المطلع
عاجل

post-image

ئینزاگی: ئێمە درک بە گرنگی ئەم یارییە دەکەین لەگەڵ بەرشلۆنە ‏


01:42 وەرزش
2025-05-06
46979

ئینزاگی راهێنەری ئینتەرمیلان پێش ئەنجامدانی یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنسلیگ رایگەیاند ئێمە درک بە گرنگی ئەم یارییە دەکەین لەگەڵ بەرشلۆنە ،ئاماژەی بەوەشکرد پێویستمان بە ئاستێکی نایاب دەبێت بەرامبەر بە تیپێکی زۆر بەهێز.
‏ئینزاگی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئێمە لەگەڵ ستافی تەکنیکی و یاریزانەکان خۆیان بڕیار دەدەین، ئەوان دەبێت پێم بڵێن هەستەکانیان چۆنە. بۆ پاڤارد هەستەکە زۆر باشە ،سەبارەت بە لاوتارۆش لە دوای یارییەکەی بەرشەلۆنە مەشقی نەکردووە. ئەمڕۆ بارودۆخی ئەو دەبینین.

‏ئاماژەی بەوەکرد: کۆمەڵەکە باوەڕی بە چانسی خۆی هەیە، ئارەزووی هەیە و چاوەڕێی ئەم یارییە دەکات. تیمەکە بە باشی مەشق و ڕاهێنان دەکات.

‏ویشی:لە خولدا بارسێلۆنا 81%ی تۆپی هەیە، لە چامپیۆنزلیگیش 76%. جیاوازی نییە لە نێوان ئەوەی پێشکەشی دەکات لە خولەکە یان چامپیۆنزلیگ. لە بەرگریدا مەترسی دەکەن، بەڵام مەترسییەکی حیسابکراوە.

‏ئینزاگی باسی لەوەشکرد: دوو یاریمان ماوە بۆ ئەوەی ئەگەری بەدەستهێنانی نازناوێک بێت. ئینتەرمان بردە لوتکەی ڕیزبەندی، کاتێک گەیشتم لە پلەی ١٦ بووین.


‏ئینزاگی لەوەڵامی پرسیارێکدا وتی : بەڵێ متمانەم بەخۆم هەیە چونکە دەبینم چۆن مەشق و ڕاهێنان دەکەن. تەنها چەند کاتژمێرێک دوای یاری ڤێرۆنا، ئارەزووی کارکردنی زۆر هەبوو. ناتوانم هیچ شتێکی نەرێنی لەسەر ئەم یاریزانانە بڵێم.
‏سەبارەت بە لاوتارۆ ئینزاگی ووتی: پەیوەستە بە هەستەکەیەوە. یاریزانێک کە نەتوانێت لە سەرەتاوە دەستپێبکات، لە کۆتا ٢٥ خولەکدا بەزەحمەت یارمەتیمان دەدات. ڕاهێنانی ئەمڕۆ زۆر گرنگ دەبێت. لەم وەرزەدا تووشی زۆر ئامادەنەبوون بووین، هەروەک باقی تیپە گەورەکان. سبەی دوای خۆ گەرمکردنەوەی بەیانیان بڕیار دەدەم.


‏لەبارەی لیڤاندۆسکیەوە راهێنەرەکەی ئینتەر رایگەیاند: ئێمە باش دەیناسین، لە باشترین 3 یان 4 هێرشبەری جیهانە ،ئاماژەی بەوەشکرد لە یاری چووندا فێران تۆرێس یارییەکی نایابی کرد و یارییەکی نایابی ئەنجامدا. سێ یاری یەکەمیان بەبێ لیڤاندۆڤسکی سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و 5 گۆڵیان تۆمارکرد.

‏وتیشی: بارسێلۆنا تیپێکی بەهێزە بە لیڤاندۆڤسکی یان بەبێ لیڤاندۆڤسکی.
‏لەدرێژەی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەیدا ئینزاگی وتی : کۆندێ یاریزانێکی زۆر نایاب و ناوازەیە. خوێندمەوە کە 102 یان 104 یاری لەسەریەک ئەنجامداوە، ڕەنگە وەک ئەوانی تر باجی ئەو هەموو یارییەی دابێت. بەڵام تەنانەت لەم پۆستەشدا یاریزانیان هەیە کە ئاستێکی زۆر باشیان پێشکەش کردووە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

