المطلع
عاجل

post-image

ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەی بەرپرسانی عێراق و ئێران بوو ‏


20:44 عێراق
2025-09-10
31320

بەمەبەستی  پتەوکردنی هەماهەنگیی ئەمنی لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان ئەمرۆ چوار شەممە ،بەرپرسانی باڵای عێراق و ئێران لە بەغدا ، کۆبوونەوە کە هەردوو وڵات بە "مەترسییەکی گەورە" ناویان برد.
‏لەو بارەیەوە "ساڵح حەسناوی"وەزیری تەندروستی،جەختی لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی کاری هاوبەش کردەوە بۆ سنووردارکردنی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان ،هاوکات"عەبدولئەمیر شەمەری"وەزیری ناوخۆ،دووپاتیکردەوە کە حکومەتی عێراق دۆسیەی بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی وەک لەپێشینەی کارنامەی حکومەتدا داناوە.
‏ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی و سەرۆکی دەستەی نیشتمانی بۆ کاروباری ماددە هۆشبەرەکان ، لە وتەیەکی بەخێرهێناندا لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ "عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ و "حسێن زولفەقاری" جێگری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە باڵاخانەی وەزارەتی تەندروستی.
‏ کۆبوونەوەی ئەمڕۆ هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ بەهێزکردنی کاری هاوبەش بۆ بنبڕکردن و سنووردارکردنی دیاردەی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان.
‏لەلایەن خۆیەوە" عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆی عێراق،جەختی کردەوە کە حکومەت دۆسیەی ماددە هۆشبەرەکانی وەک لەپێشینە داناوە و مەترسییەکەی لە تیرۆر کەمتر نییە. وەزیری تەندروستیش ئاماژەی بە گرنگیی واژۆکردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن کرد بۆ بەهێزکردنی کاری هاوبەش.
‏ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو ئاڵنگارییانەی کە هەردوو وڵات لە بواری ماددە هۆشبەرەکاندا لەسەر ئاستی بەقاچاخبردن ڕووبەڕووی دەبنەوە گەورەن، و پێویستە کاربکەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم مەترسییە گەورەیە.
‏جەختیشی کردەوە: یاداشتی لێکتێگەیشتن باشترین چارەسەرە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم بەڵا مەترسیدارە بۆ کۆمەڵگە ئیسلامییەکانمان.
‏ڕوونیشیکردەوە: کۆبوونەوە بەردەوامەکانی نێوان بەرپرسان، سووربوون و ویستی سنووردارکردنی ئەم دیاردەیە دووپات دەکەنەوە،و هیوای خواست کۆبوونەوەکان بەرهەمدار بن بۆ بەرژەوەندیی گەلانی هەردوو وڵات.
‏لەلایەن خۆیەوە"عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ،لە وتەکەیدا لە میانی کۆبوونەوەکەدا جەختی کردەوە:حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی "محەمەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران،گرنگییەکی زۆری بە دۆسیەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان داوە و لە کارنامەی حکومەتدا وەک لەپێشینە دایناوە و بە یەکێک لە گرنگترین ئەو ئاڵنگارییانەی داناوە کە مەترسییەکەی لە تیرۆر کەمتر نییە.
‏وتیشی: وەزارەتی ناوخۆ چەندین ڕێکاری گرتووەتەبەر بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانیی دارایی و لۆجستیی گەورە بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان ، بۆ دڵنیابوون لە پەرەپێدانی تواناکانی بەشێوەیەک کە لەگەڵ قەبارەی ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانیدا بگونجێت.
‏هەروەک وتیشی: وەزارەت ڕێکاری خۆپارێزیی گرتووەتەبەر لە ڕێگەی کۆنترۆڵکردنی سنوورە نێودەوڵەتییەکانەوە،کە ڕەنگدانەوەی هەبووە لەسەر دەستخستنی ئەنجامی باش، وەک دەستبەسەرداگرتنی چەندین تەن لە ماددە هۆشبەرەکان و هەڵوەشاندنەوەی سەدان تۆڕی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، ئەوە جگە لە بەهێزکردنی ڕێکارەکانی کەمکردنەوەی خواست و خستنەڕووی ماددە هۆشبەرەکان لە ڕێگەی دامەزراندنی چەندین سەنتەری شیاندنەوەی ئالوودەبووان بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەکان.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 42349
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 41028
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 43710
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 42256
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 40485
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 55555
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 53993
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 53891
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 57366
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 27242
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 53664
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 27188
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 55721
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 27572
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 56922
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 26479
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 27057
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 69301