المطلع
عاجل

post-image

سەرۆك کۆمار بانگهێشتنامەیەکی لە سەرۆکی جەزائیرەوە پێگەیشت بۆ بەشداریکردن لە حەوتەمین لوتکەی سەرۆك و حکومەتەکانی کۆڕبەندی وڵاتانی هەناردەکاری گاز


17:42 عێراق
2024-02-25
39283

ئەمرۆ یەکشەممە"لەتیف جەمال رەشید " سەرۆك کۆمار ،بانگهێشتنامەیەکی لە عەبدولمەجید تەبون سەرۆکی جەزائیرەوە پێگەیشت کە تایبەتە بە بەشداریکردن لە حەوتەمین لوتکەی سەرۆك و حکومەتەکانی کۆڕبەندی وڵاتانی هەناردەکاری گاز.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە:- ئەمرۆ یەکشەممە لە کۆشکی بەغداد، سەرۆك کۆمار پێشوازی لە" محەمەد عەرقاب " وەزیری وزە و کانزاکان و نێردراوی سەرۆکی جەزائیر کرد.
بەپێی بەیاننامەکە:- لە سەرەتای دیدارەکەدا محەمەد عەرقاب سڵاو و رێزی سەرۆکی جەزائیری بە" لەتیف جەمال رەشید " سەرۆك کۆمار گەیاند، هەروەک سەرۆک کۆمار  وەزیری ناوبراوی راسپارد سڵاوی بە سەرۆک تەبون بگەیەنێت، سوپاس و پێزانینی خۆیشی بۆ بانگهێشتکردنە دەربڕی.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە سەرۆك کۆمار جەختی لە گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پەرەپێدانی رێگاکانی هاریکاری هاوبەش کردەوە بەتایبەتی لە بواری گازی سروشتی و پێویستی هەماهەنگی و راوێژکردن لەبارەی  پرسە گرنگەکانی پەیوەست بە هەردوو گەلی عێراق و جەزائیر، بەشێوەیەک کە بەرژەوەندیە هاوبەشەکان دەستەبەربکات و بەشداربێت لە باشترکردنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە،هەروەها لەم چوارچێوەیەدا ئاماژەی بە دۆزی فەڵەستین و هەڵوێستی عێراق و جەزائیر کرد لە پشتیوانیکردنی مافەکانی گەلی فەڵەستین و داواکردنی کۆتاییهێنان بەو دوژمنکاری و تاوانانەی دژی فەڵەستینییەکان ئەنجامدەدرێن.
هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە سەرۆک کۆمار  ئاماژەی بە پێویستی هەماهەنگی کرد لە بواری دۆزینەوە و دەرهێنانی گازی سروشتیدا، بەتایبەتی دوای داواکارییەکان بۆ وازھێنان لە  بەکارهێنانی نەوت، بایەخی گاز زیاتر بوە،هاوکات جەختیشی لە پێویستی  هەماهەنگی  نێوان وڵاتانی هەناردەکاری گاز کردەوە،بۆ کۆنترۆڵکردن و رێکخستنی بڕی بەرهەمهێنان.
لەلایەن خۆیەوە وەزیری وزەی جەزائیر پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ عێراق دووپاتکردەوە لە روبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییەکان و هەوڵەکانی بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری. هەروەها ستایشی هەڵوێستەکانی عێراقی کرد لەپێناو سەقامگیرکردنی بازاڕەکانی نەوت لە جیهاندا، ئەویش لەڕێگەی ئەو رۆڵەی لەناو رێکخراوی ئۆپیکدا دەیبینێت.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

السجن سبع سنوات بحق مدير عام شركة توزيع كهرباء الوسط

السجن سبع سنوات بحق مدير عام شركة توزيع كهرباء الوسط

2026-09-14 13:20 1334
اليوم.. ​ختام الجولة السابعة من دوري نجوم العراق بثلاث مواجهات

