المطلع
عاجل

post-image

حکومەت رێنمایی دەدات بە پەرەپێدانی خزمەتگوزاری بانکی لە نێوان عێراق و ئەمریکا ‏


21:43 عێراق
2025-04-05
56039

ئەمڕۆ شەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد کە تایبەت بوو بە لێکۆڵینەوە لە کاریگەرییە ئابووری و بازرگانییەکانی بڕیارەکەی حکومەتی ئەمریکا بۆ زیادکردنی باجی گومرگی، هاوکات رێنمایی دا: “بە پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە بانکییەکان لە نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا”.
‏ئەمڕۆ شەممە ، نوسینگەی راگەیاندی سەرۆك وەزیران، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی بۆ تاوتوێکردنی کاریگەرییە ئابووری و بازرگانییەکانی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریکا بۆ زیادکردنی باجی گومرگی لەسەر هاوردەکردنی کاڵا لە سەرانسەری جیهان كرد، كە تێیدا كاریگەری بڕیارەكە لەسەر ئابووری جیهان، نرخی نەوتی خاو و ئابووری عێراق تاوتوێ کران.
‏ئاماژەی بەوەشكرد، لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە داتا دیجیتاڵییەکاندا کرا کە لە وەزارەتی بازرگانییەوە دەرچووە، کە دەرکەوتووە بەرزبوونەوەی رێژەی سەدی گومرگی ئەمریکا لەسەر کاڵای عێراقی لەسەر بنەمای جیاوازی هاوسەنگی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بووە، نەک لەسەر بنەمای باجی گومرگی کە عێراق بەسەر کاڵای ئەمریکیدا سەپاندووە.
‏
‏بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، داتاکانی وەزارەتی بازرگانی ئاشکرای دەکەن، زۆرینەی هاوردەکردنی کاڵای ئەمریکی بۆ عێراق، سەرچاوەكەی لە بازاڕەکانی وڵاتانی دیکەوەیە، ئەوەش لە ئەنجامی هەندێک سیاسەتی کۆمپانیا ئەمریکییەکانە لە مامەڵە بازرگانییەکانیان لەگەڵ عێراقدا پەیڕەو دەکرێت.
‏
‏لەبەر رۆشنایی ئەو راستیانە و لەپێناو دەستەبەرکردنی باشترین رێگا بۆ پەرەپێدانی ئابووری عێراق،سەرۆک وەزیرانی رێنمایی کرد کە رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر، بەگوێرەی بەرژەوەندییە باڵاکانی ئابووری عێراق.
‏رێوشوێنەكانی حكومەتی عێراق:
‏
‏١- کارکردن بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییە هاوبەشەکان، لەرێگەی کردنەوەی دەرچە بۆ دابەشکاران و بازرگانییە ئەمریکیەکان، چالاککردنی بازرگانییە عێراقییەکان و مامەڵەی بازرگانی راستەوخۆ لە نێوان کەرتە هاوتاكان لەگەڵ ئەمریکا.
‏٢- کارکردن بۆ پەرەپێدانی خزمەتگوزاری بانکی لە نێوان کەرتی بانکی و دارایی عێراق و ئەمریکا، بە شێوەیەک کە بەدیهێنانی بەرژەوەندی ئابوری هاوبەش مسۆگەر بکات.
‏٣- ئاڕاستەکردنی تیمی دانوستانکار لەگەڵ لایەنی ئەمریکی بۆ پێداچوونەوە بە بناغەکانی پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ ئەمریکا، بە ئامانجی باشترکردن و دڵنیابوون لە بنیاتنانی پەیوەندییەكی هاوسەنگی ئابووری و بازرگانی کە گەرەنتی بەرژەوەندی هاوبەشی نێوان هەردوولا بکات.
‏٤- وەزارەتەکانی دەرەوە، دارایی، بازرگانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان، هەنگاو بێن بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەگەڵ کەرتی ئەمریکی بۆ دڵنیابوون لە بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان، هەروەها چاودێریکردنی بازاڕە داراییەکان و شارەزایی ئابووری و پێشکەشکردنی راپۆرتی هەفتانە بە نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

