المطلع
عاجل

post-image

لاهور شێخ جه‌نگی: روبه‌ڕوی هیچ ئه‌شكه‌نجه‌ و توندوتیژیه‌ك نه‌بومه‌ته‌وه‌


00:05 كوردستان
2025-08-27
24878

ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ورده‌كاری سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كانی گۆمه‌ و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ لاهور شێخ جه‌نگی و به‌شێك له‌ ده‌ستگیركراوه‌كان بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكیش،  لاهور شێخ جه‌نگی روبه‌ڕوی هیچ ئه‌شكه‌نجه‌ و توندوتیژیه‌ك نه‌بوه‌ته‌وه‌ و پێشتریش له‌روداوه‌كانی لاله‌زار ئه‌مریكا و بریتانیا و فڕه‌نسا و حكومه‌تی هه‌رێمی ئاگاداركردۆته‌وه‌.

ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ شاندێكی باڵای ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ به‌ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی ده‌سته‌ د.مونا یاقۆ سه‌ردانی شاری سلێمانیان كرد شانده‌كه‌ له‌گرتوخانه‌ی كانی گۆمه‌ چاویان كه‌وت به‌ لاهور شێخ جه‌نگی له‌نزیكه‌وه‌ گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ كرد ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی ته‌ندروستی و شوێنی حه‌وانه‌وه‌و ڕێكاره‌كان پرسیاریان لێكرد.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، لاهور شێخ جه‌نگی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، "ته‌ندروستی باشه‌و له‌ژورێكی تایبه‌ت دانراوه‌ و ته‌واوی پێداویستیه‌كانی بۆ دابینكراوه‌ وه‌ هه‌روه‌ها به‌ڤیدیو له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی قسه‌ی كردوه‌، هه‌روه‌ها داوای په‌رتوكی كردبو له‌ئاسایش كومه‌ڵێك په‌رتوكیان بۆ هێناوه‌، له‌وكاته‌ی كه‌ هاتوه‌ بۆ زیندانی ئاسایش له‌كانی گۆمه‌، ڕوبه‌ڕوی هیچ توندوتیژی و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ك نه‌بۆته‌وه‌".
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، "لاهور شێخ جه‌نگی داوایكردوه‌ كه‌  دۆسیه‌كه‌ی به‌ڕێكاری یاسایی بروات و ده‌سته‌ش چاودێری بكات،  هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ڕوداوه‌كانی ئه‌و ڕۆژه‌ وتی زوتر نوێنه‌رانی وڵاتانی ئه‌مریكاو بریتانیا و فڕه‌نسا و حكومه‌تی هه‌رێمی لێئاگادار كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌و ڕوداوانه‌ ڕو ده‌ده‌ن".

ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ باسی له‌وه‌شكردوه‌، مافی لاهور شێخ جه‌نگی پارێزراوه‌ و ڕێگه‌ به‌ پارێزه‌ره‌كانی بدرێ سه‌ردانی بكه‌ن و بڕیاره‌ له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و پرسه‌ش چاره‌سه‌ر بكرێت و ڕێگه‌ به‌ سه‌ردانی پارێزه‌ره‌كان بدرێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كان هیچ توندوتیژیه‌ك به‌رامبه‌ر لاهور شێخ جه‌نگی نه‌كراوه‌ و هیچ دان پێدانێكی به‌زۆری  لێی وه‌رنه‌گیراوه‌ هه‌روه‌ها له‌وه‌ڵامی پرسیاری  تیمی ده‌سته‌ سه‌باره‌ت به‌ ڤیدیۆكردن له‌كاتی لێكوڵینه‌وه‌ وتویه‌تی، "هیچ كامێرا و ئامێری تۆماركردن نه‌بوه‌ له‌كاتی لێكوڵینه‌وه‌دا".
دواتر تیمه‌كه‌ی ده‌سته‌ چاویان به‌به‌شێك له‌ده‌ستگیراوه‌كان كه‌وت كه‌ وه‌ك ئه‌ندامی هێزه‌كه‌ی لاهور شێخ جنگی ناسراون و به‌پێی به‌دواداچونی شانده‌كه‌ی ده‌سته‌ ژماره‌یان 162 كه‌سن وه ئاسایشی گشتی ئاشكرایكردوه‌، "ژماره‌ی كوژراوه‌كانی هه‌ردولا پێنج كه‌سن، ڕۆژانه‌ش ڕێگه‌ به‌به‌شێك له‌كه‌س و كاریان دراوه‌ سه‌ردانیان بكه‌ن و له‌ ئێستادا شوێنیان باشه‌ له‌و كاته‌ی هێنراونه‌ته‌ ئاسایش، ڕوبه‌ڕوی هیچ توندوتیژیه‌ك نه‌بونه‌ته‌وه‌".

ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه‌، "ئه‌و خانه‌وادانه‌ی هه‌ر كه‌سێكیان نادیار و بێ سه‌ر و شوێنه‌ له‌و ڕوداوه‌ ده‌توانن سه‌ردانی نوسینگه‌ی سلێمانی مافی مرۆڤ بكه‌ن بۆ سۆراخكردنی كه‌سه‌كانیان".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الدولار يشهد انخفاضاً طفيفاً مقابل الدينار في أسواق بغداد وأربيل

الدولار يشهد انخفاضاً طفيفاً مقابل الدينار في أسواق بغداد وأربيل

2026-05-13 11:24 4729
مجلس النواب يعلن عقد جلسته غداً للتصويت على حكومة الزيدي

مجلس النواب يعلن عقد جلسته غداً للتصويت على حكومة الزيدي

2026-05-13 11:09 8364
سي إن إن: ترامب محبط ويفكر باستئناف العمليات القتالية ضد إيران

سي إن إن: ترامب محبط ويفكر باستئناف العمليات القتالية ضد إيران

2026-05-12 12:01 7289
العمل تعلن شمول فئة جديدة بمنظومة الضمان الصحي المجاني

العمل تعلن شمول فئة جديدة بمنظومة الضمان الصحي المجاني

2026-05-12 15:07 17356
إيران تكشف حقيقة الرد على المقترح الأمريكي وترامب يعلق عليه

إيران تكشف حقيقة الرد على المقترح الأمريكي وترامب يعلق عليه

2026-05-10 23:46 11116
قاعدة سرية بصحراء النجف... كيف استخدمت اسرائيل العراق للحرب ضد إيران

قاعدة سرية بصحراء النجف... كيف استخدمت اسرائيل العراق للحرب ضد إيران

2026-05-10 17:30 15594
طهران تهدد أميركا بالرد على أي استهداف لناقلات النفط الإيرانية

طهران تهدد أميركا بالرد على أي استهداف لناقلات النفط الإيرانية

2026-05-09 23:33 12782
قرعة كأس آسيا 2027 تضع العراق لجانب طاجيكستان وسنغافورة وأستراليا

قرعة كأس آسيا 2027 تضع العراق لجانب طاجيكستان وسنغافورة وأستراليا

2026-05-09 22:40 17280
صحف أمريكية: إيران تزودت بمعدات روسية حديثة وواشنطن قدمت عرضاً لطهران

صحف أمريكية: إيران تزودت بمعدات روسية حديثة وواشنطن قدمت عرضاً لطهران

2026-05-09 18:49 12671
اعتقال مطلوب بقضايا إرهاب شمال العاصمة بغداد

اعتقال مطلوب بقضايا إرهاب شمال العاصمة بغداد

2026-05-09 16:01 15356
عودة رحلات الطيران بين مشهد وبغداد بعد توقف لشهرين

عودة رحلات الطيران بين مشهد وبغداد بعد توقف لشهرين

2026-05-09 14:42 49617
شرطة الرصافة تكشف تفاصيل إصابة ضابط ومنتسب بإطلاق نار وانتحار الجاني

شرطة الرصافة تكشف تفاصيل إصابة ضابط ومنتسب بإطلاق نار وانتحار الجاني

2026-05-08 17:36 15961
اشتباك في هرمز... الجيش الإيراني يستهدف وحدات أميركية

اشتباك في هرمز... الجيش الإيراني يستهدف وحدات أميركية

2026-05-07 23:54 16992
الخليج بين نيران التصعيد الإيراني والتحركات العسكرية الأمريكية في هرمز

الخليج بين نيران التصعيد الإيراني والتحركات العسكرية الأمريكية في هرمز

2026-05-07 22:47 16917
استقرار بأسعار الدولار في بغداد تزامناً مع صعود جديد في أربيل

استقرار بأسعار الدولار في بغداد تزامناً مع صعود جديد في أربيل

2026-05-06 12:47 25195
نفي رسمي لقرار فرض عشرة آلاف دينار إضافية على أجور الكهرباء

نفي رسمي لقرار فرض عشرة آلاف دينار إضافية على أجور الكهرباء

2026-05-05 14:51 69152
ترامب: الحرب مع إيران قد تستمر ثلاثة أسابيع أخرى

ترامب: الحرب مع إيران قد تستمر ثلاثة أسابيع أخرى

2026-05-05 13:17 22728
الكشف عن تأهب عسكري إسرائيلي أمريكي لبدء جولة جديدة مع إيران

الكشف عن تأهب عسكري إسرائيلي أمريكي لبدء جولة جديدة مع إيران

2026-05-04 22:53 23585