المطلع
عاجل

post-image

سەرۆک کۆمار پەیامێکی تایبەت ئاراستەی دانیشتوانی پارێزگای هەڵەبجە دەکات


23:41 عێراق
2025-04-17
26873

سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، پەیامێکی تایبەتی ئاراستەی پارێزگای هەڵەبجە کرد و تیایدا پیرۆزبایی بەپارێزگابونی هەڵەبجە لە دانیشتوانی پارێزگاکە کرد.
سەرۆک کۆمار  لە پەیامێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە، ستایشی هەوڵەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی کرد بۆ پەسەندکردنی پرۆژەی یاسای گۆڕینی هەڵەبجە بۆ پارێزگا و داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کاربکەن بۆ تەواوکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە پارێزگاکەدا بەمەبەستی پەرەپێدان و گەشەپێدانی.
ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامی سەرۆک کۆمارە بۆ دانیشتوانی پارێزگای هەڵەبجە:

بەناوی خودای گەورەو میهرەبان

خەڵکی تێکۆشەری هەڵەبجە
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان
بریندارانی کیمبارانی هەڵەبجەی شەهید

بە بونی هەڵەبجە بە پارێزگا  پیرۆزبایی گەرم ئەکەین، لەرۆژی دەنگدانی پەرلەمان بەیاننامەیەکی فەرمی سەرۆکایەتی کۆمارمان دەرکرد، پێمان باشبوو بە تایبەتر پیرۆزبایی لەخەڵکی هەڵەبجە بکەین. 
ئەمە هەنگاوێکی یاسایی و کارگێڕی دروستبوو بۆ گەشەپێدانی هەڵەبجە، دەستخۆشی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەین و ئاشکرایە هەر لە کۆنەوە هەڵەبجە مەڵبەندێکی ڕۆشنبیری وکلتوری پێشکەوتوو بوە و شاری هونەر و ئەدیب و شاعیران بوە، خەڵکەکەی لێوەشاوە و  نیشتمان پەروەرن ، خاکەکەی بە پیت و ناوچەیەکی دڵڕفێن و گەشتیاریە. 
بە هەموو توانامانەوە پشتگیری لەپارێزگای هەڵەبجە دەکەین و خزمەتی هەڵەبجە و زیاتر ئاوەدانکردنەوە و پێشخستنی دەکەین.
بێگومان کیمیابارانکردنی هەڵەبجە تاوانێکی جینۆسایدە، هەموو هەوڵێک لە کۆڕی نێودەوڵەتیدا ئەدەین، بۆ ئەوەی تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجە بەشێوەیەکی یاسایی بە جینۆساید بناسرێت . 
خەڵکی تێکۆشەرو بەوەفای هەڵەبجە، دڵنیاین ئێوەش لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکی و وەبەرهێنەری شارەکەتان و تەواوی وڵاتەکەمان کۆشش دەکەن بۆ ئاوەدانکردنەوەی زیاتری شارەکەتان، گیانی شەهیدانی هەڵەبجە و هەموو شەهیدانی وڵاتەکەمان شاد بێت و هەڵەبجەش هەمیشە شاری ئاشتی وهونەرو جوانی بێت.

                                                        

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 43203
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 42710
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 44774
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 43524
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 41514
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 56690
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 55254
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 55100
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 58546
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 27383
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 54602
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 27498
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 56799
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 27917
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 58017
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 26743
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 27150
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 70580