المطلع
عاجل

post-image

سەرۆک کۆمار: پەرەپێدانی گەنجان و دابینکردنی پشتیوانی پێویست بۆیان پایەیەکی سەرەکیی ئیلهامبەخشی ئاوات و ئیرادەیانە


23:06 عێراق
2024-04-25
80257

نوێنەری سەرۆک کۆمار، د. عەدنان ئیبراهیم محەمەد، ئەمڕۆ پێنجشەممە 25-4-2024، بەشداری لەسێیهەمین کۆڕبەندی زانستی بۆ پڕۆژە نایابەکانی دەرچوون و پێشبڕکێی پەرەپێدانی گەنجان کرد، کە لەلایەن کۆلێژی  مەنسور و بە بەشداری چەندین کۆلێژ و زانکۆ ڕێکخرابوو، نوێنەری سەرۆک کۆمار بە ناوی بەڕێزیانەوە وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا سڵاوی سەرۆک کۆمار و هیوای سەرکەوتنی بۆ کۆڕبەندەکە ڕاگەیاند و جەختی لەوە کردەوە کە بەڕێزیان گرنگییەکی گەورە دەدات بە بەرزکردنەوە و پشتیوانیکردنی کەرتی زانستی و ئەکادیمی، چونکە فاکتەرێکی پێویستن بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی گشتگیر لە وڵاتەکەماندا. 
لە ووتەکەی سەرۆکدا هاتوە کە لەگەڵ بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەپەیوەندی بەردەوام دایە، جگە لە دیدارە ڕاستەوخۆکانی لەگەڵ سەرۆکی زانکۆ و کۆلێژ و پەیمانگاکان بۆ گوێگرتن لێیان و زاڵبوون بەسەر ئەو سەختییانەی ڕووبەڕوویان دەبنەوە، جگە لە پشتیوانیکردنی لە دامەزراندنی کۆڕبەندی زانستی و ئەکادیمی بە ئامانجە باڵاکانی لە پرۆسەی پشتگیریکردنی گەنجان و پەرپێدانی فێرکردن.
هەروەها لە ووتەکەیدا، ئاماژە بە بەهێزکردنی گەنجان و دابینکردنی پشتیوانی پێویست کرد بۆیان کە پایەیەکی بنچینەیین لە کۆمەڵگە ، تێیدا سووربوون و ئیلهام و پەرۆشییمان نیشان دەدات، چونکە ئەوان بونیادنەری ئایندەن و ئەمانەتەێکی گەورەیان لە وێنەکێشانی داهاتووی وڵات لە ئەستۆدایە و لەم ڕوانگەیەوە پێویستە بەردەوام بین لە پشتیوانیکردنی گەنجان و دابینکردنی هەموو پێداویستییە زانستی و ئەکادیمییەکانیان بۆ ئەوەی بتوانن خواستەکانیان بەدیبهێنن .

ئەمەش دەقی وتەکەی سەرۆک کۆمارە ، کە بەڕێز دکتۆر عەدنان ئیبراهیم بەناوی بەڕێزیانەوە پێشکەشی کرد :

خوشکان برایان..
ئامادەبوانی بەڕێز..

