المطلع
عاجل

post-image

عێراقچی: تاوەکو ئێستا بریاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانمان لەگەڵ واشنتۆن نەداوە


23:51 عەرەبی و نێودەوڵەتی
2025-06-26
64624

عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رایگەیاند تاوەکو ئێستا بریاری دەستپێکردنەوەی دانوستانمان له‌گه‌ڵ واشنتۆن نەداوە،جەختیکردەوە ئەمریکا به‌ هاوكاری و یارمه‌تیدانی ئیسرائیل به‌مه‌به‌ستی هێرشكردنه‌ سه‌ر ئێران، خیانه‌تی له‌ دیپلۆماسییه‌ت و دانوستانه‌كان كرد.

‏عه‌باس عێراقچی له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاندوه‌، "نابێت هه‌ندێك قسه‌ و باس سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كان به‌ جددی وه‌ربگیرێت، به‌ڕاشكاوی ڕایده‌گه‌یه‌نم كه‌ هیچ ڕێككه‌وتنێك نه‌كراوه‌ و هیچ واده‌یه‌ك دیارینه‌كراوه‌ و هیچ گفتوگۆیه‌كیش بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستانی نوێ نه‌كراوه‌".

‏ڕونیشیكرده‌وه‌، "ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌گوزه‌رێت ته‌نیا پێداچونه‌وه‌یه‌كی ناوخۆییه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی ئێرانه‌وه‌ هه‌یه‌ و ئه‌وه‌ش پرسێكی ته‌واو جیاوازه‌".

‏باسی له‌وه‌شكرد، "ئه‌مریكا به‌ هاوكاری و یارمه‌تیدانی ئیسرائیل به‌مه‌به‌ستی هێرشكردنه‌ سه‌ر ئێران، خیانه‌تی له‌ دیپلۆماسییه‌ت و دانوستانه‌كان كرد، هه‌ربۆیه‌ ئێران هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، كه‌ ئایا دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ واشنتن له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاته‌كه‌ماندایه‌ یاخود نا".

‏وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاشكراشیكردوه‌، "ئیسرائیل به‌و هێرشانه‌ی كه‌ بۆ سه‌ر ئێران ئه‌نجامیدا، ده‌یویست خۆمان ڕاده‌ست بكه‌ین، به‌ڵام وه‌ك هه‌موان بینیان ئێران ملكه‌چ نه‌بو".

‏عه‌باس عێراقچی سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراوه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران رایگه‌یاندوه‌، "به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیله‌وه‌، دامه‌زراوه‌ ئه‌تۆمییه‌كانمان زیانێكی زۆریان پێگه‌یشتوه‌، له‌ئێستاشدا بیر له‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ داوای قه‌ره‌بو بكه‌ینه‌وه‌".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 44134
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 43373
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 45383
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 44080
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 42439
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 57676
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 55898
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 55774
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 59308
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 27383
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 55273
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 27498
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 57689
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 28118
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 58745
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 26834
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 27205
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 71300