قصر رونالدو بلا مشترٍ.. 700 ألف دولار تتبخر من قيمته

قصر رونالدو بلا مشترٍ.. 700 ألف دولار تتبخر من قيمته

2026-09-12 15:51 4107
ترامب: الحرب مع إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب مع إيران ستنتهي قريباً

2026-09-12 15:45 3309
بزشكيان: عدم استخدام أراضي الدول لتهديد الجيران مبدأ لا يجوز المساس به

بزشكيان: عدم استخدام أراضي الدول لتهديد الجيران مبدأ لا يجوز المساس به

2026-09-12 15:40 3150
القوات المسلحة الإيرانية: القدرات العسكرية الإيرانية تفوق تصورات العدو

القوات المسلحة الإيرانية: القدرات العسكرية الإيرانية تفوق تصورات العدو

2026-09-12 15:30 3300
الرئيس العراقي يدين الهجمات على السعودية ويرفض استخدام أراضي العراق

الرئيس العراقي يدين الهجمات على السعودية ويرفض استخدام أراضي العراق

2026-09-12 15:27 5252
رئيس البرلمان: رفض استخدام الأراضي العراقية للاعتداء على دول الجوار

رئيس البرلمان: رفض استخدام الأراضي العراقية للاعتداء على دول الجوار

2026-09-12 12:22 8360
الخارجية الإيرانية: اجتماع عُمان الاثنين خطوة أساسية لضمان أمن الخليج

الخارجية الإيرانية: اجتماع عُمان الاثنين خطوة أساسية لضمان أمن الخليج

2026-09-12 12:21 5494
طقس العراق.. استقرار في درجات الحرارة الأيام المقبلة

طقس العراق.. استقرار في درجات الحرارة الأيام المقبلة

2026-09-12 09:14 6757
ارتفاع جديد بأسعار الصرف في بغداد وأربيل مع افتتاح بداية الأسبوع

ارتفاع جديد بأسعار الصرف في بغداد وأربيل مع افتتاح بداية الأسبوع

2026-09-12 12:12 5864
الحلبوسي: لن نسمح باستخدام العراق لتهديد أمن السعودية ودول الجوار

الحلبوسي: لن نسمح باستخدام العراق لتهديد أمن السعودية ودول الجوار

2026-09-12 12:07 6440
مصر تهتز بجريمة مروعة.. أب ينهي حياة طفلته كارما ذات الـ4 أعوام

مصر تهتز بجريمة مروعة.. أب ينهي حياة طفلته كارما ذات الـ4 أعوام

2026-09-12 11:58 5291
التلغراف: سيطرة الحوثيين على باب المندب قد تقلب حسابات الملاحة العالمية

التلغراف: سيطرة الحوثيين على باب المندب قد تقلب حسابات الملاحة العالمية

2026-09-12 11:53 4553
"أكسيوس": ترامب رفض طلباً من ابن سلمان لشن ضربات أميركية على أنصار الله اليمنية

"أكسيوس": ترامب رفض طلباً من ابن سلمان لشن ضربات أميركية على أنصار الله اليمنية

2026-09-12 11:45 4923
الحكومة تدين الهجوم على خط أنابيب سعودي والزيدي يوجه بفتح تحقيق في ملابساته

الحكومة تدين الهجوم على خط أنابيب سعودي والزيدي يوجه بفتح تحقيق في ملابساته

2026-09-12 11:41 7184
الرئيس اللبناني من النبطية: لا مفاوضات مع "إسرائيل" حالياً ونتعهد بتحقيق الانسحاب الإسرائيلي

الرئيس اللبناني من النبطية: لا مفاوضات مع "إسرائيل" حالياً ونتعهد بتحقيق الانسحاب الإسرائيلي

2026-09-12 11:36 4623
مبابي يعلق غاضباً على صور "دكتاتور"..

مبابي يعلق غاضباً على صور "دكتاتور"..

2026-09-12 11:26 4994
لقطات الشاشة قد تصيبك بـ"فقدان ذاكرة رقمي".. مفأجاة صادمة!

لقطات الشاشة قد تصيبك بـ"فقدان ذاكرة رقمي".. مفأجاة صادمة!

2026-09-12 11:20 4993
لقطة لعمدة نيويورك تفجر عاصفة.. ممداني يضحك بذكرى 11 سبتمبر

لقطة لعمدة نيويورك تفجر عاصفة.. ممداني يضحك بذكرى 11 سبتمبر

2026-09-12 11:15 4477