المطلع
عاجل

post-image

عێراق تیمێکی نیشتمانی پێکدەهێنێت بۆ باشترکردنی ڕێژەی قەرزەکانی و پتەوکردنی ئاستی سەرنجڕاکێشی وەبەرهێنانەکەی


19:09 عێراق
2025-08-20
35405

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئاراستەی پێكهێنانی تیمێكی هاوبەشی نیشتمانی كرد بۆ باشتركردنی ڕێژەی قەرزەکانی عێراقی.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كەدەستی موتەڵع کەوتووە، دەڵێت: لەگەڵ هەوڵەكانی حكومەت بۆ بەهێزكردنی پێگەی دارایی و ئابووری عێراق لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئاڕاستەی پێكهێنانی تیمێكی نیشتمانی هاوبەشی كرد، بە سەرۆكایەتی پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق، لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتەكانی (دارایی و نەوت و پلاندانان) و هەروەها دامەزراوە ئابوری و داراییە پەیوەندیدارەكان و نوسینگەی سەرۆك وەزیران و دەستەی كاغەزە داراییەكان و نوێنەرانی كەرتی بانكی عێراقی.
بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە: ئەم تیمە نیشتمانییە كاردەكات بۆ پەرەپێدانی ستراتیژییەكی یەكگرتوو كە ئامانجی ڕوون و پێوانەكراو لەخۆدەگرێت، ڕاپۆرتی خولیی پێشكەش بە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات، هەروەها هەماهەنگی ڕاستەوخۆ لەگەڵ دەزگا گەورەكانی هەڵسەنگاندنی قەرزەکانی نێودەوڵەتی بەتایبەتی (Fitch, S&P, Moody‌s) دەكات، بە ئامانجی باشتركردنی ڕێژەی قەرزی سەروەری عێراق. هەروەها تیمەكە گرنگییەكی تایبەت دەدات بە بەهێزكردنی ئامرازەكانی حوكمڕانی، بەڕێوەبردنی مەترسییە داراییەكان، و پەرەپێدانی ژینگەی بازرگانی بەگوێرەی پلانەكانی چاكسازی ئابووری حكومەت.
رونیشیكردەوە: ئەم ڕێنماییە لە چوارچێوەی دیدگای حكومەتدا دێت بۆ گرتنەبەری ستراتیژێكی تۆكمەی نیشتمانی بە ئامانجی باشتركردنی ڕیزبەندی قەرزەکانی سەروەری عێراق، بەشداریكردن لە بەهێزكردنی متمانەی نێودەوڵەتی بە ئابووری نیشتمانی و كردنەوەی ئاسۆی فراوانتر بۆ وەبەرهێنانی دەرەكی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ. بەگوێرەی بەیاننامەكە، حكومەت دووپاتیكردەوە: ئەم هەنگاوە نوێنەرایەتی پابەندبوونێكی ڕوون دەكات بە ڕێبازی چاكسازییەكەی و پابەندبوونی بە گەیشتن بە سەقامگیری ئابووری، پاڵپشتیكردنی سەقامگیریی سیستەمی دارایی، و دابینكردنی ژینگەیەكی سەرمایەگوزاری سەرنجڕاكێش كە بەشدارە لە هەمەچەشنكردنی سەرچاوەكانی داهات و كەمكردنەوەی پشتبەستن بە نەوت وەك تاكە سەرچاوەی سەرەكی.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

"المطلع" تنشر قرارات مجلس الوزراء لجلسة الثلاثاء

"المطلع" تنشر قرارات مجلس الوزراء لجلسة الثلاثاء

2026-10-28 00:19 4936
أمطار متفاوتة الشدة تبدأ من غرب البلاد وتمتد تباعاً إلى باقي المناطق

أمطار متفاوتة الشدة تبدأ من غرب البلاد وتمتد تباعاً إلى باقي المناطق

2026-10-27 22:49 6054
لجنة الأمن تحذر من تأثير آليات الترقيات على استقرار الملاك الوظيفي

لجنة الأمن تحذر من تأثير آليات الترقيات على استقرار الملاك الوظيفي

2026-10-27 21:23 3954
الإعلام الأمني ينفي تعيين شخصيات محددة لرئاسة جهاز المخابرات الوطني

الإعلام الأمني ينفي تعيين شخصيات محددة لرئاسة جهاز المخابرات الوطني

2026-10-27 20:13 4042
أسعار صرف الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصة

أسعار صرف الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصة

2026-10-27 18:17 5275
إحالة نائب إلى لجنة السلوك النيابي بسبب تجاوزه على السوداني

إحالة نائب إلى لجنة السلوك النيابي بسبب تجاوزه على السوداني

2026-10-27 16:25 9542
بيان عاجل من الإعلام الأمني يزيح الستار عن أسباب دوي الانفجار ببغداد

بيان عاجل من الإعلام الأمني يزيح الستار عن أسباب دوي الانفجار ببغداد

2026-10-27 14:31 5262
التربية تقرر منع تغيير أسماء المدارس حفاظاً على حقوق الطلبة + وثيقة

التربية تقرر منع تغيير أسماء المدارس حفاظاً على حقوق الطلبة + وثيقة

2026-10-27 14:21 9793
الاتحادية تقضي بعدم دستورية قرار يحظر تملك الأجانب واستثمار أموالهم بالعراق

الاتحادية تقضي بعدم دستورية قرار يحظر تملك الأجانب واستثمار أموالهم بالعراق

2026-10-27 14:16 6743
رفض سوري قاطع لعمليات القصف الأردنية التي استهدفت محافظة درعا

رفض سوري قاطع لعمليات القصف الأردنية التي استهدفت محافظة درعا

2026-10-27 13:18 5708
العراق يؤكد التزامه بالدستور وحماية الاستقرار ومنع استخدام أراضيه للاعتداء

العراق يؤكد التزامه بالدستور وحماية الاستقرار ومنع استخدام أراضيه للاعتداء

2026-10-27 13:16 6541
بالوثائق.. التربية تحدد آلية تدقيق طلبات الانتساب وتعتمد البوابة الإلكترونية حصراً

بالوثائق.. التربية تحدد آلية تدقيق طلبات الانتساب وتعتمد البوابة الإلكترونية حصراً

2026-10-27 12:36 8742
السجن 8 سنوات للمدير العام لشركة توزيع المنتجات النفطية

السجن 8 سنوات للمدير العام لشركة توزيع المنتجات النفطية

2026-10-27 12:19 7368
أحكام بالسجن المؤبد و15 عاماً بحق فرنسيين ينتمون لعناصر داعش

أحكام بالسجن المؤبد و15 عاماً بحق فرنسيين ينتمون لعناصر داعش

2026-10-27 12:18 7058
أسعار الدولار تتجاوز 168 الف دينار في الأسواق العراقية

أسعار الدولار تتجاوز 168 الف دينار في الأسواق العراقية

2026-10-27 12:08 5195
ملاحقة قضائية تطال مدير كهرباء المثنى وآخرين بملفات فساد

ملاحقة قضائية تطال مدير كهرباء المثنى وآخرين بملفات فساد

2026-10-27 11:09 7502
طقس العراق.. أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

طقس العراق.. أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-27 10:10 8528
تراجع طفيف للذهب مع ترقب قرار الفيدرالي الأمريكي بشأن الفائدة

تراجع طفيف للذهب مع ترقب قرار الفيدرالي الأمريكي بشأن الفائدة

2026-10-27 08:18 6868