المطلع
عاجل

post-image

پرسی کورد بووە هۆی مشتومڕێکی توند لە پەرلەمانی تورکیا لە نێوان سەرۆکی دوو پارت


14:58 عەرەبی و نێودەوڵەتی
2023-11-01
16255

پرسی کورد بووە هۆی مشتومڕێکی توند لە پەرلەمانی تورکیا لە نێوان سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی ناسیۆنالیستی تورکی (MHP) و هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراتی گەلانی کوردی (HEDEP).
لە کۆبوونەوەی هەفتانەی فراکسیۆنی (MHP) لە پەرلەمانی تورکیا، سەرۆکی (MHP) دەولەت بەهچەلی وەڵامی ڕەخنەکانی هەندێک لە حیزبەکانی ئۆپۆزسیۆنی دایەوە سەبارەت بەو هەنگاوانە و سیاسەتانەی لە ماوەی 100 ساڵی کۆماری تورکیادا گرتوویانەبەر. 
سەبارەت بە زمانی کوردی، دەولەت بەهچەلی هێرشی کردە سەر ئەندامانی پارتی یەکسانی و دیموکراتی گەلانی کوردی و گوتی: "هەموو ناسیۆنالیستە تورکەکان بە تورکی قسە دەکەن، بەڵام چەند لەوانەی شوێنی پەکەکە دەکەون بە کوردی قسە دەکەن؟، ئەگەر ئێمە دەست بکەین بە گوتنی ڕاستییەکان، ئەوان ناتوانن نەک تەنها لە پەرلەمانی تورکیا بگەڕێن، بەڵکو لە شەقامەکانی ئەنقەرە و دیاربەکر (ئامەد) بگەڕێن".
لەلای خۆیەوە، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراتی گەلان (HEDEP) تۆنگەر بەیکەرهان لە میانەی کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی تورکیا وەڵامی دەولەت بەهچەلی دایەوە و بە زمانی کوردی گوتی: "خودا زمانی کوردی پێداوین و هەرکەسێک زمانی کوردی قبوڵ نەکات خودا قبوڵی ناکات، هیوادارین ئەو کەسەی ڕقی لە زمانی کوردیە خودا تووشی دەرد و بەڵای بکات".
وتیشی: "ئێمە کوردین و لە کوردستانەوە هاتووین, زمانی ئێمە کوردییە، نیشتیمانمان کوردستانە، کەلتوور و هونەری ئێمە زۆر بەرچاوە، ئەو کارانە ناکەین کە ئێوە دەیکەن و هێرش ناکەینە سەرتان، پێویستە ئێمە قبوڵ بکەن، ئێوە دەڵێن کە زمان و کلتووری کوردی قەدەغە دەکەن و ئێمە هەموومان دەکەن بە تورک، ئێمە هیچ شتێک بە خەڵکی تورکیا ناڵێین، بەڵام ئێوە بەتەواوی فاشیستن و ئێمە دژی ئەم فاشیزمە دەوەستین".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 43300
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 42710
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 44774
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 43525
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 41725
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 56690
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 55254
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 55159
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 58546
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 27383
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 54602
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 27498
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 56888
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 27984
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 58036
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 26743
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 27150
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 70637