المطلع
عاجل

post-image

پلاسخارت: حکومەت پلان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی عێراقییەکان دادەڕێژێت


20:47 عێراق
2024-02-06
102588

ئەمڕۆ سێشەممە، جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دووپاتیکردەوه‌ كه‌ حکومەتی عێراق پلان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی عێراقییەکان دادەڕێژێت و کار لەسەر ئایندەیەکی گەشتر دەکات بۆیان.
پلاسخارت لە کۆنگرەیەکی وەرزیدا لەبەردەم ئەنجوومەنی ئاسایشدا رایگه‌یاند" هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە لەسەر ئاستێکی بەرفراوان و بە شێوەیەکی تەکنیکی ساغ بەڕێوەچوو، ئەمەش یه‌كێك بو له‌ هەوڵەکانی حکومەت بۆ ده‌رچوون له‌ ئەڵقەکانی پێشووی کەموکوڕییەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد چاکسازی و گەشەپێدان پێویستە بۆ کردنەوەی ئاسۆی ئایندەیەکی گەشتر بۆ هەموو عێراقییەکان و ئەمەش ئەوەیە کە حکومەت کاری لەسەر دەکات، ئایندەیەک کە تیایدا گەنجان بتوانن سوود لە لێهاتوویی و تواناکانیان وەربگرن بۆ بەرەوپێشبردنی ژیانی خۆیان و کۆمەڵگا.
هه‌روه‌ها وتی" پێشکەوتنی بەردەوام وبەرەو چاکسازی ڕاستەقینە، و باشترکردنی ئاستی ژیان نابێت دابەزێت وده‌بێت به‌رده‌وام بێت، چونکە ساڵانە ژمارەی دانیشتوانی عێراق زیاد دەکات، پلانەکانی حکومەت کلیلی دابینکردنی ئەم پێداویستیانەیه‌.
پلاسخارت لە کۆتایی قسەکانیدا وتی" لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ گەیشتمە بەغدا، ئێستاش دوای پێنج ساڵ نزیکە کاتی ماڵئاوایی بکەم، پێشبینیش دەکەم لە کۆتایی مانگی ئایاردا پۆستەکەم بەجێبهێڵم، بەڵام ئاسان نییە، چونکە عێراق بە سادەیی بووەتە بەشێک لە من.
پلاسخارت ستایشی هەموو ژن و پیاوی عێراقی کرد بۆ قوربانیدان و هێز و پابەندبوونی قووڵیان بۆ بنیاتنانی عێراقێکی ئاوەدان و دیموکراسی و ئارام.  

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر هێرشی گروپە چەکدارەکان بەردەوامبن ئەو هەوڵی عێراقییەکان بۆ پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە شكست دەهێنێت، ئەو گروپە چەکدارە عێراقییانەی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت دۆخی سیاسی و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەیان شێواندوە.

ئەوەشی خستەڕو، ئەو هێرشەی بوە هۆی کوژرانی سێ سەربازە ئەمریکییەکە دۆخەکەی زیاتر تێکدا و دواتریش هێرشی سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات هات کە بە هەمان شێوە قوربانی لێکەوتەوە
جینین پلاسخارت باسی لەوەشکرد، سەرەڕای ئەو پشێوایانەی روی لە عێراق کردوە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی کۆماری تورکیاش بەردەوامە، بۆیە داوا لە هەمو لایەنەکان دەکەن خۆراگربن، عێراق خۆی روبەروی دۆخێکی نائارام بوەتەوە و پێویستە هەمو هێرشەکان رابگیرێت

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 42349
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 41028
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 43710
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 42256
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 40485
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 55555
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 53993
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 53891
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 57395
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 27242
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 53664
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 27188
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 55721
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 27572
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 56922
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 26479
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 27057
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 69301