المطلع
عاجل

post-image

سەرۆك کۆمار: عێراق فاکتەرێکی ناوچەیی کاریگەرە بۆ پشتگیریکردنی ئیرادەی دیالۆگ و بەهاکانی لێکتێگەیشتن لەنێوان وڵاتاندا


19:35 عێراق
2024-02-24
85791

سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید ئەمڕۆ شەممە 24-2-2024 ئامادەی شەشەمین کۆنفرانسی دیالۆگی بەغداد بوو، کە پەیمانگای عێراق بۆ دیالۆگ لەژێر دروشمی (پەیوەندی هەرێمی-میحوەری عێراق) رێکیخستوە.
سەرۆك کۆمار لە کۆنفرانسەکەدا وتەیەکی پێشکەشکرد و دوپاتیکردەوە، چالاکی ناوەندەکانی توێژینەوە و دامەزراوە مەدەنییەکانی پەیوەست بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن، چالاکیی گرنگە، کە کاری حکومەتەکان بەرەوپێش دەبات بۆ پەرەپێدانی بەهاکانی پێکەوەژیان، هەروەها پشتیوانی دەکات لە پێشکەشکردنی بیرۆکە و تێڕوانینەکان بۆ بڕیاربەدەستان، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ دروستکردنی بڕیارەکان.
هەروەها ئاماژەی بەوەکرد، ئەو سیاسەتەی عێراق، کە لە دوای روخانی دیکتاتۆرییەت و لەلایەن حکومەتە جیاجیاکانەوە پەیڕەودەکرێت و پەرەیپێدراوە، لەسەر بنەمایەکی بنەڕەتی داڕێژراوە و بریتییە لەوەی عێراق هەمیشە لایەنێکی چالاکە بۆ لێکتێگەیشتن و پێکەوەژیانی ناوچەیی.
سەرۆك کۆمار راشیگەیاند؛ عێراق کاری کردوە بۆئەوەی نەبێتە خاڵی هێرشکردنەسەر هیچ لایەنێکی ناوچەیی، بەڵکو فاکتەرێکی ناوچەیی کاریگەرە لەپێناو هاریکاری بونیادنەر و پشتگیریکردنی ئیرادەی دیالۆگ و بەهاکانی لێکتێگەیشتن لەنێوان وڵاتە جیاوازەکاندا.

ئەمەش دەقی وتەکەی بەڕێز سەرۆك کۆمارە:

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

خوشکان و برایانی ئامادەبووی بەڕێز
سڵاوی خودای گەورەتان لێبێت

سڵاوتان لێبێت و دەستخۆشی لە هەوڵەکانتان دەکەم بۆ سازکردنی ئەم کۆنفرانسە، کە پەیوەندی بە پتەوکردنی بەهاکانی دیالۆگ و کارکردنی هاوبەشەوە  هەیە لەپێناو دروستکردن و پەرەپێدانی ژینگەیەکی ناوچەیی و جیهانی پاڵپشت بۆ گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان وڵاتان.
رەنگە گرنگترین و باشترین لێکتێگەیشتن، ئەو لێکتێگەیشتنە بێت کە لەسەر بنەمای باوەڕێکی راستەقینە بە دیالۆگ و فرەچەشنی و جیاوازی بونیادنراوە،  پاشان لێکتێگەیشتنەکە بەهێزتر دەبێت هەر کاتێك لەسەر بنەماکانی بەرژەوەندیی هاوبەش بێت و پاڵپشت بێت بە رێزگرتن لە سەربەخۆیی و سەروەریی وڵاتان و کۆمەڵگەکان.
چالاکی ناوەندەکانی توێژینەوە و دامەزراوە مەدەنییەکانی پەیوەست بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن، چالاکیی گرنگە، کە کاری حکومەتەکان بەرەوپێش دەبات بۆ پەرەپێدانی بەهاکانی پێکەوەژیان، هەروەها پشتیوانی دەکات لە پێشکەشکردنی بیرۆکە و تێڕوانینەکان بۆ بڕیاربەدەستان، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ دروستکردنی بڕیارەکان و هێنانەئارای کەشێکی گونجاو بۆ لێکتێگەیشتنی باش و پێکەوەژیان.

