المطلع
عاجل

post-image

سەرۆك وەزیران واژۆكردنی گرێبەستی دامەزراندنی پاڵاوگەی فاو لەگەڵ كۆمپانیایەكی چینی رادەگەیەنێت


23:29 ئابوری
2024-04-18
81194

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ڕێككەوتنی لەگەڵ بەندەرەكانی ئەبوزەبی سەبارەت بە هاوبەشی بۆ بەڕێوەبردنی بەندەری فاو ڕاگەیاند، و وتیشی: گرێبەستی دامەزراندنی پاڵاوگەی فاو لەگەڵ كۆمپانیایەكی چینی واژۆكردووە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا رايگەیاند: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ كۆمپانیا گەورەكانی ئەمریكای تایبەت لە بواری نەوت و گاز كۆبووەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی مێزی دەوریدا بوو كە ژووری بازرگانی دوولایەنەی عەرەبی-ئەمریكی لە شاری هیوستن لە ویلایەتی تەكساس ئامادیبوون كە لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەڕێوەچوو.
بەپێی بەیاننامەكە، سودانی پێداچوونەوەی بە بەرنامەی حكومەت و ئامانجەكانی كرد بەرەو وەبەرهێنانی گونجاوی نەوت و گاز و دیدگای داهاتووی و پێداچوونەوە بە دیارترین پڕۆژە ستراتیژییەكانی جێبەجێكردن لە عێراق، هەروەها دەرفەتی وەبەرهێنان بۆ پڕۆژەی تایبەت و پێشخستنی تەواوكەری پێنجەم و خولی شەشەم كە 30 كێڵگەی نەوت و گاز و بلۆكی گەڕانی غاز لە ئەنبار و نەینەوا و دیوانیە و نەجەف و سەماوە لەخۆدەگرێت.
ڕاشیگەیاند: داواكاری بۆ تەواوكەرەكانی خولی پێنجەم و شەشەم دوو هەفتە درێژ دەكرێتەوە، بۆ پێدانی دەرفەت بەو كۆمپانیایانە كە ئارەزووی پێشكەشكردنی داواكاری دەكەن، و جەختیشیكردەوە: كە عێراق شاهیدی دۆخێكی ئەمنی سەقامگیرە لە هەموو رویەكەوەو داواشی لە كۆمپانیا ئەمریكییەكان كرد كە هاوبەشی لەگەڵ كەرتی تایبەتی عێراقدا بكەن، كە سەرنج و پشتیوانی حكومەت وەردەگرێت، هەروەها ئاماژەی  بە پەرەسەندنی هەمەلایەنە كرد كە عێراق لە هەموو سێكتەرەكاندا بەخۆیەوە بینیوە.
هەر لەو كۆبوونەوەیەكدا سەرۆك وەزیران رایگەیاند: ئێمە دیدگایەكمان هێنایە ئاراوە كە پەیوەندی لەگەڵ ئەمریكا چۆن دەبێت، دوای لێكتێگەیشتن و كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆك بایدن، كە لەسەر بنەمای هاوبەشی و كراوەیی لە هەموو بوارەكاندا بێت، و وتیشی: دیدگاكەمان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەشە، و لەڕێگەی كاری هاوبەشەوە بەشێوەیەكی بەهێز ئامادە دەبێت، بەتایبەتی بوونی كۆمپانیاكان و وەبەرهێنان لە دەرفەتەكان لەعێراقدا.
ئاشكراشیكرد: عێراق لەبازاڕی وزەدا گرنگییەكی زۆری هەیە لەڕووی بەرهەمهێنان و یەدەگەوە، هەلومەرجی سەخت و تەحەددیاتی پێشووش نەیانهێشت بگاتە قۆناغی وەبەرهێنانی گونجاوی سامان، و وتیشی: ئێمە لەم دواییانەدا نزیك بووینەتەوە لە خۆژێنی لە بەرهەمە وەرگیراوەكانی نەوت كە لە ساڵانی پێشوو هاوردەمان كردووە.
دووپاتیشیكردەوە: حكومەتەكەمان بە بیرۆكەیەكی نوێی ئیستغلالكردنی سامان دەستی پێكرد، بە زیادكردنی توانای بەرهەمهێنان، وەبەرهێنان لە غازی هاوەڵ، و چوونە ناو پیشەسازییەكانی بەرهەمهێنان لە پترۆكیمیایی، و وتیشی: پلانێكمان داڕشتووە بۆ گۆڕینی 40%ی هەناردەكردنمان بۆ وەرگیراوەكانی نەوت.
