المطلع
عاجل

post-image

سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمار تاوتوێی بارودۆخی گشتی وڵات و کێشە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکان کرد .....


20:45 عێراق
2024-01-21
45931

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شەیاع سودانى، ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ سەرۆک کۆمار  عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بارودۆخی گشتی وڵات و کێشە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکان کرا و هەروەها جەختیان لەسەر پێویستی یەکخستنی هەوڵەکان کردەوە بۆ چەسپاندن و بەردەوامکردنی ئەو ئاسایش و سەقامگیرییە کە بەدیهاتووە.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە: سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامەکانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس لە سویسرا خستەڕوو لەگەڵ ئەو وتووێژانەی کە لەگەڵ سەرۆکی شاندە بەشداربووەکان و دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامیداوە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و پتەوکردنی هەماهەنگی بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەش بکات,,.

لئاناژەی بەوەکرد,, لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پێشهاتە ئەمنییەکان کرا لەگەڵ ئەو پێشێلکارییانەی کە شار و ناوچەکانی عێراق ڕووبەڕووی بووەتەوە و دەبێتە هۆی پێشێلکردنی سەروەری و لاوازکردنی سەقامگیری و هەڕەشەکردن لەسەر سەلامەتی هاوڵاتیان، هەروەها جەخت کرایەوە لەسەر ئەوەی کە حکومەتی عێراق لایەنی ڕێگەپێدراوە کە دەسەڵاتی جێبەجێکردنی یاسا و بەدواداچوونی هەیە بۆ ئەو ڕێوشوێنانەی کە پاراستنی ئاسایش و سەروەری عێراق مسۆگەر دەکات.

هەروەها هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر گرنگی پشتیوانیکردنی حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامە وەزاریەکەیدا، بەتایبەتی ئەوانەی کە پەیوەندییان هەیە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و باشترکردنی ئاستی ژیانی هاوڵاتیان و بەرەوپێشچوون لە بەرنامەی چاکسازی و سنوردارکردنی حاڵەتەکانی گەندەڵی، بە شێوەیەک کە ژینگەیەکی گونجاو بۆ وەبەرهێنان دابین بکات و کەرتی تایبەت چالاک بکاتەوە بۆ بەشداریکردن لە بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوەی وڵات.

هەر لە میانەی کۆبوونەوەکەدا باس لە پێویستی چارەسەرکردنی دۆسیە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق کرا بە پێی دەستوور و یاسا و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە شێوەیەک کە ماف و سەرچاوەی بژێوی ژیانیان مسۆگەر بکات.
 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

"المطلع" تنشر قرارات مجلس الوزراء لجلسة الثلاثاء

"المطلع" تنشر قرارات مجلس الوزراء لجلسة الثلاثاء

2026-10-28 00:19 6464
أمطار متفاوتة الشدة تبدأ من غرب البلاد وتمتد تباعاً إلى باقي المناطق

أمطار متفاوتة الشدة تبدأ من غرب البلاد وتمتد تباعاً إلى باقي المناطق

2026-10-27 22:49 6854
لجنة الأمن تحذر من تأثير آليات الترقيات على استقرار الملاك الوظيفي

لجنة الأمن تحذر من تأثير آليات الترقيات على استقرار الملاك الوظيفي

2026-10-27 21:23 4531
الإعلام الأمني ينفي تعيين شخصيات محددة لرئاسة جهاز المخابرات الوطني

الإعلام الأمني ينفي تعيين شخصيات محددة لرئاسة جهاز المخابرات الوطني

2026-10-27 20:13 4382
أسعار صرف الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصة

أسعار صرف الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصة

2026-10-27 18:17 5706
إحالة نائب إلى لجنة السلوك النيابي بسبب تجاوزه على السوداني

إحالة نائب إلى لجنة السلوك النيابي بسبب تجاوزه على السوداني

2026-10-27 16:25 10052
بيان عاجل من الإعلام الأمني يزيح الستار عن أسباب دوي الانفجار ببغداد

بيان عاجل من الإعلام الأمني يزيح الستار عن أسباب دوي الانفجار ببغداد

2026-10-27 14:31 5603
التربية تقرر منع تغيير أسماء المدارس حفاظاً على حقوق الطلبة + وثيقة

التربية تقرر منع تغيير أسماء المدارس حفاظاً على حقوق الطلبة + وثيقة

2026-10-27 14:21 10209
الاتحادية تقضي بعدم دستورية قرار يحظر تملك الأجانب واستثمار أموالهم بالعراق

الاتحادية تقضي بعدم دستورية قرار يحظر تملك الأجانب واستثمار أموالهم بالعراق

2026-10-27 14:16 7023
رفض سوري قاطع لعمليات القصف الأردنية التي استهدفت محافظة درعا

رفض سوري قاطع لعمليات القصف الأردنية التي استهدفت محافظة درعا

2026-10-27 13:18 6287
العراق يؤكد التزامه بالدستور وحماية الاستقرار ومنع استخدام أراضيه للاعتداء

العراق يؤكد التزامه بالدستور وحماية الاستقرار ومنع استخدام أراضيه للاعتداء

2026-10-27 13:16 6862
بالوثائق.. التربية تحدد آلية تدقيق طلبات الانتساب وتعتمد البوابة الإلكترونية حصراً

بالوثائق.. التربية تحدد آلية تدقيق طلبات الانتساب وتعتمد البوابة الإلكترونية حصراً

2026-10-27 12:36 9193
السجن 8 سنوات للمدير العام لشركة توزيع المنتجات النفطية

السجن 8 سنوات للمدير العام لشركة توزيع المنتجات النفطية

2026-10-27 12:19 7690
أحكام بالسجن المؤبد و15 عاماً بحق فرنسيين ينتمون لعناصر داعش

أحكام بالسجن المؤبد و15 عاماً بحق فرنسيين ينتمون لعناصر داعش

2026-10-27 12:18 7386
أسعار الدولار تتجاوز 168 الف دينار في الأسواق العراقية

أسعار الدولار تتجاوز 168 الف دينار في الأسواق العراقية

2026-10-27 12:08 5691
ملاحقة قضائية تطال مدير كهرباء المثنى وآخرين بملفات فساد

ملاحقة قضائية تطال مدير كهرباء المثنى وآخرين بملفات فساد

2026-10-27 11:09 7626
طقس العراق.. أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

طقس العراق.. أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-27 10:10 8600
تراجع طفيف للذهب مع ترقب قرار الفيدرالي الأمريكي بشأن الفائدة

تراجع طفيف للذهب مع ترقب قرار الفيدرالي الأمريكي بشأن الفائدة

2026-10-27 08:18 7067