المطلع
عاجل

post-image

راهێنەری بەرشەلۆنه: باشتر وایه لیڤاندۆسکی لەسەر کورسی یەدەگ بێت ‏


12:08 وەرزش
2025-05-06
48309

هانزی فلیک راهێنەری بەرشەلۆنه رایگەیاند لیڤاندۆسکی ئامادەیە بۆ یاریکردن بەرامبەر بە یانەی ئینتەرمیلان بەڵام باشتر وایه لەسەر کورسی یەدەگ بێت.

‏فلیک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەپێش ئەنجامدانی یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنسلیگ لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلان رایگەیاند:- حەز دەکەم تیپەکەم چێژ لەم یارییە وەربگرێت و سوودی لێ ببینێت ، هیوادارم وەک تیپێکی یەکگرتوو یاری بکەین. بە دڵنیاییەوە دەبێت خۆمان لەگەڵ هەندێک شتدا بگونجێنین. 
‏لە بارەی لامینەوە وتی: هەمیشە باسی لێدەکرێت، یاریزانێکی گەورەیە و بلیمەتە، ئەوەی بە تۆپ دەیکات باوەڕپێنەکراوە، ئەوەی بەرامبەر ئینتەر کردوویەتی ئێمەی هێنایەوە ناو یارییەکە و  زۆر یاریزانی نایابمان هەیە.

‏فلیک راشیگەیاند: لە سەرەتای وەرزدا کەس پێی وا نەبوو لەو شوێنە بین کە ئەمڕۆ لێی دەژین. دوو نازناومان بەدەستهێناوە، و کێبڕکێ دەکەین بۆ بەدەستهێنانی نازناوی زیاتر. من ئەم یاریزانانە بەرز دەنرخێنم، چۆن کاتێکی خۆش بەسەر دەبەن، و چۆن وەک تیمێک یاری دەکەن ئەم یانەیە، و هاندەرەکانیان، شانازی دەکەن. ئەمە شتێکی خۆشە دڵخۆشم بە ڕاهێنەرایەتی ئەم تیپە!

‏سەبارەت بە لیڤاندۆسکی فلیک وتی: دوێنێ قسەمان کرد، هەموو شتێک بە باشی دەڕوات. باشترە. لە کورسی یەدەگەوە بێتە ناوەوە، و کاتێک پێویستمان پێی بێت یاری دەکات.

‏باسی لەوەشکرد: وەک ستافێکی تەکنیکی هەموو شتێک شی دەکەینەوە. هەموو شتێک بە هۆکارێک ڕوودەدات، هەندێکجار هەڵەی پێگە یان یاریزانێک لە شوێنی خۆی دەرچووە. ئەوەی لەگەڵ ئێمە ڕوودەدات لەسەر
‏تۆپی بەرز بە دڵنیاییەوە باش نییە، ئێمەش کار لەسەر گۆڕینی هەندێک شت دەکەین.

‏فلیک وتیشی پێموایە ئینتەرمیلان هەروەک چۆن ئێمە لەگەڵ بارودۆخی یارییەکەدا خۆیان دەگونجێنن. هەمووان دەیانەوێت بگەنە یاری کۆتایی، لە جوڵە و گواستنەوەدا بەهێزن. گرنگە کاتیان نەبێت بۆ ئەوەی تۆپەکە بەدەستبهێنن. کۆتا یاری زۆر نایابیان ئەنجامدا، دەبێت ڕێگرییان لێ بکەین لەوەی ئەو کارە بکەن.

‏لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئینتەر تیپێکی بەهێز و بە ئەزموونە. لە دوایین یاریدا بە باشی دەرفەتەکانیان قۆستەوە، سبەی دەبێت هەمووان پابەندبن لە ڕووی بەرگرییەوە، ئەمە گرنگە دەبێت ئەو بۆشاییانە دابخەین کە یاری تێدا دەکەن، ئەوە سبەی کاری ئێمەیە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

2026-07-03 09:02 119951
ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

2026-06-18 12:11 132466
سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 257005
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 237159
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 235792
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 235724
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 234720
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 247073
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 247897
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 246398
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 251857
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 76589
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 243959
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 82546
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 149601
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 77309
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 250909
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 80753