"المطلع" تنشر قرارات مجلس الوزراء لجلسة الثلاثاء

"المطلع" تنشر قرارات مجلس الوزراء لجلسة الثلاثاء

2026-10-28 00:19 9238
أمطار متفاوتة الشدة تبدأ من غرب البلاد وتمتد تباعاً إلى باقي المناطق

أمطار متفاوتة الشدة تبدأ من غرب البلاد وتمتد تباعاً إلى باقي المناطق

2026-10-27 22:49 8771
لجنة الأمن تحذر من تأثير آليات الترقيات على استقرار الملاك الوظيفي

لجنة الأمن تحذر من تأثير آليات الترقيات على استقرار الملاك الوظيفي

2026-10-27 21:23 5586
الإعلام الأمني ينفي تعيين شخصيات محددة لرئاسة جهاز المخابرات الوطني

الإعلام الأمني ينفي تعيين شخصيات محددة لرئاسة جهاز المخابرات الوطني

2026-10-27 20:13 5042
أسعار صرف الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصة

أسعار صرف الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصة

2026-10-27 18:17 6529
إحالة نائب إلى لجنة السلوك النيابي بسبب تجاوزه على السوداني

إحالة نائب إلى لجنة السلوك النيابي بسبب تجاوزه على السوداني

2026-10-27 16:25 11242
بيان عاجل من الإعلام الأمني يزيح الستار عن أسباب دوي الانفجار ببغداد

بيان عاجل من الإعلام الأمني يزيح الستار عن أسباب دوي الانفجار ببغداد

2026-10-27 14:31 5948
التربية تقرر منع تغيير أسماء المدارس حفاظاً على حقوق الطلبة + وثيقة

التربية تقرر منع تغيير أسماء المدارس حفاظاً على حقوق الطلبة + وثيقة

2026-10-27 14:21 11249
الاتحادية تقضي بعدم دستورية قرار يحظر تملك الأجانب واستثمار أموالهم بالعراق

الاتحادية تقضي بعدم دستورية قرار يحظر تملك الأجانب واستثمار أموالهم بالعراق

2026-10-27 14:16 8045
رفض سوري قاطع لعمليات القصف الأردنية التي استهدفت محافظة درعا

رفض سوري قاطع لعمليات القصف الأردنية التي استهدفت محافظة درعا

2026-10-27 13:18 7034
العراق يؤكد التزامه بالدستور وحماية الاستقرار ومنع استخدام أراضيه للاعتداء

العراق يؤكد التزامه بالدستور وحماية الاستقرار ومنع استخدام أراضيه للاعتداء

2026-10-27 13:16 7749
بالوثائق.. التربية تحدد آلية تدقيق طلبات الانتساب وتعتمد البوابة الإلكترونية حصراً

بالوثائق.. التربية تحدد آلية تدقيق طلبات الانتساب وتعتمد البوابة الإلكترونية حصراً

2026-10-27 12:36 10238
السجن 8 سنوات للمدير العام لشركة توزيع المنتجات النفطية

السجن 8 سنوات للمدير العام لشركة توزيع المنتجات النفطية

2026-10-27 12:19 8637
أحكام بالسجن المؤبد و15 عاماً بحق فرنسيين ينتمون لعناصر داعش

أحكام بالسجن المؤبد و15 عاماً بحق فرنسيين ينتمون لعناصر داعش

2026-10-27 12:18 8206
أسعار الدولار تتجاوز 168 الف دينار في الأسواق العراقية

أسعار الدولار تتجاوز 168 الف دينار في الأسواق العراقية

2026-10-27 12:08 6081
ملاحقة قضائية تطال مدير كهرباء المثنى وآخرين بملفات فساد

ملاحقة قضائية تطال مدير كهرباء المثنى وآخرين بملفات فساد

2026-10-27 11:09 8625
طقس العراق.. أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

طقس العراق.. أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-27 10:10 9182
تراجع طفيف للذهب مع ترقب قرار الفيدرالي الأمريكي بشأن الفائدة

تراجع طفيف للذهب مع ترقب قرار الفيدرالي الأمريكي بشأن الفائدة

2026-10-27 08:18 7513