المطلع
عاجل

post-image

عێراق سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ئێران دەکات


14:39 عێراق
2025-06-13
55263

ئەمڕۆ هەینی، حكومه‌تی عێراق، " سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ده‌كات و داوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانیش ده‌كات".
‏باسم عه‌واد له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، حكومه‌تی عێراق به‌ توندترین شێوه‌ ده‌ستدرێژی سه‌ربازی كه‌ له‌ لایه‌ن قه‌واره‌ی زایۆنیستییه‌وه‌ بۆ سه‌ر خاكی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستی پێكردوه‌، سه‌ركۆنه‌ ده‌كات، ئه‌م ده‌ستدرێژییه‌ پێشێلكارییه‌كی ئاشكرای بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و میساقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانه‌ و مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی دروستده‌كات، به‌تایبه‌تی كه‌ له‌ ماوه‌ی دانوستانه‌كانی ئه‌مریكا و ئێراندا ڕویدا.

‏راشیگه‌یاند، "نابێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك ته‌ماشاكه‌ری ئه‌م پێشێلكارییه‌ ئاشكرایه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بمێنێته‌وه‌، به‌كارهێنانی هێز بۆ دوباره‌ جێگیركردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی تێكدانی بناغه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ مۆدێرنه‌كان ده‌كات".
‏ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "حكومه‌تی عێراق جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ لێدوانی سه‌ركۆنه‌كردن به‌س نییه‌، هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت وه‌ربگێڕدرێته‌ سه‌ر هه‌نگاوی ڕێگری و پراكتیكی.
‏ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "حكومه‌تی عێراق داوا له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ده‌كات ده‌ستبه‌جێ كۆببێته‌وه‌ و ڕێوشوێنی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ و كۆنكرێتی بگرێته‌به‌ر بۆ ڕاگرتنی ئه‌م ده‌ستدرێژییه‌ و دڵنیابون له‌ دوباره‌نه‌بونه‌وه‌ی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆمه‌ندی سیسته‌می یاسایی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌گه‌ر میكانیزمه‌كانی ئێستا توانای جێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕۆڵه‌یان هه‌بێت".
‏باسم عه‌وادی ده‌شڵێت، "كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت به‌شداری گفتوگۆیه‌كی جددی بكات بۆ دۆزینه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی جێگیره‌وه‌ كه‌ لێپرسینه‌وه‌ مسۆگه‌ر بكات و دادپه‌روه‌ری جێبه‌جێ بكات و ئاشتی جیهانی بپارێزێت".

‏ئاشكراشیكرد، "حكومه‌تی عێراق پابه‌ندبونی بێوچانی خۆی به‌ پره‌نسیپه‌كانی سه‌روه‌ری و به‌كارنه‌هێنانی هێز و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان به‌ ڕێگه‌ی ئاشتیانه‌ دوپات ده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها هاوسۆزی خۆی له‌گه‌ڵ گه‌لی ئێران و له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه‌ ده‌رده‌بڕێت كه‌ باوه‌ڕیان به‌ نه‌زمێكی نێوده‌وڵه‌تی دادپه‌روه‌رانه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتن له‌ ڕێساكان نه‌ك پێشێلكردنیان و له‌سه‌ر سه‌روه‌ری یاسا و لۆژیكی جه‌نگه‌ڵ هه‌نگاو ده‌نێن"

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 43061
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 42510
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 44521
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 43315
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 41352
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 56573
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 55063
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 54819
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 58301
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 27383
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 54415
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 27498
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 56639
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 27778
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 57876
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 26660
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 27150
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 70458