اليوم.. ​ختام الجولة السابعة من دوري نجوم العراق بثلاث مواجهات

2026-09-14 13:17 1607
طهران: لا نتدخل بالملف اليمني وتفاهماتنا البحرية مع سلطنة عُمان سيادية

طهران: لا نتدخل بالملف اليمني وتفاهماتنا البحرية مع سلطنة عُمان سيادية

2026-09-14 12:15 1930
دون خسائر.. سقوط 5 صواريخ في السليمانية فجر اليوم

دون خسائر.. سقوط 5 صواريخ في السليمانية فجر اليوم

2026-09-14 11:58 1968
أنصار الله تعلن استهداف بنى تحتية ومرافق عسكرية بالعمق السعودي

أنصار الله تعلن استهداف بنى تحتية ومرافق عسكرية بالعمق السعودي

2026-09-14 11:56 2319
الأنواء الجوية: انخفاض جديد في درجات الحرارة

الأنواء الجوية: انخفاض جديد في درجات الحرارة

2026-09-14 08:52 3019
قائمة بأسعار صرف الدولار مقابل الدينار العراقي اليوم

قائمة بأسعار صرف الدولار مقابل الدينار العراقي اليوم

2026-09-14 11:49 1742
إنفاذاً للحصار البحري.. الجيش الأمريكي يغير مسار 101 سفينة متجهة لإيران

إنفاذاً للحصار البحري.. الجيش الأمريكي يغير مسار 101 سفينة متجهة لإيران

2026-09-14 00:42 5103
البصرة.. السيطرة على حادث معمل الأسمدة وإطفاء مضخات الغاز قبل انفجارها

البصرة.. السيطرة على حادث معمل الأسمدة وإطفاء مضخات الغاز قبل انفجارها

2026-09-14 00:22 13136
بطلب إقليمي وتنسيق مشترك.. عمان وإيران تعلنان تأجيل اجتماع صلالة

بطلب إقليمي وتنسيق مشترك.. عمان وإيران تعلنان تأجيل اجتماع صلالة

2026-09-14 00:12 3875
مباحثات عراقية إماراتية لبحث التطورات الإقليمية وتعزيز الأمن والاستقرار بالمنطقة

مباحثات عراقية إماراتية لبحث التطورات الإقليمية وتعزيز الأمن والاستقرار بالمنطقة

2026-09-13 23:33 4260
دوري النجوم.. زاخو يخطف ثلاث نقاط من الموصل والكهرباء يكتسح الميناء

دوري النجوم.. زاخو يخطف ثلاث نقاط من الموصل والكهرباء يكتسح الميناء

2026-09-13 21:12 5391
​عادة يومية بسيطة تخفض خطر الوفاة بأمراض القلب بنسبة 39%

​عادة يومية بسيطة تخفض خطر الوفاة بأمراض القلب بنسبة 39%

2026-09-13 18:45 5833
الحلبوسي يدين الهجمات على السعودية ويؤكد رفض العراق تهديد أمنها

الحلبوسي يدين الهجمات على السعودية ويؤكد رفض العراق تهديد أمنها

2026-09-13 17:43 6217
بالوثيقة.. أمر قبض بحق المتهم الهارب أوميد حاجي بتهمة تمويل الإرهاب

بالوثيقة.. أمر قبض بحق المتهم الهارب أوميد حاجي بتهمة تمويل الإرهاب

2026-09-13 16:54 13899
ترامب: حرب إيران قد تنتهي مباشرة بعد الانتخابات وربما قبلها

ترامب: حرب إيران قد تنتهي مباشرة بعد الانتخابات وربما قبلها

2026-09-13 16:18 5038
اليوم.. 4 مواجهات مرتقبة في الجولة السابعة من دوري النجوم

اليوم.. 4 مواجهات مرتقبة في الجولة السابعة من دوري النجوم

2026-09-13 14:58 5455
إطلاق 500 مليار دينار من مستحقات المزارعين لشهر أيلول الحالي

إطلاق 500 مليار دينار من مستحقات المزارعين لشهر أيلول الحالي

2026-09-13 13:17 11799