر و 4 دەنگی بەڵێ و 2 دەنگی بێلایەن، رەتكرایەوە.

چین و روسیا لە پێشنیارەكەدا داوایان كردبو ماوەی مۆڵەتی سەپاندنەوەی سزا نێودەوڵەتییەكان بەسەر ئێراندا تاوەكو بەهاری ساڵی داهاتو درێژبكرێتەوە.

بە رەتكردنەوەی ئەو پێشنیارە، چاوەڕوان دەكرێت سزا نێودەوڵەتییەكان لە سبەی یەكشەممەوە بەسەر ئێراندا بسەپێندرێنەوە.

عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە كاردانەوەیدا بەرامبەر رەتكردنەوەی پێشنیارەكە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە، وتی، ئێران هەرگیز ناچێتە ژێر باری هەڕەشەو گوشارەكان و بەرپرسیارێتی "لێكەوتە خراپەكان"ی ئەم بڕیارە لە ئەستۆی سێ وڵاتە ئەوروپییەكەو ئەمریكادایە.

پێشتر بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە وتەكەیدا لە كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاند، دەبێت سزاكانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەسەر ئێراندا بسەپێندرێنەوە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 43203
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 42710
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 44774
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 43524
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 41630
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 56690
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 55254
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 55159
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 58546
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 27383
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 54602
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 27498
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 56799
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 27984
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 58018
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 26743
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 27150
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 70580