المطلع
عاجل

post-image

سەرۆک کۆمار: عیراق ئاواتەخوازە هاوبەشیی ستراتیژی لەگەڵ هەموو وڵاتانی دۆست دابمەزرێنێت


20:11 عێراق
2023-12-11
77860

ئەمرۆ دووشەممە 11-12-2023 لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری قوبرس، سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید لەگەڵ بەڕێز نیکۆس خریستۆدۆلیدس سەرۆک کۆماری قوبرس پرێس کۆنفرانسێکیان ئەنجام دا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆمار لەسەرەتادا سەرۆک کۆماری عیراق سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆک کۆماری قوبرس دەربڕی بۆ ئەو بانگهێشتنامەیەی پێشکەشی کردبوو بۆ سەردانی کۆماری قوبرس، ئاماژەی بەوەشدا کە دانانی بەردی بناغەی سەردەمێکی نوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە و دووپاتکردنەوەی خواستی عیراقی بۆ قوڵکردنەوەی پەیوەندی هەمەلایەنە و فراوانکردنی لەگەڵ کۆماری قوبرس دەربڕی.

سەرۆک کۆمار هەوڵی عیراقی بۆ کارکردن بۆ دروستکردنی هەلومەرجی گونجاو و کەشی لەبار بۆ زیاتر هاندانی کۆمپانیا گشتییەکان و کەرتی تایبەت لە هەموو کەرتەکانی بیناسازی و وەبەرهێناندا رونکردەوە، ئاماژەی بە بەردەستبوونی دەرفەت و توانای وەبەرهێنانی گەورە لە عیراقدا کرد، وەک چۆن جەختی لەسەر خواستی عیراق کردەوە بۆ دامەزراندنی پەیوەندی هاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ هەموو وڵاتانی دۆست، لەوانەش کۆماری قوبرس لە رێی دامەزراندنی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی نیشتەجێ لە هەردوو وڵات، کە بەشداردەبێت لە چەسپاندنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان.

بەڕێز سەرۆک کۆمار جەختی لە پەرۆشی عیراق کردەوە بۆ دامەزراندنی باشترین پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ وڵاتانی جیهان، ئەمە جگە لە ئیمزاکردنی رێککەوتنی هاوکاری و هاوبەشی لە کۆمەڵێک بواری ئابوری و بازرگانی و رۆشنبیری، کە هاوبەشییەکان فراوانتر دەکات لە ژێر رۆشنایی ئەو توانا گەورەیەی لەبەردەستی هەردووکیاندایە و نزیککردنەوەی هەڵوێست و دیدگای سیاسی سەبارەت بە پرسەکانی بەرژەوەندی هاوبەش بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بڕیارنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان.

بەڕێز سەرۆک کۆمار هەڵوێستی عیراقی بۆ ئیدانەی توندی بەردەوامیی دەستدرێژی و جینۆساید دژی گەلی فەلەستین لە غەزە دوپاتکردەوە و جەختی لە مافی گەلی فەلەستین کردەوە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان لەسەر خاکەکەیان، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییش کرد کار بۆ راگرتنی شەڕی داسەپاو بکەن و هەوڵی گەیاندنی پێداویستییەکان بە خەڵک لە غەزە، سەربخەن.

ئەمەی خوارەوە دەقی قسەکانی دکتۆر لەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆماری عیراقە لە پرێس کۆنفرانسەکەدا:

جەنابی سەرۆک کۆماری قوبرس بەڕێز نیکۆس خریستۆدۆلیدۆس

ئامادەبووانی بەڕێز…

خۆشحاڵین بەدەم ئەو بانگهێشتەوە هاتین، کە لەلایەن جەنابی سەرۆک کۆمارەوە پێشکەشکراوە بۆ سەردانی وڵاتی دۆستمان کۆماری قوبرس.

