المطلع
عاجل

post-image

سودانی چاودێری مەراسیمی واژۆکردنی گرێبەستی پڕۆژەی پەرەپێدان و فراوانکردنی پاڵاوگەی دیوانییە دەكات


00:41 ئابوری
2025-02-06
76916

رۆژی چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، چاودێری مەراسیمی واژۆكردنی گرێبەستی پڕۆژەی پەرەپێدان و فراوانكردنی پاڵاوگەی دیوانییەی كرد، بۆ زیادكردنی یەكەیەكی پاڵاوتنی بە توانای 70 هەزار ب / لە ڕۆژێكدا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا بڵاویکردەوە: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، چاودێری مەراسیمی واژۆكردنی گرێبەستی پڕۆژەی پەرەپێدان و فراوانكردنی پاڵاوگەی دیوانیەی بە تێچووی (800) ملیۆن دۆلار كرد، لەگەڵ زیادكردنی یەكەیەكی پاڵاوتنی هەوا بە توانای 70 هەزار ب/ڕۆژ، بەجۆرێك كە كۆی بەرهەمهێنانی 90 هەزار ب/ڕۆژ دەبێت، لەگەڵ یەكەكانی هایدرۆجینكردن و باشتركردنی بەنزین و یەكەكانی تری خزمەتگوزاری.
بە گوێرەی بەیاننامەكە، پڕۆژەی گەشەپێدان و فراوانكردنی پاڵاوگەی دیوانیە یەكێكە لە گرنگترین پڕۆژە ستراتیژییەكانی عێراق كە لە بەرنامەی حكومەتدا جێگیركراوە، بە وەرگرتنی نوێترین ئامرازی تەكنیكی بۆ پاڵاوتنی نەوتی خاو، لە چوارچێوەی دیاریكەرانی ژینگەیی و یاساكاندا، لەڕووی ئەو بەرهەمانەی كە پڕۆژەكە پێشنیاری كردووە لە پاشماوە (شل و ڕەق و گازی)، هەروەها لە چوارچێوەی هەوڵەكانی حكومەتدایە بۆ هاوسەنگكردنی نەوتی خاو پیشەسازی و بەدەستهێنانی تایبەتمەندی و بڕی كوالیتی بەرزتر بۆ بەرهەمە نەوتییەكان.
سەرۆك وەزیران تەئكیدیكردەوە: لە دەستەبەركردنی تەرخانكردنی دارایی لە چوارچێوەی گرێبەستكردن لەگەڵ كۆمپانیای جێبەجێكار ، بەو پێیەی لە ماوەی چەند ڕۆژێكدا دەست بە كاركردن دەكات،و ڕوونیشیكردەوە: كە پڕۆژەكە نوێنەرایەتی زیادكردنێك بۆ پارێزگای دیوانیە دەكات، كە پڕۆژەی ستراتیژی تێدا نییە، هەروەها لە چوارچێوەی بەرژەوەندی حكومەتدا لە پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزارییەكان بۆ پارێزگاكە.
هەروەك ئاماژەیكرد: بە گرنگی ئەم پڕۆژەیە لە دەستەبەركردنی وەرگیراوەكانی نەوت، هەروەها یارمەتیدەر دەبێت لە تەواوكردنی پڕۆژەی دروستكردنی وێستگەی كارەبای شنافیە و دەستەبەركردنی پێداویستییەكانی پیشەسازی و بازاڕی ناوخۆیی، ئەوە جگە لە دابینكردنی هەلی كار.
هەر بە گوێرەی بەیاننامەكە، پرۆژەی پەرەپێدان و فراوانكردنی پاڵاوگەی دیوانیە بریتییە لە زیادكردنی یەكەیەكی پرۆسێسكردنی غازی شل بە توانای 180 تۆن/ڕۆژ، یەكەكانی هایدرۆجینكردنی نەفتا بە توانای 18 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، باشتركردنی بەنزین بە توانای 10 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، ئایزۆمێركردنی نەفتا بە توانای 8 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، مۆلیدەی كارەبایی بۆ كارپێكردنی یەكەكان بە توانای 10 مێگاوات/كاتژمێر، و باقی یەكە پێویستەكان.
هەروەها پڕۆژەكە بریتییە لە كارگەیەكی بەرهەمهێنانی نایترۆجین بە توانای 1400 م3/كاتژمێر، كۆگایەك بۆ باركردنی بەرهەمە تەواوەكان بە توانای 90 هەزار  ب/ ڕۆژ، جگە لە وێستگەی پەمپكردن و هەڵگرتن كە 24 تانكی بۆ نەوتی خاو و بەرهەمەكانی تێدایە، وێستگەیەكی پڕكردنەوەی سلندەری غازی شل بۆ دەردانی غازی شلەمەنی بەرهەم هێنراو، وێستگەیەكی پەمپكردنی ئاو لە ڕووباری فورات بە یەكەیەكی سەرەتایی ئاو ، یەكەكانی شرینكردنی ئاو و پاككردنەوەی ئاوی پیشەسازی، و ئامادەكردنی سۆدەی كاویە، ئەوە جگە لە دامەزراندنی هەموو كرێكارە مەدەنییەكان و بوژانەوەی  ژێرخان.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

