المطلع
عاجل

post-image

سەرۆک وەزیران:ئامانجی حکومەت خزمەتکردنی عێراقییەکانە بەبێ هیچ جیاوازییەک و دەستیکردووە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لە هەموو شار و قەزاکان


00:00 عێراق
2024-04-06
14932

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختیکردەوە کە ئامانجی حکومەت خزمەتکردنی عێراقییەکانە بەبێ هیچ جیاوازییەک و دەستیکردووە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لە هەموو شار و قەزاکان، چونکە فاکتەرێکی سەرەکییە بۆ دروستکردنی متمانە لە نێوان هاوڵاتیان و حکومەت و دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.   ‌   نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانى، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بەشداری کرد لە بەربانگی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز کە لە لایەن ديوانى وەقفی سوننەوە لە مزگەوتی ئوم ئەلقوڕا لە ڕۆژئاوای بەغدای پایتەخت بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە پیاوانی ئایینی و کەسایەتییە بەڕێزەکانی بەغدا و چەند پارێزگایەک.

وتیشی،سودانی یادی ئەو شەهیدانەی عێراقی کردەوە کە گیانی خۆیان کردە قوربانی و لە سایەی خوێنی پاکی ئەوانەوە سەرکەوتن بەسەر ململانێ و تیرۆر و بنبڕکردنی تائیفەگەری بەدەست هێنرا، هەروەها سەرکەوتنی سەربازی بەسەر چەتەکانی داعشدا بەدەست هێنرا.

رایشیگەیاند سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەشکرد کە ئامانجی حکومەت خزمەتکردنی عێراقییەکانە بەبێ هیچ جیاوازییەک و دەستیکردووە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لە هەموو شار و قەزاکان، چوونکە فاکتەرێکی سەرەکییە بۆ دروستکردنی متمانە لە نێوان هاوڵاتیان و حکومەت و دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.

هەر لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە گرنگی بتەوکردنی کۆمەڵایەتی دژ بە مەترسییەکانی ماددە هۆشبەرەکان کردەوە و جەختی لە ڕۆڵی پیاوانی ئایینی کردەوە لە ئاگادارکردنەوە دەربارەی مەترسییەکانی، هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە گەورەترین ڕۆڵ دەکەوێتە سەر دەوڵەت و دامەزراوە پەروەردەییەکانی، ئەمەش ئەوەیە کە ئێمە کاری لەسەر دەکەین بەپێی ستراتیژیەت و بەرنامەکانی پەرەپێدان بۆ کارمەندان و پرۆگرامەکان و دابینکردنی ژێرخان بۆ قوتابخانە و زانکۆکان و باسی لە گەندەڵی کرد کە ساڵانێکی زۆرە زیانی بە دەوڵەت گەیاندوو و بۆتەوە هۆی بەفیڕۆدانی سامانی گشتی.

لە وتارەکەیدا سودانی ئاماژەی بە هێرشە بەردەوامەکانی سەر غەزە و ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین کرد لەگەڵ کوشتن و جینۆسایدە سیستەماتیکییەکانی داگیرکاری زایۆنییەکان لە نێو بێدەنگیی نێودەوڵەتیدا و جەختی لەوە کردەوە کە هەڵوێستی عەرەبی و ئیسلامی لە ئاستی ئەو تاوانەدا نییە کە دژی خەڵکی بێتاوان ئەنجام دەدرێت، هەروەها ئاماژەی بە هەڵوێستی جیاوازی عێراقی کرد لەسەر ئاستی فەرمی و ئایینی و جەماوەری، چونکە فەلەستین پرسێکی بنەڕەتی و ئایدیۆلۆژی بۆ عێراقییەکان پێکدەهێنێت.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الدولار يشهد انخفاضاً طفيفاً مقابل الدينار في أسواق بغداد وأربيل