دەرفەتێکی باشە بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان قوبرس و عیراق و پەرەپێدانی بەرەو ئاسۆکانی دۆستایەتی و هاوکاری و کاری هاوبەش لە زۆر بواردا، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو وڵات و گەلی دۆست بکات.
ئێمە بە تەواوی ئامادەین کار بۆ ئەمە بکەین، ئەم ئامانجە لە کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ جەنابی سەرۆک کۆمار تێبینیمان کرد و هەستمانپێکرد.
لە گفتوگۆکەماندا لەگەڵ جەنابی سەرۆک کۆمار، هەوڵی عیراقمان دوپاتکردەوە بۆ کارکردن لەپێناو رەخساندنی هەلومەرجی گونجاو بۆ هاندانی کۆمپانیا گشتییەکان و کەرتی تایبەت بۆ زیاتر بەشداریکردن لە سەرجەم کەرتەکانی بیناسازی و وەبەرهێنان لە عیراقدا، بەوپێیەی دەرفەتی وەبەرهێنان و توانای گەورە لە عیراقدا هەیە دوای ئەوەی سەرکەوتوو بووین لە شکستپێهێنانی تیرۆر و پێشکەوتن لە بەدەستهێنانی ئاسایش و سەقامگیری.

لەم ڕووەوە خواست و پاڵپشتی حکومەتی عیراق دووپاتدەکەینەوە بۆ دروستکردنی رێگەی زیاتری هاوکاری هاوبەش لەگەڵ وڵاتانی دۆستی جۆراوجۆر، بەوپێیەی عیراق ئاواتەخوازە هاوبەشیی ستراتیژی لەگەڵ هەموو وڵاتانی دۆست بە کۆماری قوبرسیشەوە دابمەزرێنێت بەشێوەیەک، کە بەرژەوەندی هاوبەش بەدەستبهێنێت.

هەروەک ئاماژەمان بە گرنگی دامەزراندنی نوێنەرایەتییەکی دیپلۆماسی نیشتەجێ لە هەردوو وڵاتدا کرد، کە بەشداردەبێت لە چەسپاندنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست و رێگەی هاوکاری و کاری هاوبەش دابین دەکات.

گرنگە پەرۆشیمان لە عیراق پشتڕاست بکەینەوە بۆ ئیمزاکردنی رێککەوتنی هاوکاری و هاوبەشی لە کۆمەڵێک بواری ئابووری و بازرگانی و رۆشنبیری، کە هاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی دیکە فراوانتر بکات و لە ژێر رۆشنایی ئەو توانا گەورەیەی لەبەردەستی هەردوو وڵاتدایە، هەروەها هەڵوێستی سیاسی و دیدگاکان نزیکتر بکەینەوە سەبارەت بە پرسەکانی بەرژەوەندی هاوبەش بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بڕیارنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان.

ئێمە پشتگیری لە هەر هەوڵێک دەکەین کە هاوکارییەکان فراوانتر بکات و دۆستایەتی نێوان گەلان و وڵاتان پەرەپێبدات.

سەقامگیری ئەمنی و سیاسی بە تایبەتی لە دروستکردنی ژینگەی بنیاتنانەوە و پێشکەوتندا گرنگە. لەم ڕووەوە ئێمە لە عیراق باوەڕمان بە گرنگی چارەسەرکردنی دەردەسەریەکانی گەلی فەلەستین هەیە بە دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان و گەیشتن بە ئاشتی لەسەر بنەمایەکی دادپەروەرانە کە پابەندبێت بە بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان و رێساکانی مافی مرۆڤەوە.

لە کۆتاییدا سوپاس و پێزانینمان بۆ ئەو بانگهێشتە بەخشندەیە نوێ دەکەینەوە، هەروەها پێزانین و رێزی خۆمان ئاراستەی ئێوە جەنابی سەرۆک کۆمارو ئەندامانی حکومەتەکەتان و بۆ گەلی دۆستی قوبرس دەکەین بۆ پێشوازی گەرم و شایستەتان، ئێمە تامەزرۆیی خۆمان نوێ دەکەینەوە بۆ بانگهێشتکردنتان بۆ سەردانی عیراق.

