المطلع
عاجل

post-image

سەرۆکی دادگای فیدراڵی:کێشەکانی بەغدا و هەولێر نابێت ببێتە هۆی بێبەشکردنی فەرمانبەرانی هەرێم لە مووچەکانیان


17:15 عێراق
2024-04-07
25657

ئەمڕۆ یەکشەممە" جاسم محمد عەبود " سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی،رایگەیاندکێشەکانی بەغدا و هەولێر نابێت ببێتە هۆی بێبەشکردنی فەرمانبەرانی هەرێم لە مووچەکانیان.
دادگای فیدڕاڵی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ " جاسم محەمەد عەبود " سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی،لەبارەگای دادگای باڵای فیدراڵی لە بەغدا پێشوازی لە "جینین بلاسخارت" نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و وەفدی یاوەریکرد.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە: لە میانی دیدارێکدا باس لە ڕۆڵی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی) کرا لە ساڵی 2003 تاوەکو ئێستا، بەو پێیەی ئەو نوێنەرایەتییە قوربانی گەورەی داوە و (سێرجیۆ ڤێرا دی مێلۆ) کە نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان بوو لە عێراق پێشتر لە ئەنجامی بۆردومانێکی تیرۆریستی کە لەلایەن ڕێکخراوە تیرۆرەکانەوە شەهید بوو ،بەڵام تیرۆر  ڕۆڵی نوێنەرایەتییەکەی لە عێراق بەهێزتر کرد، بەتایبەتی سەبارەت بە هەڵبژاردن کەرۆڵی هەبووە لە هەندانی لایەنەکان کە  لە بەرواری دروستی خۆی هەلبژاردنەکان ئەنجام بدرێت بەو میکانیزمانەی کە گەرەنتی یەکپارچەیی و دادپەروەری پرۆسەی هەڵبژاردن دەکەن و دەستەبەرکردنی بەشداریی هەمووان تێیدا بەمەبەستی گەیشتن بە دیموکراسی گەل.
سەبارەت بە بابەتی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵ سەبارەت بە یەکلاکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ،  باس لەوە کرا کە خانەنشینان و فەرمانبەران و سودمەندانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی، بە پشتبەستن بە سکاڵایەکی یاسایی کە لەلایەن فەرمانبەرانی هەرێمەوە تۆمارکراوە،تیایدا دادگا بڕیاری دروستی خۆیدا کە کاریگەری هەبوو  لەسەر دابەشکردنی مووچە بەسەر ئەو توێژانەی پێشتر ئاماژەیان پێدا لەماوەی ئەم هەفتەیەدا لە هەرێمی کوردستانی عێراق،کە هۆکاری ئەمەش بوونی کێشەیە لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاسای بودجە،هەروەک دادگا لە بڕیارەکەیدا ڕایگەیاندووە کە نابێت ئەمە هۆکارێک بێت بۆ بێبەشکردنی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم لە مووچەی مانگانەیان، و دەبێت هاوشێوەی فەرمانبەرانی دیکە لە هەموو پارێزگاکان مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت بۆ ئەوەی بنەمای یەکسانی و دادپەروەری بەدی بێت.
سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی ڕوونیکردەوە، کە دەستووری کۆماری عێراق، بەپێی مادەی (117)، هەرێمی کوردستانی عێراق و دەسەڵاتە هەبووەکانی وەک هەرێمێکی فیدراڵی ناساندووە، هەروەها دەسەڵاتدارانی هەرێم،بەپێی مادەی (121/یەکەم)ی ئەم دەستوورە، مافی بەکارهێنانی دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەرییان هەیە بەپێی بڕگەکانی ئەم دەستوورە، جگە لە دەسەڵاتە تایبەتیەکانی فیدراڵی .
ئاماژەی بەوەشکرد: دادگای باڵای فیدراڵی لەخۆڕا  کار لەسەر دۆسیەکان ناکات، بەڵکو لەسەر بنەمای ئەو داوایانە کاردەکات کە لەلایەن داواکارانەوە پێشکەش دەکرێن، و دادگا دەبێت ئەو داوایانە بەپێی دەستوور و یاسا یەکلایی بکاتەوە،هەروەک  ئەرکی نەتەوە یەکگرتووەکانە لە عێراق کە  ڕۆڵی هەبێت لە چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق.