خۆشحاڵم کە سڵاوی سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید و هیوای سەرکەوتنی بۆ بەرپرسانی ئەم کۆڕبەندە زانستییەتان ڕابگەیەنم بە شێوەیەک کە پشتگیری لە ڕێبازی زانست و فێرکردن بکات لە خزمەتی وڵات و گەلەکەمان، چونکە دامەزراندنی ئەم جۆرە کۆڕبەندانە پێویستن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و ئەکادیمی.
سەرۆک کۆمار گرنگییەکی گەورەی بە برەودان و پشتگیریکردنی لایەنی زانستی و ئەکادیمی دەدات، چونکە فاکتەرێکی پێویستە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی گەشەپێدانی گشتگیر لە وڵاتەکەماندا لە ڕێگەی پشتگیریکردن و پەرەپێدانی کەرتی ڕۆشنبیری و زانستی و ئەکادیمییە جۆراوجۆرەکان و بەرزکردنەوەی  ئاست و  توانای زانکۆ و کۆلێژ و پەیمانگاکان کە بەڕێزیان لە ئەجێنداکەیدا گرنگیەکی زۆری بە چاودێری دۆخی کارمەندان و وانەبێژان خوێندکاران دەدات .
سەرۆک بەبەردەوامی پەیوەندی لەگەڵ بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەکات  لەم بارەیەوە، جگە لە دیدارە ڕاستەوخۆکانی لەگەڵ سەرۆکی زانکۆ و کۆلێژ و پەیمانگاکان بۆ گوێگرتن لە گرفتەکانیان و زاڵبوون بەسەر ئەو سەختییانەی ڕووبەڕوویان دەبنەوە، جگە لە پشتیوانیکردنی لە دامەزراندنی کۆڕبەندی زانستی و ئەکادیمی تاوەکو بە ئامانجە باڵاکانی بگات لە پرۆسەی پشتگیریکردنی گەنجان و پەرپێدانی فێرکردن.
بەهێزکردنی گەنجان و دابینکردنی پشتیوانی پێویست کرد بۆیان کە پایەیەکی بنچینەیین لە کۆمەڵگەی ئێمەدا،  سووربوون و ئیلهامبەخشین و پەرۆشییمان نیشان دەدات، چونکە ئەوان بونیادنەری ئایندەن و ئەمانەتەێکی گەورەیان لە وێنەکێشانی داهاتووی وڵات لە ئەستۆدایە و لەم ڕوانگەیەوە پێویستە بەردەوام بین لە پشتیوانیکردنی گەنجان و دابینکردنی هەموو پێداویستییە زانستی و ئەکادیمییەکانیان بۆ ئەوەی بتوانن خواستەکانیان بەدیبهێنن .

خوشکان برایان..

وەک دەزانن وڵاتەکەمان بۆ دەیان ساڵە بە بارودۆخێکی سەختدا تێپەڕی، لەوانە جەنگ و چەوساندنەوە و گەمارۆدان و تیرۆر و توندوتیژی کە کاریگەرییان لەسەر هەموو بوارەکانی ژیان کردوە و ڕەنگدانەوەیان لە پرۆسەی فێرکردن و ئەکادیمی هەبووە و گەنجانمان دەرفەتی تەواویان وەرنەگرتووە بۆ بەدیهێنانی خواستەکانیان.

ئەمڕۆ، دوای زاڵبوون بەسەر بارودۆخە سەختەکاندا، وڵاتەکەمان شایەتی سەقامگیری ئەمنی و هەلومەرجی گونجاو دەدات بۆ پێشکەوتنی وڵات و بەرجەستەکردنی پەرەپێدان و دەستپێکردنی بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوە، گەنجانیش ڕۆڵێکی سەرەکییان هەیە لەمەدا وەک هێزێکی کۆمەڵگەیی گرنگ، چونکە گەورەترین ژمارەی گەلەکەمان لە توێژی گەنجانن و ئەمەش دەبێت لە پرۆسەی بونیادنانی وڵات و وێنای داهاتووی بەکاربهێنرێت بە دابینکردنی دەرفەتی یەکسان و هاندانیان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان و دەستەبەرکردنی شارەزایی بۆیان .

لە کۆتاییدا دوپاتی سڵاو و پێزانینی بەڕێز سەرۆک کۆمار و هیوای سەرکەوتنی بۆ ئەم کۆڕبەندە زانستییەتان پێ ڕادەگەیەنم.

