المطلع
عاجل

post-image

یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی دارایی لە نێوان عێراق وئەبوزەبی واژۆکرا


17:51 عێراق
2025-01-27
82517

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، پێشوازی لە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازاڕی ئەبوزەبی بۆ وەرەقەی دارایی دەکات و سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن دەکات لەگەڵ دەستەی وەرەقەی دارایی عێراقی
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووە تیایدا هاتووە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازی کرد لە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازاڕی ئەبوزەبی بۆ وەرەقەی دارایی بەڕێز عەبدوڵڵا سالم نعێمی.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە لە دیدارەکەدا چۆنیەتی هاوکاری هاوبەش لەبواری ئاڵوگۆڕ کردنی ئەزموونەکان و پەرەپێدانی میکانیزمەکانی فراوانکردنی چالاکیەکانی کەرتی تایبەت بەمەبەستی بەدیهێنانی گەشەی ئابووری تاوتوێکرا.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی کرد لە نێوان دەستەی وەرەقەی دارایی و بازاڕی ئەبوزەبی بۆ وەرەقەی دارایی، لە لایەن دەستەی وەرەقەی داراییەوە فەیسەڵ وسام ئەلهیمس واژۆی کرد و لە لایەن لایەنی ئیماراتەوە بەڕێز عەبدوڵڵا نعیمی واژۆی کرد.

یاداشتنامەکە تەوەری هاریکاری لە چەند بوارێکدا لەخۆگرت کە گرنگترینیان بەهێزکردن و پەرەپێدانی پرۆسەی چاودێری کردنی ئاڵوگۆڕکردنی ڕۆژانەیە لە بازاڕەکان، و پێویستە کۆمپانیا نێوەندگیرەکان هاوکار بن لە بواری مەرج و میکانیزمەکانی لەخۆگرتنی، و لە بواری پەرەپێدان و بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنی تەکنەلۆژیا و میکانیزمەکانی و لیستە سەرەتاییەکان، هەروەها لە بواری حاڵەتەکانی هەڵپەساردنی مامەڵەکردن بە پشکەکان و دووبارە ئاڵوگۆڕکردن و مەرجەکانی مۆڵەتدان بە سندوقی ڕیت REIT.

یاداشتنامەکە ئاڵوگۆڕی ئەزموونی لە بواری ڕاهێنان لەخۆگرت بەتایبەتی چالاکیەکانی کۆنتڕۆڵ و تەکنەلۆژیای زانیاری و ئاڵوگۆڕکرردن و پاکتاوکردن، گۆڕینی دیجیتاڵی و شیکردنەوەی دارایی، سپاردن و بەڕێوەبردنی سندوقەکان و سەرپەرشتیکردنیان، هەروەها هاوکاری کردن لە بواری بەڵەگەنامە و چەکە ئیسلامییەکان و پارەدان و پاکتاوکردن و خزمەتگوزارییە داراییە سەربەخۆکان و پێداویستییەکان و میکانیزمی کردنەوەی هەژمار بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی لە دەرەوەی وڵات.

لەبەر ڕۆشنایی یاداشتنامەکە، هانی وەبەرهێنانەکانی ئیمارات دەدرێت بۆ دامەزراندنی کۆمپانیای عێراقی بە سەرمایەی ئیماراتی - عێراقی، و بەدواداچوون بۆ بازرگانیکردنیان لە هەردوو بازاڕدا بکرێت.

 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 42424
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 41105
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 43726
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 42305
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 40569
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 55738
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 54020
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 54088
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 57536
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 27274
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 53674
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 27188
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 55811
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 27661
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 57007
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 26539
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 27057
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 69420