المطلع
عاجل

post-image

دارایی هەرێم: بانگه‌شه‌ی ناردنی موچه‌ی مانگانه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان راست نیه‌


15:37 كوردستان
2025-01-14
92837

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم، له‌باره‌ی ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ وه‌ڵامی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌داته‌وه‌ و راشیده‌گه‌یه‌نێت، "بانگه‌شه‌ی ناردنی موچه‌ی مانگانه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان راست نیه‌".

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی  له‌ وه‌ڵامێكدا له‌ژێرناوی "ئایا ئێمە هاوڵاتی عێراقین؟" وه‌ڵامی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ ده‌داته‌وه‌ و ره‌تیده‌كاته‌وه‌، مانگانه‌ موچه‌ی بۆ موچه‌خۆران ناردبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی وه‌ك خۆی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، دادپه‌روه‌رانه‌ نه‌بو و پابه‌ند نه‌بوه‌ به‌ بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی سه‌باره‌ت به‌ خه‌رجكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ به‌ربه‌ست، به‌و پێیه‌ی حیسابی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری له‌ هه‌رێمدا پاره‌دار كردوه‌، به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌ت له‌ بانكی ناوه‌ندی عێراق، لقی هه‌رێم/هه‌ولێر، به‌ بڕی 10 ترلیۆن و 26 ملیار و 883 ملیۆن و 844 هه‌زار و 549 دینار دوای ئه‌وه‌ی بڕی 726 ملیار و 995 ملیۆن و 775 هه‌زار و 414 دینار وه‌ك به‌شداری له‌ لێبڕینی خانه‌نشینی و باجی داهات، له‌كاتێكدا ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانكراوه‌، به‌پێی خشته‌ی (E) له‌ بودجه‌ی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2024، بریتیه‌ له‌ 11 ترلیۆن و 576 ملیار و 521 ملیۆن و 15 هه‌زار و 37 دینار".
باسی له‌وه‌شكردوه‌، "سه‌باره‌ت به‌ داهاته‌ نانه‌وتییه‌كان، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ بڕی چوار ترلیۆن و 347 ملیار و 484 ملیۆن و 382 هه‌زار و 654 كۆی داهاتی نانه‌وتی هه‌رێمه‌ تا 11/30/2024، به‌پێی باڵانسی وردبینی هه‌رێم بۆ مانگی تشرینی دوه‌می 2024 كه‌ له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌ نێردراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی ڕایگه‌یاندوه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند نه‌بوه‌ به‌ ناردنی داهاتی نانه‌وتی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی ئێمه‌ ئه‌م لێدوانه‌ به‌ ته‌واوی ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌ بڕی (399,168,964,500) دینار گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی له‌ بانكی ناوه‌ندی عێراق، لقی هه‌رێمی/هه‌ولێر، به‌پێی ماده‌ی (29) له‌ یاسای كارگێڕی دارایی ژماره‌ 6ی ساڵی 2019، به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوان سه‌رۆكی فیدراڵی وه‌زیر و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ دانانی 50%ی داهاته‌ فیدراڵییه‌ نانه‌وتییه‌كان له‌ مانگی ئایاری 2024ه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات، هاوكات ئه‌و بڕه‌ داهاته‌ ناوخۆییه‌ی كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ خه‌رجی كارپێكردنی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و خه‌رجی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم خه‌رجكراوه‌، هه‌روه‌ها بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه‌ی موچه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی سیاسه‌تی سته‌مكارانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی له‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌كارهێندراوه‌".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

"المطلع" تنشر قرارات مجلس الوزراء لجلسة الثلاثاء

"المطلع" تنشر قرارات مجلس الوزراء لجلسة الثلاثاء

2026-10-28 00:19 6724
أمطار متفاوتة الشدة تبدأ من غرب البلاد وتمتد تباعاً إلى باقي المناطق

أمطار متفاوتة الشدة تبدأ من غرب البلاد وتمتد تباعاً إلى باقي المناطق

2026-10-27 22:49 6951
لجنة الأمن تحذر من تأثير آليات الترقيات على استقرار الملاك الوظيفي

لجنة الأمن تحذر من تأثير آليات الترقيات على استقرار الملاك الوظيفي

2026-10-27 21:23 4617
الإعلام الأمني ينفي تعيين شخصيات محددة لرئاسة جهاز المخابرات الوطني

الإعلام الأمني ينفي تعيين شخصيات محددة لرئاسة جهاز المخابرات الوطني

2026-10-27 20:13 4382
أسعار صرف الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصة

أسعار صرف الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصة

2026-10-27 18:17 5707
إحالة نائب إلى لجنة السلوك النيابي بسبب تجاوزه على السوداني

إحالة نائب إلى لجنة السلوك النيابي بسبب تجاوزه على السوداني

2026-10-27 16:25 10052
بيان عاجل من الإعلام الأمني يزيح الستار عن أسباب دوي الانفجار ببغداد

بيان عاجل من الإعلام الأمني يزيح الستار عن أسباب دوي الانفجار ببغداد

2026-10-27 14:31 5603
التربية تقرر منع تغيير أسماء المدارس حفاظاً على حقوق الطلبة + وثيقة

التربية تقرر منع تغيير أسماء المدارس حفاظاً على حقوق الطلبة + وثيقة

2026-10-27 14:21 10209
الاتحادية تقضي بعدم دستورية قرار يحظر تملك الأجانب واستثمار أموالهم بالعراق

الاتحادية تقضي بعدم دستورية قرار يحظر تملك الأجانب واستثمار أموالهم بالعراق

2026-10-27 14:16 7023
رفض سوري قاطع لعمليات القصف الأردنية التي استهدفت محافظة درعا

رفض سوري قاطع لعمليات القصف الأردنية التي استهدفت محافظة درعا

2026-10-27 13:18 6287
العراق يؤكد التزامه بالدستور وحماية الاستقرار ومنع استخدام أراضيه للاعتداء

العراق يؤكد التزامه بالدستور وحماية الاستقرار ومنع استخدام أراضيه للاعتداء

2026-10-27 13:16 6862
بالوثائق.. التربية تحدد آلية تدقيق طلبات الانتساب وتعتمد البوابة الإلكترونية حصراً

بالوثائق.. التربية تحدد آلية تدقيق طلبات الانتساب وتعتمد البوابة الإلكترونية حصراً

2026-10-27 12:36 9193
السجن 8 سنوات للمدير العام لشركة توزيع المنتجات النفطية

السجن 8 سنوات للمدير العام لشركة توزيع المنتجات النفطية

2026-10-27 12:19 7690
أحكام بالسجن المؤبد و15 عاماً بحق فرنسيين ينتمون لعناصر داعش

أحكام بالسجن المؤبد و15 عاماً بحق فرنسيين ينتمون لعناصر داعش

2026-10-27 12:18 7386
أسعار الدولار تتجاوز 168 الف دينار في الأسواق العراقية

أسعار الدولار تتجاوز 168 الف دينار في الأسواق العراقية

2026-10-27 12:08 5691
ملاحقة قضائية تطال مدير كهرباء المثنى وآخرين بملفات فساد

ملاحقة قضائية تطال مدير كهرباء المثنى وآخرين بملفات فساد

2026-10-27 11:09 7626
طقس العراق.. أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

طقس العراق.. أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-27 10:10 8600
تراجع طفيف للذهب مع ترقب قرار الفيدرالي الأمريكي بشأن الفائدة

تراجع طفيف للذهب مع ترقب قرار الفيدرالي الأمريكي بشأن الفائدة

2026-10-27 08:18 7084