سەرۆك وەزیران جەختیشیكردەوە: هاوردەكردنی غاز ساڵانە 4 ملیار دۆلاری تێدەچێت، لەكاتێكدا هاوتای 1300 ملیۆن پێ سێجا ستاندارد دەسوتێنین، ئەوە جگە كاریگەرییە نەرێنییەكانی لەسەر ژینگە، و وتیشی: پلانمان ئەوەیە كە لە ڕێگەی گرێبەستە گرنگەكەی كۆمپانیای تۆتالەوە سووتانی غاز ڕابگرین، كە هەنگاوێكی ستراتیژییە، و هانی كۆمپانیای (هانویڵ) و هەموو كۆمپانیاكان دەدەین؛ بەمەبەستی جێبەجێكردنی ئەو گرێبەستانە.
رونیشیكردەوە: ئێمە سەرقاڵی جێبەجێكردنی وێستگەیەكی وزەی خۆریش بە توانای 1000 مێگاوات، جگە لە پرۆژەی حوقنی ئاو بۆ بیرەكان، و وتیشی: خولی پێنجەم ئەو پڕۆژانە لەخۆدەگرێت كە لەلایەن كۆمپانیای ئیماراتی (هیلال) و كۆمپانیایەكی چینی جێبەجێ دەكرێن، جگە لە هەوڵی نیشتیمانی، و پلانمان هەیە لەم ماوەیە دیاریكراوەدا بگەینە دوو هەزار و 400 ملیۆن پێ سێجا ستاندارد.
سودانی تەئكیدیشیكردەوە: ئێمە پڕۆژەی تایبەت دەخەینەڕوو، لەوانەش پڕۆژەی هاوپێچ بە خولی پێنجەم و شەشەم، و ماوەی 15 ڕۆژ درێژ دەكەینەوە، بۆ ڕەخساندنی دەرفەت بۆ پێشكەشكردنی داواكاری بۆ گەشتەكان، و وتیشی: خولی شەشەم كێڵگە دەوڵەمەندەكان بە غازی سروشتی ئازاد لەخۆدەگرێت.
دووپاتیشیكردەوە: دەستمان كرد بە پێشكەشكردنی (پڕۆژەی یەكگرتوو)، لەوانە دەرهێنانی نەوت، وەبەرهێنانی غازی هاوەڵ، و دامەزراندنی وێستگەیەكی كارەبا و پاڵاوگە و پیشەسازییەكانی پترۆكیمیایی، و وتیشی: دەرفەتی پڕۆژەی یەكگرتوو لە كێڵگەكاندا دەخرێتەڕوو؛ دیما لە میسان، ئیبن عومەر لە بەسرە، كێڵگەكانی عەمارە و كمیت لە میسان، و پارچەی گەڕان لە زیقار، و وتیشی: دەرفەتمان هەیە بۆ دامەزراندنی كۆمەڵگای پترۆكیمیایی و  پەین لە كەربەلا، كۆمەڵگای پترۆكیمیایی فاو، و پڕۆژەی نەبراس، دوای ئەوەی كۆمپانیای شێڵ داوای لێبوردنی كرد بەهۆی ڕەوتێكی نوێی كۆمپانیاكە لە گرنگیدان بە پڕۆژەكانی غاز.
راشیگەیاند: پلانمان هەیە كە پەیوەندی بە چەندین شوێنی هەناردەكردنەوە هەیە، و پێویستیمان بە نەرمی لە هەناردەكردندا پێویستی بە پشت بەستن بە بازاڕی زیاتر هەیە.
ئاشكراشیكرد: ڕێگای گەشەپێدان كە بەستراوەتەوە بە بەندەری فاو پڕۆژەیەكی گرنگ دەبێت، و ئێمە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی توركی دەكەین سەبارەت بەو بەندەری فاو لە كۆتایی ساڵی 2025 دەچێتە خزمەتەوە، و یەكێكە لە گەورەترین بەندەرەكانی ناوچەكە، و وتیشی: لەگەڵ بەندەری ئەبوزەبی ڕێككەوتین لەسەر هاوبەشییەك بۆ بەڕێوەبردنی بەندەری فاو، لەئێستاشدا خەریكی تەواوكردنی وردەكاری گرێبەستەكانن.
رونیشیكردەوە: شارێكی گەورەی ئابووری و شارێكی نوێی نیشتەجێبوون هەیە كە بەستراوەتەوە بە بەندەری فاو كە پڕۆژەی سەرجەم پیشەسازییە پەیوەندیدارەكان لەخۆدەگرێت، و وتیشی: گرێبەستێك لەگەڵ كۆمپانیایەكی چینی واژۆ دەكەین بۆ دامەزراندنی پاڵاوگەی فاو بە توانای 300 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا.