"المطلع" تنشر قرارات مجلس الوزراء لجلسة الثلاثاء

"المطلع" تنشر قرارات مجلس الوزراء لجلسة الثلاثاء

2026-10-28 00:19 6889
أمطار متفاوتة الشدة تبدأ من غرب البلاد وتمتد تباعاً إلى باقي المناطق

أمطار متفاوتة الشدة تبدأ من غرب البلاد وتمتد تباعاً إلى باقي المناطق

2026-10-27 22:49 7292
لجنة الأمن تحذر من تأثير آليات الترقيات على استقرار الملاك الوظيفي

لجنة الأمن تحذر من تأثير آليات الترقيات على استقرار الملاك الوظيفي

2026-10-27 21:23 4728
الإعلام الأمني ينفي تعيين شخصيات محددة لرئاسة جهاز المخابرات الوطني

الإعلام الأمني ينفي تعيين شخصيات محددة لرئاسة جهاز المخابرات الوطني

2026-10-27 20:13 4471
أسعار صرف الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصة

أسعار صرف الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصة

2026-10-27 18:17 5789
إحالة نائب إلى لجنة السلوك النيابي بسبب تجاوزه على السوداني

إحالة نائب إلى لجنة السلوك النيابي بسبب تجاوزه على السوداني

2026-10-27 16:25 10174
بيان عاجل من الإعلام الأمني يزيح الستار عن أسباب دوي الانفجار ببغداد

بيان عاجل من الإعلام الأمني يزيح الستار عن أسباب دوي الانفجار ببغداد

2026-10-27 14:31 5604
التربية تقرر منع تغيير أسماء المدارس حفاظاً على حقوق الطلبة + وثيقة

التربية تقرر منع تغيير أسماء المدارس حفاظاً على حقوق الطلبة + وثيقة

2026-10-27 14:21 10211
الاتحادية تقضي بعدم دستورية قرار يحظر تملك الأجانب واستثمار أموالهم بالعراق

الاتحادية تقضي بعدم دستورية قرار يحظر تملك الأجانب واستثمار أموالهم بالعراق

2026-10-27 14:16 7067
رفض سوري قاطع لعمليات القصف الأردنية التي استهدفت محافظة درعا

رفض سوري قاطع لعمليات القصف الأردنية التي استهدفت محافظة درعا

2026-10-27 13:18 6374
العراق يؤكد التزامه بالدستور وحماية الاستقرار ومنع استخدام أراضيه للاعتداء

العراق يؤكد التزامه بالدستور وحماية الاستقرار ومنع استخدام أراضيه للاعتداء

2026-10-27 13:16 6986
بالوثائق.. التربية تحدد آلية تدقيق طلبات الانتساب وتعتمد البوابة الإلكترونية حصراً

بالوثائق.. التربية تحدد آلية تدقيق طلبات الانتساب وتعتمد البوابة الإلكترونية حصراً

2026-10-27 12:36 9260
السجن 8 سنوات للمدير العام لشركة توزيع المنتجات النفطية

السجن 8 سنوات للمدير العام لشركة توزيع المنتجات النفطية

2026-10-27 12:19 7744
أحكام بالسجن المؤبد و15 عاماً بحق فرنسيين ينتمون لعناصر داعش

أحكام بالسجن المؤبد و15 عاماً بحق فرنسيين ينتمون لعناصر داعش

2026-10-27 12:18 7386
أسعار الدولار تتجاوز 168 الف دينار في الأسواق العراقية

أسعار الدولار تتجاوز 168 الف دينار في الأسواق العراقية

2026-10-27 12:08 5693
ملاحقة قضائية تطال مدير كهرباء المثنى وآخرين بملفات فساد

ملاحقة قضائية تطال مدير كهرباء المثنى وآخرين بملفات فساد

2026-10-27 11:09 7715
طقس العراق.. أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

طقس العراق.. أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-27 10:10 8600
تراجع طفيف للذهب مع ترقب قرار الفيدرالي الأمريكي بشأن الفائدة

تراجع طفيف للذهب مع ترقب قرار الفيدرالي الأمريكي بشأن الفائدة

2026-10-27 08:18 7085