المطلع
عاجل

post-image

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق خشته‌یه‌ك بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا رادەگەیەنێت


22:08 عێراق
2024-01-25
21453

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دەرەوە رێكەوتنێكی لەگەڵ ئەمریكا بۆ داڕشتنی خشتەی كاتی بۆ ئامادەبوونی راوێژكارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی راگەیاند.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا رايگەیاند:  لە پێناو جێبەجێكردنی ئەركە نیشتمانییەكان و هاوتەریب لەگەڵ گەشەسەندنی توانا و كارایی هێزە عێراقییەكان، حكومەتی عێراق بە رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، سەركەوتنی خولی دانوستانی بەردەوامی نێوان هەردوولا رادەگەیەنێت كە لە مانگی ئابی 2023 دەستیپێكرد و بە پێویستی دامەزراندنی لیژنەی باڵای سەربازی (HMC) لەسەر ئاستی گروپەكانی كاركردن بۆ هەڵسەنگاندنی هەڕەشە و مەترسییەكانی داعش لە بارودۆخ و پێداویستییەكانی ئۆپەراسیۆنەكان و بەهێزكردنی توانای هێزە ئەمنییەكانی عێراق، بەمەبەستی داڕشتنی خشتەی كاتی دیاریكراو و ڕوون كە ماوەی بوونی ڕاوێژكارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق دیاری بكات و دەستپێشخەری كەمكردنەوەی وردە وردە و بە ئەنقەست راوێژكارەكانی لەسەر خاكی عێراق و كۆتایی هێنان بە ئەركی سەربازی هاوپەیمانی دژ بە داعش.
ئاماژەی بەوەشكرد: رێككەوتنەكە گواستنەوەی پەیوەندییە هەمەلایەنەكانی دووقۆڵی لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانی، سیاسی، ئابووری، ڕۆشنبیری، ئەمنی، و سەربازی لەخۆدەگرێت، كە هاوتەریبە لەگەڵ دیدگای حكومەتی عێراق، بەتایبەتی رێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی، كە پەیوەندییە هەمەلایەنەكانی نێوان عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕێكدەخات و رەنگدانەوەی خواستی هاوبەشی هاوكاریی نێوان هەردوولایە بەشێوەیەك كە بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات بەدیبهێنێت و بەشداربێت لە بەهێزكردنی رۆڵی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی عێراق بەشێوەیەك كە لەگەڵ پێگەی مێژوویی خۆیدا بگونجێت و باشترین پەیوەندی لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندییەكان و خواستەكانی گەلی عێراق.
ئاشكراشیكرد: هەردوولا پشتیوانی خۆیان بۆ كارەكانی لیژنەكە دەربڕی و ئاسانكارییان بۆ كارەكانی كرد و خۆیان بەدوور گرت لە هەر شتێك كە ڕێگری لە كارەكانی بكات یان دوابخات، چونكە پاراستنی رێڕەوی كارەكانی لژنەكە و سەركەوتنی لە بەدیهێنانی ئەركەكەی بەرژەوەندییەكی نیشتمانییە جگە لە بەشداریكردن لە پاراستنی سەقامگیری عێراق و ناوچەكە، هاوكات وەزارەتی دەرەوەی عێراق رنیكردەوە: حكوومەت داوای كرد كارەكانی ئەم لیژنەیە رانەگیرێت، گرفت و پچڕانی تێنەكەوێت، هەروەها كار بۆ ئەوە بكرێت كە دەستكاری سەقامگیریی عێراق نەكرێت بۆ گەیشتن بە ئامانجی تایبەت.
دووپاتیشیكردەوە: عێراق پابەندبوونی خۆی بە سەلامەتی راوێژكارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نوێ دەكاتەوە لە ماوەی دانوستانەكاندا لە سەرتاسەری وڵات، بۆ پاراستنی سەقامگیری و رێگریكردن لە تاودان، هەروەها حكومەت تەئكید لە پێشوازیی خۆی بۆ ئەم رێككەوتنە دەكاتەوە و بە بەشێك لە جێبەجێكردنی دەزانێت لە بەرنامەی حكومەت و ئەو بەڵێنانەی كە لەبەردەم خەڵكدا پابەند بووە پێیەوە.
 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 43203
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 42710
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 44774
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 43524
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 41514
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 56690
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 55254
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 55100
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 58546
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 27383
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 54602
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 27498
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 56799
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 27917
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 58017
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 26743
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 27150
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 70580