 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

إنفاذاً للحصار البحري.. الجيش الأمريكي يغير مسار 101 سفينة متجهة لإيران

إنفاذاً للحصار البحري.. الجيش الأمريكي يغير مسار 101 سفينة متجهة لإيران

2026-09-14 00:42 2612
البصرة.. السيطرة على حادث معمل الأسمدة وإطفاء مضخات الغاز قبل انفجارها

البصرة.. السيطرة على حادث معمل الأسمدة وإطفاء مضخات الغاز قبل انفجارها

2026-09-14 00:22 6382
بطلب إقليمي وتنسيق مشترك.. عمان وإيران تعلنان تأجيل اجتماع صلالة

بطلب إقليمي وتنسيق مشترك.. عمان وإيران تعلنان تأجيل اجتماع صلالة

2026-09-14 00:12 2063
مباحثات عراقية إماراتية لبحث التطورات الإقليمية وتعزيز الأمن والاستقرار بالمنطقة

مباحثات عراقية إماراتية لبحث التطورات الإقليمية وتعزيز الأمن والاستقرار بالمنطقة

2026-09-13 23:33 2462
دوري النجوم.. زاخو يخطف ثلاث نقاط من الموصل والكهرباء يكتسح الميناء

دوري النجوم.. زاخو يخطف ثلاث نقاط من الموصل والكهرباء يكتسح الميناء

2026-09-13 21:12 3379
​عادة يومية بسيطة تخفض خطر الوفاة بأمراض القلب بنسبة 39%

​عادة يومية بسيطة تخفض خطر الوفاة بأمراض القلب بنسبة 39%

2026-09-13 18:45 3832
الحلبوسي يدين الهجمات على السعودية ويؤكد رفض العراق تهديد أمنها

الحلبوسي يدين الهجمات على السعودية ويؤكد رفض العراق تهديد أمنها

2026-09-13 17:43 4496
بالوثيقة.. أمر قبض بحق المتهم الهارب أوميد حاجي بتهمة تمويل الإرهاب

بالوثيقة.. أمر قبض بحق المتهم الهارب أوميد حاجي بتهمة تمويل الإرهاب

2026-09-13 16:54 9067
ترامب: حرب إيران قد تنتهي مباشرة بعد الانتخابات وربما قبلها

ترامب: حرب إيران قد تنتهي مباشرة بعد الانتخابات وربما قبلها

2026-09-13 16:18 3901
اليوم.. 4 مواجهات مرتقبة في الجولة السابعة من دوري النجوم

اليوم.. 4 مواجهات مرتقبة في الجولة السابعة من دوري النجوم

2026-09-13 14:58 4418
إطلاق 500 مليار دينار من مستحقات المزارعين لشهر أيلول الحالي

إطلاق 500 مليار دينار من مستحقات المزارعين لشهر أيلول الحالي

2026-09-13 13:17 8085
القضاء الأعلى يجدد التزامه بالحفاظ على سيادة القانون وصون الحريات

القضاء الأعلى يجدد التزامه بالحفاظ على سيادة القانون وصون الحريات

2026-09-13 13:13 7952
أسعار صرف الدولار تحلق في أسواق بغداد وأربيل

أسعار صرف الدولار تحلق في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-13 12:01 6336
الأنبار.. إيقاف بيع عقارين مساحتهما 186 دونماً بأقل من الأسعار السائدة

الأنبار.. إيقاف بيع عقارين مساحتهما 186 دونماً بأقل من الأسعار السائدة

2026-09-13 10:36 8590
طقس العراق.. انخفاض بدرجات الحرارة وغيوم بالمناطق الشمالية

طقس العراق.. انخفاض بدرجات الحرارة وغيوم بالمناطق الشمالية

2026-09-13 09:33 8502
قصر رونالدو بلا مشترٍ.. 700 ألف دولار تتبخر من قيمته

قصر رونالدو بلا مشترٍ.. 700 ألف دولار تتبخر من قيمته

2026-09-12 15:51 9634
ترامب: الحرب مع إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب مع إيران ستنتهي قريباً

2026-09-12 15:45 8564
بزشكيان: عدم استخدام أراضي الدول لتهديد الجيران مبدأ لا يجوز المساس به

بزشكيان: عدم استخدام أراضي الدول لتهديد الجيران مبدأ لا يجوز المساس به

2026-09-12 15:40 6994