المطلع
عاجل

post-image

مەحەممەد شەیاع سودانى لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان پەیامێکی ڕایگەیاند


05:40 عێراق
2023-09-23
68504

دیارترین ئەو بابەتانەی کە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، مەحەممەد شەیاع سودانى لە وتارەکەیدا پێشکەشی کرد لەبەردەم کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە خولی حەفتا و هەشتەمینیدا لە شاری نیویۆرک: "بە ناوی حکومەت و گەلی کۆماری عێراق-ەوە پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی شانشینی مەغریب و دەوڵەتی لیبیا دەکەین بە حکومەت و گەلەوە بۆ ڕودانی هەردوو کارەساتی بوومەلەرزە و لافاوەکە،  عێراق هەمیشە باوەڕی بەو بنەما گشتییانە هەبووە کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەری دامەزراوە و بەشداری لە هەموو بەرنامەکانی دەکات"، هەروەها وتیشی: حکومەت بەرنامەیەکی چاکسازی گشتگیری لەخۆ گرتوە و پێشینەی گرنگی هەڵگرتوە بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوەکە و گەڕاندنەوەی متمانە بە سیستەمی سیاسی و دابینکردنی ژیانێکی شیاو بۆ هاوڵاتیان و بنیاتنانی عێراقێکی بەهێز، هاتووەش، "ئەولەویەتەکانی ئەو حکومەتە تیشک خستنە سەر دروستکردنی هەلی کار لەگەڵ بەدەستهێنانی ڕێنیسانسێک لە خزمەتگوزارییەکان و بەرەنگاربوونەوەی هەژاری، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و جێبەجێکردنی چاکسازی گشتگیر لە ڕووی ئابووری و ئیدارییەوە"، جەختی کردەوە کە حکومەتی عێراق هەنگاوی گرنگ لە چاکسازییەکانی هەردوو کەرتی دارایی و بانکیدا ناوە بۆ زاڵبوون بەسەر لاوازیی سیستەمە ئیدارییەکانی پێشوودا کە نەیانتوانی گۆڕانکارییەکان جێبەجێ بکەن و بگەن بە پەرەسەندنی نوێی جیهانیدا.
لە تەواوی وتەی سودانی ڕایگەیاند، "عێراق هێشتا وڵاتێکی گرنگی نەوتییە هەروەها وڵاتێکی سەرەکییە لە بازاڕی وزەی جیهانیدا و دەرفەتی گرنگی هەیە لەگەڵ پڕۆژە و کاری گرنگدا"، هەروەها ئەوەشی وت، کە پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدانمان ڕاگەیاند و کەناڵێکی وشکانی گرنگە کە بەشە سەرەکییەکانی ئابووری ناوچەکەمان بەیەکەوە دەبەستێتەوە، هەروەها باشترین ڕێگایە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری لە ناوچەکەدا، داواش لە وڵاتانی دۆست و هاوبەش دەکەین کە دەستی یارمەتیمان بۆ درێژ بکەن و هاوکاریمان بکەن لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گەڕاندنەوەی پارە تاڵانکراوەکان، چونکە ئێمە باوەڕمان بە پەیوەندی نێوان گەندەڵی و تیرۆرەوە هەیە.
وتیشی: دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەمان بە هەر بیانوویەک بێت ڕەتی دەکەینەوە و دەستووری ئێمە ناچارمان دەکات کە عێراق نەکەینە خاڵی هێرشکردنە سەر وڵاتانی تر و داوا لە هەمووان دەکەین ڕێز لە سەروەری و سەلامەتی خاکی عێراق بگرن.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 43099
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 42555
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 44593
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 43353
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 41378
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 56658
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 55140
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 54979
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 58382
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 27383
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 54505
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 27498
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 56703
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 27830
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 57966
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 26660
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 27150
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 70490