المطلع
عاجل

post-image

دەم پارتی: ئۆجه‌لان داوای كردوه‌ له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، مەزڵوم كۆبانێ، قوباد تاڵه‌بانی و بافڵ تاڵەبانی کۆببێتەوە".


23:44 كوردستان
2025-06-11
62097

ئایشەگول دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی ڕایگه‌یاند، بەنیازن بە زوترین کات سەردانی دورگەی ئیمڕاڵی بکەن و ئەگەری زۆرە ئۆجه‌لان لەگەڵ نوێنەرانی لایەنە سیاسییە جیاوازەکانیش کۆببێتەوە، ده‌شڵێت، "ئۆجه‌لان داوای كردوه‌ له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، مەزڵوم كۆبانێ، قوباد تاڵه‌بانی و بافڵ تاڵەبانی کۆببێتەوە".

ئایشەگول دۆغان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "پرسی کورد تەنها پرسی کورد نییە و ئەوەی ئێمە ئەزمونمان کردوە بەڵگەیە لەسەر ئەمە، بۆیە کاتێک چارەسەری دیموکراسی و ئاشتی وەک پێویستیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و مرۆیی سەیر دەکرێت، کاتێک بەم شێوەیە نزیک دەبێتەوە، پەرلەمان دەتوانێت زۆر بە خێرایی دەستپێشخەری بکات، وەک ده‌م پارتی ئامادەکاریمان هەیە سەبارەت بە ڕێکار و جەوهەر و چۆنیەتی دروستكردنی ئه‌نجومه‌نێك و ئێمە ڕەشنوس و پێشنیارێکی لەو شێوەیەمان هەیە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئامادەکاری دەکەین بۆ ئەوەی بچینە دورگەی ئیمڕاڵی، بەنیازین بە زوترین کات سەردانی دورگەی ئیمڕاڵی بکەین، لەگەڵ شاندێک کە پێکهاتوە لە ئەندامانی میکەکەمان، لەنێویاندا هاوسەرۆکەکانمان، ئامادەکاری دەکەین بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵیدا کۆببینەوە و ڕاوێژ بکەین بەمەبەستی تێگەیشتن و ڕونکردنەوەی ئەم ماوەیە و ڕێکخستنی بەهێزتر، ئێمە دەیکەین".
وته‌بێژی ده‌م پارتی وتیشی، "ئەگەری زۆرە لە ڕۆژانی داهاتودا ئۆجەلان لەگەڵ نوێنەرانی لایەنە سیاسییە جیاوازەکان کۆببێتەوە، دەیەوێت لەگەڵ نوێنەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی کۆببێتەوە".
ئه‌وه‌شی وت، "بە لەبەرچاوگرتنی مەودا و قورسایی کێشەکە؛ پێمان وایە بە قازانجی دەبێت لەگەڵ مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، مەزڵوم كۆبانێ، قوباد تاڵه‌بانی و بافڵ تاڵەبانی کۆببێتەوە، هەروەها دەزانین کە ئەو دەیەوێت ئەو کۆبونەوانە ئەنجام بدات، پێمان خۆشە ئەمە لەگەڵ ڕای گشتیدا بەشی بکەین، ئەمە  داواکارییەکەی به‌ڕێز ئۆجەلانه‌ و پێمان وایە بۆ ئەو زۆر بەنرخە کە لەگەڵ سەرکردەکانی پارتە سیاسییە جیاوازەکان و کەسایەتییە گرنگەکان کۆببێتەوە".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

2026-07-03 09:02 118948
ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

2026-06-18 12:11 131486
سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 255865
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 235681
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 234382
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 234676
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 233570
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 246078
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 246616
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 245248
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 250702
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 76332
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 242809
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 82262
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 149542
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 77174
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 249750
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 80517