الدولار يشهد انخفاضاً طفيفاً مقابل الدينار في أسواق بغداد وأربيل

2026-05-13 11:24 5834
مجلس النواب يعلن عقد جلسته غداً للتصويت على حكومة الزيدي

مجلس النواب يعلن عقد جلسته غداً للتصويت على حكومة الزيدي

2026-05-13 11:09 12180
سي إن إن: ترامب محبط ويفكر باستئناف العمليات القتالية ضد إيران

سي إن إن: ترامب محبط ويفكر باستئناف العمليات القتالية ضد إيران

2026-05-12 12:01 8260
العمل تعلن شمول فئة جديدة بمنظومة الضمان الصحي المجاني

العمل تعلن شمول فئة جديدة بمنظومة الضمان الصحي المجاني

2026-05-12 15:07 19636
إيران تكشف حقيقة الرد على المقترح الأمريكي وترامب يعلق عليه

إيران تكشف حقيقة الرد على المقترح الأمريكي وترامب يعلق عليه

2026-05-10 23:46 11715
قاعدة سرية بصحراء النجف... كيف استخدمت اسرائيل العراق للحرب ضد إيران

قاعدة سرية بصحراء النجف... كيف استخدمت اسرائيل العراق للحرب ضد إيران

2026-05-10 17:30 16741
طهران تهدد أميركا بالرد على أي استهداف لناقلات النفط الإيرانية

طهران تهدد أميركا بالرد على أي استهداف لناقلات النفط الإيرانية

2026-05-09 23:33 13486
قرعة كأس آسيا 2027 تضع العراق لجانب طاجيكستان وسنغافورة وأستراليا

قرعة كأس آسيا 2027 تضع العراق لجانب طاجيكستان وسنغافورة وأستراليا

2026-05-09 22:40 18030
صحف أمريكية: إيران تزودت بمعدات روسية حديثة وواشنطن قدمت عرضاً لطهران

صحف أمريكية: إيران تزودت بمعدات روسية حديثة وواشنطن قدمت عرضاً لطهران

2026-05-09 18:49 13297
اعتقال مطلوب بقضايا إرهاب شمال العاصمة بغداد

اعتقال مطلوب بقضايا إرهاب شمال العاصمة بغداد

2026-05-09 16:01 16121
عودة رحلات الطيران بين مشهد وبغداد بعد توقف لشهرين

عودة رحلات الطيران بين مشهد وبغداد بعد توقف لشهرين

2026-05-09 14:42 49957
شرطة الرصافة تكشف تفاصيل إصابة ضابط ومنتسب بإطلاق نار وانتحار الجاني

شرطة الرصافة تكشف تفاصيل إصابة ضابط ومنتسب بإطلاق نار وانتحار الجاني

2026-05-08 17:36 16624
اشتباك في هرمز... الجيش الإيراني يستهدف وحدات أميركية

اشتباك في هرمز... الجيش الإيراني يستهدف وحدات أميركية

2026-05-07 23:54 17673
الخليج بين نيران التصعيد الإيراني والتحركات العسكرية الأمريكية في هرمز

الخليج بين نيران التصعيد الإيراني والتحركات العسكرية الأمريكية في هرمز

2026-05-07 22:47 17433
استقرار بأسعار الدولار في بغداد تزامناً مع صعود جديد في أربيل

استقرار بأسعار الدولار في بغداد تزامناً مع صعود جديد في أربيل

2026-05-06 12:47 25651
نفي رسمي لقرار فرض عشرة آلاف دينار إضافية على أجور الكهرباء

نفي رسمي لقرار فرض عشرة آلاف دينار إضافية على أجور الكهرباء

2026-05-05 14:51 69526
ترامب: الحرب مع إيران قد تستمر ثلاثة أسابيع أخرى

ترامب: الحرب مع إيران قد تستمر ثلاثة أسابيع أخرى

2026-05-05 13:17 23167
الكشف عن تأهب عسكري إسرائيلي أمريكي لبدء جولة جديدة مع إيران

الكشف عن تأهب عسكري إسرائيلي أمريكي لبدء جولة جديدة مع إيران

2026-05-04 22:53 24166