المطلع
عاجل

post-image

عێراق و تورکیا پشتیوانی خۆیان بۆ سەقامگیری و گواستنەوەی سیاسی لە سوریا دووپات دەکەنەوە


19:01 عێراق
2025-05-08
53446

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە، پشتیوانی خۆیان بۆ سەقامگیری و گواستنەوەی سیاسی لە سوریا و گەلەکەی دووپاتکردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە"لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا  بۆ ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی و سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، کۆبوونەوەیەکی دوولایەنەیان ئەنجامدا و تێیدا تاوتوێی سەرجەم پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتننامانە کرا، کە پێشتر لە نیسانی 2024 لەنێوان هەردوولا واژۆ کرابوون.

وتیشی هەروەها جەختیان لەسەر تەواوکردنی هەوڵە چۆنایەتییە هاوبەشەکان کردەوە بۆ پەرەپێدانی هاوکاری، و بەڕێز سودانی ئاماژەی بە پەرۆشی هەردوولا کرد بۆ جێبەجێکردنی دەرئەنجامەکانی رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی بۆ هاوکاری هاوبەش، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی توانای هەردوو وڵات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە هاوبەشەکان.

ڕوونیشیکردەوە سودانی ئاماژەی بەوەکرد کە عێراق هاوکاری بنیاتنەری هاوبەش و دەرئەنجامەکانی میکانیزمی ئاسایشی ئاست بەرز و دیالۆگی ڕاشکاوانە و شەفاف بەرز دەنرخێنێت، کە باس لە لایەنە ئەمنییەکانی هەردوو وڵات بەتایبەتی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و قاچاخێتی بە مرۆڤ و ماددە هۆشبەرەکانەوە دەکات .

ڕایشیگەیاند سودانی ئاماژەی بە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان و بەشدارییەکانی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەیی کرد لە برەودان بە یەکخستنی ئابووری و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی نێوان عێراق و تورکیا و ڕەخساندنی دەرفەتی فراوان و هەمەجۆر بۆ گەشەپێدان، و ناوچە پیشەسازی و کشتوکاڵییەکان و هاوکاری نێوان کەرتی تایبەت لە هەر یەک لە عێراق و تورکیا، جگە لە بوارەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بوارە ڕۆشنبیرییەکان و بوارەکانی دیکەی هاریکاری.

لە کۆبوونەوەکەدا گرنگترین ڕووداوەکانی ناوچەکە و پێشهاتەکانی تاوتوێ کرا و تێیدا ئیدانەی دەستدرێژییە بەردەوامەکانی سەر غەززە کرا، جگە لە باس کردنی هەڵوێستە هاوشێوەکانی عێراق و تورکیا لەو بارەیەوە، هەروەها جەختیان لەسەر گرنگی ڕێگەدان بە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان و کشانەوەی تەواوی داگیرکارییەکان کردەوە، سەبارەت بە پرسی سوریاش جەختی هاوبەش کرایەوە لەسەر پشتیوانیکردن لە سەقامگیری و گواستنەوەی سیاسی تێیدا و یارمەتیدانی گەلی سوریا لە قەیرانەکانیدا و پێویستی بەهێزکردنی سەروەری و ڕەتکردنەوەی قۆستنەوەی دۆخی ئێستا بۆ دەستتێوەردان لە کاروباری ناوخۆی و پێویستی پاراستنی فرەیی و هەمەچەشنی پێکهاتەکانی کۆمەڵگای سوریا.
 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

"المطلع" تنشر قرارات مجلس الوزراء لجلسة الثلاثاء

"المطلع" تنشر قرارات مجلس الوزراء لجلسة الثلاثاء

2026-10-28 00:19 7539
أمطار متفاوتة الشدة تبدأ من غرب البلاد وتمتد تباعاً إلى باقي المناطق

أمطار متفاوتة الشدة تبدأ من غرب البلاد وتمتد تباعاً إلى باقي المناطق

2026-10-27 22:49 7678
لجنة الأمن تحذر من تأثير آليات الترقيات على استقرار الملاك الوظيفي

لجنة الأمن تحذر من تأثير آليات الترقيات على استقرار الملاك الوظيفي

2026-10-27 21:23 4975
الإعلام الأمني ينفي تعيين شخصيات محددة لرئاسة جهاز المخابرات الوطني

الإعلام الأمني ينفي تعيين شخصيات محددة لرئاسة جهاز المخابرات الوطني

2026-10-27 20:13 4597
أسعار صرف الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصة

أسعار صرف الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصة

2026-10-27 18:17 6021
إحالة نائب إلى لجنة السلوك النيابي بسبب تجاوزه على السوداني

إحالة نائب إلى لجنة السلوك النيابي بسبب تجاوزه على السوداني

2026-10-27 16:25 10495
بيان عاجل من الإعلام الأمني يزيح الستار عن أسباب دوي الانفجار ببغداد

بيان عاجل من الإعلام الأمني يزيح الستار عن أسباب دوي الانفجار ببغداد

2026-10-27 14:31 5720
التربية تقرر منع تغيير أسماء المدارس حفاظاً على حقوق الطلبة + وثيقة

التربية تقرر منع تغيير أسماء المدارس حفاظاً على حقوق الطلبة + وثيقة

2026-10-27 14:21 10617
الاتحادية تقضي بعدم دستورية قرار يحظر تملك الأجانب واستثمار أموالهم بالعراق

الاتحادية تقضي بعدم دستورية قرار يحظر تملك الأجانب واستثمار أموالهم بالعراق

2026-10-27 14:16 7371
رفض سوري قاطع لعمليات القصف الأردنية التي استهدفت محافظة درعا

رفض سوري قاطع لعمليات القصف الأردنية التي استهدفت محافظة درعا

2026-10-27 13:18 6592
العراق يؤكد التزامه بالدستور وحماية الاستقرار ومنع استخدام أراضيه للاعتداء

العراق يؤكد التزامه بالدستور وحماية الاستقرار ومنع استخدام أراضيه للاعتداء

2026-10-27 13:16 7257
بالوثائق.. التربية تحدد آلية تدقيق طلبات الانتساب وتعتمد البوابة الإلكترونية حصراً

بالوثائق.. التربية تحدد آلية تدقيق طلبات الانتساب وتعتمد البوابة الإلكترونية حصراً

2026-10-27 12:36 9519
السجن 8 سنوات للمدير العام لشركة توزيع المنتجات النفطية

السجن 8 سنوات للمدير العام لشركة توزيع المنتجات النفطية

2026-10-27 12:19 7877
أحكام بالسجن المؤبد و15 عاماً بحق فرنسيين ينتمون لعناصر داعش

أحكام بالسجن المؤبد و15 عاماً بحق فرنسيين ينتمون لعناصر داعش

2026-10-27 12:18 7569
أسعار الدولار تتجاوز 168 الف دينار في الأسواق العراقية

أسعار الدولار تتجاوز 168 الف دينار في الأسواق العراقية

2026-10-27 12:08 5743
ملاحقة قضائية تطال مدير كهرباء المثنى وآخرين بملفات فساد

ملاحقة قضائية تطال مدير كهرباء المثنى وآخرين بملفات فساد

2026-10-27 11:09 8026
طقس العراق.. أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

طقس العراق.. أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-27 10:10 8828
تراجع طفيف للذهب مع ترقب قرار الفيدرالي الأمريكي بشأن الفائدة

تراجع طفيف للذهب مع ترقب قرار الفيدرالي الأمريكي بشأن الفائدة

2026-10-27 08:18 7295