هەروەها لە پرێس کۆنفرانسەکەدا، نیکۆس خریستۆدۆلیدس سەرۆکی قوبرس وتەیەکی پێشکەشکردو خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی بەڕێز سەرۆک کۆمار دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا، کە یەکەم سەردانی رەسمیی سەرۆک کۆماری عیراقە بۆ قوبرس.

جەختیشی لەوە کردەوە، کە ئەم سەردانە لاپەڕەیەکی نوێ و گرنگ لە تۆماری پەیوەندییەکانی نێوان عیراق و قوبرسدا دەکاتەوە، هەروەها ئەم سەردانە گرنگییەکی بنەڕەتی و سونبولی ئیرادەی هاوبەشی هەیە بۆ زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان قوبرس و عیراق و پەرەپێدانی هاوکارییەکان لەسەرئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی.

سەرۆک خریستۆدۆلیدۆس ئاماژەی بەوەشکرد قوبرس و عیراق دوو وڵاتن، کە گرنگییەکی زۆر بە پاراستنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و رێزگرتن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی وڵاتان دەدەن، ئاماژەی بەوەشکرد جەنابی سەرۆک کۆماری عیراقی لە وردەکارییەکانی پرسی قوبرس ئاگادارکردووەتەوە، هەروەها ئیرادە و خواستی خۆیان پیشانداوە بۆ  دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان بە زووترین کات، کە دەبێتەهۆی یەکگرتنەوە لە رێگەی چارەسەرێکی هاوسەنگ لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەکان و یاساکانی ئەوروپا و بڕیارنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان.

سەرۆکی قوبرس رونیکردەوە، کە لە میانی دیدارەکەدا لەگەڵ بەڕێز سەرۆک دکتۆر لەتیف جەمال رەشید میکانیزمەکانی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری لە بوارە ئابوورییەکان و پاڵپشتیکردن و پەرەپێدانی وەبەرهێنانەکان تاووتوێ کراوە. ئاماژەی بەوەشکرد، وەزیری دەرەوەی قوبرس لە سەرەتای ساڵی نوێ سەردانی بەغدا دەکات و رێککەوتنێک بۆ رێگریکردن لە باجدانی دوولایەنە ئیمزا دەکرێت، هەروەها پاڵنەرێک دەبێت بۆ گەشەکردنی پەیوەندییە ئابووریەکان و وەبەرهێنانەکانی زیاتر لە بوارەکانی رۆشنبیری و کولتوری، بە تایبەت سەبارەت بە گەڕانەوەی گەنجینەی شارستانی و کولتوری دزراو.

سەرۆکی قوبرس ئاماژەی بەوەشکرد، بیروڕاکان لەبارەی چالاککردنی هاوکاری لەبوارەکانی ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ئاڵوگۆڕکران، هەروەها بوونی زەمینەیەکی لەباری بۆ هاوکاری و ئاڵوگۆڕی ئەزمونەکان لە بواری زانیاری تەکنیکیشدا دوپاتکردەوە.
هەروەها ستایشی بەشداریی جەنابی سەرۆک کۆماری کرد لە کۆنفرانسی دەستپێشخەری قوبرس بۆ گۆڕانی کەشوهەوا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست لە ساڵی 2022 و پەسەندکردنی پڕۆژەیەک بۆ چالاکیی هاوبەش هەنگاوێکی گرنگ بوو بەرەو هاوکاری ناوچەیی بۆ روبەڕوبونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا.

هەروەک سەرۆکی قوبرس نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بەو کێشانەی لە ناوچەکەدا رودەدەن، بەتایبەتی لەدەستدانی ئەو ژمارە زۆرەی قوربانییە بێتاوانەکان، رونیشیکردەوە، تاکە رێگەچارە بۆ دەرچوون لەم بازنەی توندوتیژییە، دەستپێکردنی پرۆسەیەکی ئاشتیانەیە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی هەمەلایەنە بەگوێرەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوە یەکگرتووەکان.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 43741
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 42922
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 44994
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 43823
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 41934
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 57103
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 55550
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 55508
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 58724
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 27383
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 54820
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 27498
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 57323
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 28118
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 58383
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 26743
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 27205
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 70940