المطلع
عاجل

post-image

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان:عێراق و هەرێمی کوردستان بەهۆی ناتەبایی ناوخۆوە بونەتە مەیدانی ململانێی دەوڵەتان


18:52 كوردستان
2024-02-08
84379

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایگه‌یاند، عێراق و هەرێمی کوردستان بەهۆی ناتەبایی ناوخۆوە بونەتە مەیدانی ململانێی دەوڵەتان و هەر رۆژەی لەلایەن وڵاتێکەوە بەبەهانەی جیاواز بۆردومان دەکرێن، ده‌شڵێت، هەرچی زووە دادگای فیدڕاڵی پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان یەکلایی بکاتەوەو لەژێر هیچ پاساوێکدا چیتر بڕیاردان لەسەری دوانەخات.

‎ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی، له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند، هیوا ده‌خوازن "هەرچی زووە دادگای فیدڕاڵی پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان یەکلایی بکاتەوەو لەژێر هیچ پاساوێکدا چیتر بڕیاردان لەسەری دوانەخات و وادەی هەڵبژاردن دیاری بکرێت بۆئەوەی هەرێمی کوردستان لە بۆشایی دەستوری و یاسایی دا نەمێنێتەوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، عێراق و هەرێمی کوردستان بەهۆی ناتەبایی ناوخۆوە بونەتە مەیدانی ململانێی دەوڵەتان و هەر رۆژەی لەلایەن وڵاتێکەوە بەبەهانەی جیاواز بۆردومان دەکرێن، ئەمە لەگەڵ ئەوەی پێشێلکردنی سەروەری عێراق و هەرێمی کوردستانە، ترس و دڵەڕاوکێشی لای هاوڵاتیان دروست کردوە، بۆیە پێویستە دەزگابەرپرسەکان سنورێک بۆ ئەو پێشێلکاریانە دابنێن

لەبارەی دد بایکۆتی مامۆستایان، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کۆمەڵی دادگەریی ده‌ڵێت، "بە مافی مامۆستا و هەر فەرمانبەرێکی ده‌زانین لەکاتی خۆیدا موچەیان پێبدرێت و بەپێی یاساو ڕێنماییەکان پلەیان بەرز بکرێتەوە، ‎جێگەی خۆیەتی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لەبری سزا و فشار و گواستنەوە و موچەبڕین، بەڵێنی جێبەجێ کردنی هەندێک لە داخوازیەکانیان پێ بدات بۆ ئەوەی  دەرگای ناوەندەکانی خوێندن بکرێتەوە".

سەبارەت به‌ دۆخی فه‌ڵه‌ستین، وتیشی، "‎دوای زیاتر لە چوار مانگ لە بۆردومان و پەلاماردانی رژیمی زایۆنی بۆسەر غەزەی گەمارۆدراو و کۆمەڵکوژکردنی خەڵکەکەی و وێران کردنی ماڵ و ژێرخانی غەزە، قارەمانێتی و قوربانیدانی خەڵکەکەی و هێزە خۆڕاگر و خەباتکارەکانی جێگەی ستایشە".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 43433
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 42743
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 44841
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 43610
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 41772
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 56884
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 55329
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 55251
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 58601
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 27383
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 54713
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 27498
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 56966
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 28065
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 58127
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 26743
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 27150
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 70751