 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

قبيل جلسة منح الثقة... المطلع تنشر عدداً من أسماء المرشحين للحقائب الوزارية

قبيل جلسة منح الثقة... المطلع تنشر عدداً من أسماء المرشحين للحقائب الوزارية

2026-05-14 16:21 1417
الدولار يشهد انخفاضاً طفيفاً مقابل الدينار في أسواق بغداد وأربيل

الدولار يشهد انخفاضاً طفيفاً مقابل الدينار في أسواق بغداد وأربيل

2026-05-13 11:24 7552
مجلس النواب يعلن عقد جلسته غداً للتصويت على حكومة الزيدي

مجلس النواب يعلن عقد جلسته غداً للتصويت على حكومة الزيدي

2026-05-13 11:09 16618
سي إن إن: ترامب محبط ويفكر باستئناف العمليات القتالية ضد إيران

سي إن إن: ترامب محبط ويفكر باستئناف العمليات القتالية ضد إيران

2026-05-12 12:01 9586
العمل تعلن شمول فئة جديدة بمنظومة الضمان الصحي المجاني

العمل تعلن شمول فئة جديدة بمنظومة الضمان الصحي المجاني

2026-05-12 15:07 21958
إيران تكشف حقيقة الرد على المقترح الأمريكي وترامب يعلق عليه

إيران تكشف حقيقة الرد على المقترح الأمريكي وترامب يعلق عليه

2026-05-10 23:46 12443
قاعدة سرية بصحراء النجف... كيف استخدمت اسرائيل العراق للحرب ضد إيران

قاعدة سرية بصحراء النجف... كيف استخدمت اسرائيل العراق للحرب ضد إيران

2026-05-10 17:30 17747
طهران تهدد أميركا بالرد على أي استهداف لناقلات النفط الإيرانية

طهران تهدد أميركا بالرد على أي استهداف لناقلات النفط الإيرانية

2026-05-09 23:33 14358
قرعة كأس آسيا 2027 تضع العراق لجانب طاجيكستان وسنغافورة وأستراليا

قرعة كأس آسيا 2027 تضع العراق لجانب طاجيكستان وسنغافورة وأستراليا

2026-05-09 22:40 19197
صحف أمريكية: إيران تزودت بمعدات روسية حديثة وواشنطن قدمت عرضاً لطهران

صحف أمريكية: إيران تزودت بمعدات روسية حديثة وواشنطن قدمت عرضاً لطهران

2026-05-09 18:49 13898
اعتقال مطلوب بقضايا إرهاب شمال العاصمة بغداد

اعتقال مطلوب بقضايا إرهاب شمال العاصمة بغداد

2026-05-09 16:01 17242
عودة رحلات الطيران بين مشهد وبغداد بعد توقف لشهرين

عودة رحلات الطيران بين مشهد وبغداد بعد توقف لشهرين

2026-05-09 14:42 50710
شرطة الرصافة تكشف تفاصيل إصابة ضابط ومنتسب بإطلاق نار وانتحار الجاني

شرطة الرصافة تكشف تفاصيل إصابة ضابط ومنتسب بإطلاق نار وانتحار الجاني

2026-05-08 17:36 17460
اشتباك في هرمز... الجيش الإيراني يستهدف وحدات أميركية

اشتباك في هرمز... الجيش الإيراني يستهدف وحدات أميركية

2026-05-07 23:54 18336
الخليج بين نيران التصعيد الإيراني والتحركات العسكرية الأمريكية في هرمز

الخليج بين نيران التصعيد الإيراني والتحركات العسكرية الأمريكية في هرمز

2026-05-07 22:47 18215
استقرار بأسعار الدولار في بغداد تزامناً مع صعود جديد في أربيل

استقرار بأسعار الدولار في بغداد تزامناً مع صعود جديد في أربيل

2026-05-06 12:47 26328
نفي رسمي لقرار فرض عشرة آلاف دينار إضافية على أجور الكهرباء

نفي رسمي لقرار فرض عشرة آلاف دينار إضافية على أجور الكهرباء

2026-05-05 14:51 70193
ترامب: الحرب مع إيران قد تستمر ثلاثة أسابيع أخرى

ترامب: الحرب مع إيران قد تستمر ثلاثة أسابيع أخرى

2026-05-05 13:17 23725