لای هەموان ئاشکرایە، ئەو سیاسەتەی عێراق، کە لە دوای روخانی دیکتاتۆرییەت و لەلایەن حکومەتە جیاجیاکانەوە پەیڕەودەکرێت و پەرەیپێدراوە، لەسەر بنەمایەکی بنەڕەتی داڕێژراوە و بریتییە لەوەی عێراق هەمیشە لایەنێکی چالاکە بۆ لێکتێگەیشتن و پێکەوەژیانی ناوچەیی و یارمەتیدەرە بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی پاڵپشت بۆ دیالۆگ و رێزگرتن لە فرەچەشنی و جیاوازییەکان. هەربۆیە عێراق کاری کردوە بۆئەوەی نەبێتە خاڵی هێرشکردنەسەر هیچ لایەنێکی ناوچەیی، بەڵکو فاکتەرێکی ناوچەیی کاریگەرە لەپێناو هاریکاری بونیادنەر و پشتگیریکردنی ئیرادەی دیالۆگ و بەهاکانی لێکتێگەیشتن لەنێوان وڵاتە جیاوازەکاندا.
بە پشت بەستن بەو بنەما گشتیانەی حکومەتەکانی عێراق پەیڕەویانکردووە، دەتوانین هەوڵ و رۆڵی عێراق لە دروستکردنی کەشێکی گونجاو و پاڵپشت بۆ گفتوگۆ لەنێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ، شانشینی عەرەبی سعودیە و کۆماری ئیسلامی ئێران پشتڕاستبکەینەوە. لەڕاستیشدا هەوڵەکانمان بەبێ ئەنجام دەبون ئەگەر ئیرادە و هاریکاری بونیادنەرانەی  حکومەتەکانی هەردوو وڵاتی دراوسێ نەبوایە.
پێدەچێت ئەمڕۆ ناوچەکەمان پێویستییەکی زۆری بە بەهێزکردنی پرەنسیپەکانی دیالۆگی بونیادنەر و بەرهەمدار هەبێت.
بەرژەوەندیی گەلان و وڵاتان لە پەرەپێدانی رێساکانی لێکتێگەیشتن و چەسپاندنی پرەنسیپەکانی دیالۆگ و روانینێکی بەرپرسیارانەیە بەرەو داهاتوو.
بەرژەوەندیی ناوچەکەمان لەوەدایە، کە هەموومان هاریکاریی یەکتربکەین لەپێناو هێنانەئارای ژینگەیەکی گەشەسەندو و  هاریکار و یەکگرتوو.
لە دەیەکانی رابردودا، کات زۆر بەفیڕۆدراو لەو ماوەیەدا سامان و دەرفەتی زۆر بەهەدەر دران، کە دەکرا ناوچەکە بەرەو پێشەوەببەن و هاوبەشی بەهێزتر بکەن و هاریکاری بچەسپێنن.
کەشوهەوای جەنگ و توندوتیژی و تیرۆر لەم دەیان ساڵەدا، هۆکارێکی سەرەکی بوو بۆ بەفیڕۆدانی ئەو سەرچاوە مرۆیی و ئابورییانە و پێموایە هەموومان لە ناوچەکەدا درکمان پێکردووە یاخود پێویستە درک بەوە بکەین، کە ئاشتی و لێکتێگەیشتنی نێوان وڵاتان تاکە رێگایە بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام و سەقامگیر و پێشکەوتوو.
لەم چوارچێوەیەدا دوپاتیدەکەینەوە، کە سەقامگیری لەم ناوچەیەدا بەبێ کۆتاییهێنانی تەواوەتی بە نەهامەتی گەلی فەلەستینی و بەدەستهێنانەوەی مافی رەوای دەوڵەت و خاکی نیشتمانی، بەدی نایەت.
ئێستا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زیاتر لە جاران درک بەمە دەکات، چونکە بەدواداچوون بۆ نەهامەتیی فەلەستینییەکان و ئەو تاوانانە دەکات، کە بەرامبەریان ئەنجامدەدرێن. بەرپرسیارێتیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە، کە بە ئیرادەیەکی راستەقینە و کاریگەرەوە کاربکات بۆ کۆتاییهێنان بەو نەهامەتیانە و راگرتنی ئەو تاوانە قێزەونانەی، لە دژی گەلی فەلەستین ئەنجامدەدرێن.

خوشکان و برایان بەهیوای سەرکەوتن بۆ کۆنفرانسەکەتان و بۆ ئەو هەوڵە دڵسۆزانەی دەدرێن بۆ بەدیهێنانی دیالۆگێکی ناوچەیی دڵسۆز و بەرهەمدار.

دوبارە سڵاوی خودای گەورەتان لێبێت.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 43203
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 42710
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 44774
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 43524
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 41514
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 56690
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 55254
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 55100
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 58546
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 27383
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 54602
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 27498
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 56799
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 27984
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 58017
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 26743
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 27150
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 70580