 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

إنفاذاً للحصار البحري.. الجيش الأمريكي يغير مسار 101 سفينة متجهة لإيران

إنفاذاً للحصار البحري.. الجيش الأمريكي يغير مسار 101 سفينة متجهة لإيران

2026-09-14 00:42 2681
البصرة.. السيطرة على حادث معمل الأسمدة وإطفاء مضخات الغاز قبل انفجارها

البصرة.. السيطرة على حادث معمل الأسمدة وإطفاء مضخات الغاز قبل انفجارها

2026-09-14 00:22 6382
بطلب إقليمي وتنسيق مشترك.. عمان وإيران تعلنان تأجيل اجتماع صلالة

بطلب إقليمي وتنسيق مشترك.. عمان وإيران تعلنان تأجيل اجتماع صلالة

2026-09-14 00:12 2063
مباحثات عراقية إماراتية لبحث التطورات الإقليمية وتعزيز الأمن والاستقرار بالمنطقة

مباحثات عراقية إماراتية لبحث التطورات الإقليمية وتعزيز الأمن والاستقرار بالمنطقة

2026-09-13 23:33 2462
دوري النجوم.. زاخو يخطف ثلاث نقاط من الموصل والكهرباء يكتسح الميناء

دوري النجوم.. زاخو يخطف ثلاث نقاط من الموصل والكهرباء يكتسح الميناء

2026-09-13 21:12 3379
​عادة يومية بسيطة تخفض خطر الوفاة بأمراض القلب بنسبة 39%

​عادة يومية بسيطة تخفض خطر الوفاة بأمراض القلب بنسبة 39%

2026-09-13 18:45 3832
الحلبوسي يدين الهجمات على السعودية ويؤكد رفض العراق تهديد أمنها

الحلبوسي يدين الهجمات على السعودية ويؤكد رفض العراق تهديد أمنها

2026-09-13 17:43 4496
بالوثيقة.. أمر قبض بحق المتهم الهارب أوميد حاجي بتهمة تمويل الإرهاب

بالوثيقة.. أمر قبض بحق المتهم الهارب أوميد حاجي بتهمة تمويل الإرهاب

2026-09-13 16:54 9067
ترامب: حرب إيران قد تنتهي مباشرة بعد الانتخابات وربما قبلها

ترامب: حرب إيران قد تنتهي مباشرة بعد الانتخابات وربما قبلها

2026-09-13 16:18 3901
اليوم.. 4 مواجهات مرتقبة في الجولة السابعة من دوري النجوم

اليوم.. 4 مواجهات مرتقبة في الجولة السابعة من دوري النجوم

2026-09-13 14:58 4418
إطلاق 500 مليار دينار من مستحقات المزارعين لشهر أيلول الحالي

إطلاق 500 مليار دينار من مستحقات المزارعين لشهر أيلول الحالي

2026-09-13 13:17 8085
القضاء الأعلى يجدد التزامه بالحفاظ على سيادة القانون وصون الحريات

القضاء الأعلى يجدد التزامه بالحفاظ على سيادة القانون وصون الحريات

2026-09-13 13:13 7952
أسعار صرف الدولار تحلق في أسواق بغداد وأربيل

أسعار صرف الدولار تحلق في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-13 12:01 6336
الأنبار.. إيقاف بيع عقارين مساحتهما 186 دونماً بأقل من الأسعار السائدة

الأنبار.. إيقاف بيع عقارين مساحتهما 186 دونماً بأقل من الأسعار السائدة

2026-09-13 10:36 8590
طقس العراق.. انخفاض بدرجات الحرارة وغيوم بالمناطق الشمالية

طقس العراق.. انخفاض بدرجات الحرارة وغيوم بالمناطق الشمالية

2026-09-13 09:33 8502
قصر رونالدو بلا مشترٍ.. 700 ألف دولار تتبخر من قيمته

قصر رونالدو بلا مشترٍ.. 700 ألف دولار تتبخر من قيمته

2026-09-12 15:51 9634
ترامب: الحرب مع إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب مع إيران ستنتهي قريباً

2026-09-12 15:45 8564
بزشكيان: عدم استخدام أراضي الدول لتهديد الجيران مبدأ لا يجوز المساس به

بزشكيان: عدم استخدام أراضي الدول لتهديد الجيران مبدأ لا يجوز المساس به

2026-09-12 15:40 6994