المطلع
عاجل

post-image

مەسرور بارزانی:-بەردەوام لەگەڵ بەڕێز سوودانی لە پەیوەندیدام و شاندەکانی دانوستانکاریش بەردەوامن بۆ وەلانانی کۆسپەکان


11:28 كوردستان
2024-05-27
32538

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌راند، هه‌رێم قەیرانی سەختی ئابوری تێپەڕاند و هەمو هەوڵێکیان خستوەتەگەڕ تاوەکو کۆتایی بە کێشەی موچە بهێنن، بەردەوام لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر هێڵن بۆ بەلاوەنانی کێشەکان
مه‌سرور بارزانی ئه‌مڕۆ له‌ وتارێكدا لەمیانی کردنەوەی پردی دەربەندی ڕانیە - بنگرد ڕایگەیاند، "دەستخۆشی لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و کۆمپانیای جێبەجێکار دەکەم بۆ ئەنجامدانی ئەم پڕۆژە گرنگە کە بێ گومان سودێکی زۆر بە خەڵکی ئەم ناوچەیە دەگەیەنێت و سنوری پشدەر و بێتوێن و مەرگە پێکەوە دەبەستێتەوە، ئەمە سودێکی زۆری دەبێت بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان و ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان دەکات؛ هەروەها سودێکی زۆری دەبێت بۆ گواستنەوەی بەروبومی جوتیاران لە ناوچەکە، هەروەها یارمەتی گەشەسەندنی گەشتیاریی لەم دەڤەرە دەدات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "چوار ساڵ لەمەوبەر لە بارودۆخێکی سەختی دارایی و تەندروستی بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەو قەیرانە ئابورییەی توشی هەرێمی کوردستان بو، ئێمە لەو کاتە بەردی بناغەی ئەم پڕۆژەیەمان دانا کە خۆشبەختانە لە ماوەی دیاریکراوی خۆیدا تەواو کرا و خرایە خزمەتی هاوڵاتییان، ئەمە بۆ ئێمە مایەی شانازی و پێ زانینە".
مه‌سرور بارزانی ئه‌وه‌شی وت، "ئەم پرۆژە گرنگە بە تەواوی لەلایەن توانا ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ کراوە، خۆشبەختانە ئەمڕۆ شاهیدی ئەوەین کە توانا ناوخۆییەکان لە بواری دروستکردنی ڕێگاوبان گەشەیان سەندوە و کواڵێتیی ڕێگا و پردەکان زۆر باشتر بوە".
باسی له‌وه‌شكرد، "پلان و بەرنامەمان هەیە بۆ خزمەتی كەرتی ڕێگەوبان لە هەمو ناوچەكانی كوردستان، خوا یار بێت بە باشتربونی دۆخی دارایی، تۆڕی ڕێگەوبانی هەرێم كە شادەماری ئابوریی هەرێمن، بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەكان زیاتر پێش دەخەین، خەڵكی ئەم دەڤەرە وەك ناوچەكانی دیكەی كوردستان بێگومان هەمومان دەزانین كە قوربانییەكی یەكجار زۆریان داوە لەپێناو ئازادی و بەدەستهێنانی دەستكەوتە نیشتمانییەكان، بۆیە خەڵكی ئەم دەڤەرە، شایستەی زیاتر خزمەتكردن و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارین".

رونیشیكرده‌وه‌، "لەم ڕوەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە چوار ساڵی رابردودا لە چوارچێوەی توانای بەردەست، چەندین پڕۆژەی جۆراوجۆری لەم دەڤەرە و ناوچەكانی دیكەی كوردستان ئەنجام داوە و بەردەوامیش دەبین لە خزمەتكردنی زیاتری خەڵكی ئەم ناوچەیە".
په‌یوه‌ست به‌ دۆخی ئابوری هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی وتی، "لە چەند ساڵی رابردو، بارودۆخ و قەیرانی سەختی ئابوری و داراییمان تێپەڕاندوە، لێرەدا جارێكی دیكەش سوپاسی خۆڕاگریی هاوڵاتیانی خۆشەویست دەكەم، ئێمە هەمو هەوڵەكانمان خستۆتە گەڕ و هەمو تواناكانی خۆمان بەكار هێناوە بۆ ئەوەی كۆتایی بەم دۆخە سەختە ئابورییە بهێنین، بە تایبەت موچەی هاوڵاتیان كە لە كاتی خۆیدا بدرێت، هەوڵمان داوە كێشەكانمان لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی لەسەر بنەمای دەستور و ڕێككەوتنەكانی نێوانمان چارەسەر ببن، بۆ ئەوەی مافە دەستوری و شایستە داراییەكانمان دابین بكرێن و زیاتر خزمەتی خەڵكی كوردستان بكەین".

وتیشی، "بەردەوام لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدڕاڵ محەمەد شیاع سودانی لە پەیوەندیدام و شاندەكانی دانوستانكاریش بەردەوامن بۆ وەلاوەنانی كۆسپەكان و لەم بڕوایە داین، كە دەتوانین پێكەوە لەسەر بنەمای دەستور و بەرژەوەندیی گشتیی هاوڵاتیان، سەروەت و سامانی عێراق و هەرێمی كوردستان، بۆ خزمەتی هەمو هاوڵاتیان و پێشخستنی ئاستی خزمەتگوزارییەكان بەكار بێنین و پێگەی ئابوریی عێراق و هەرێم لە ناوچەكەدا بەرز بكەینەوە".
 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الحلبوسي يدين الهجمات على السعودية ويؤكد رفض العراق تهديد أمنها

الحلبوسي يدين الهجمات على السعودية ويؤكد رفض العراق تهديد أمنها

2026-09-13 17:43 761
بالوثيقة.. أمر قبض بحق المتهم الهارب أوميد حاجي بتهمة تمويل الإرهاب

بالوثيقة.. أمر قبض بحق المتهم الهارب أوميد حاجي بتهمة تمويل الإرهاب

2026-09-13 16:54 1979
ترامب: حرب إيران قد تنتهي مباشرة بعد الانتخابات وربما قبلها

ترامب: حرب إيران قد تنتهي مباشرة بعد الانتخابات وربما قبلها

2026-09-13 16:18 2225
اليوم.. 4 مواجهات مرتقبة في الجولة السابعة من دوري النجوم

اليوم.. 4 مواجهات مرتقبة في الجولة السابعة من دوري النجوم

2026-09-13 14:58 3012
إطلاق 500 مليار دينار من مستحقات المزارعين لشهر أيلول الحالي

إطلاق 500 مليار دينار من مستحقات المزارعين لشهر أيلول الحالي

2026-09-13 13:17 4196
القضاء الأعلى يجدد التزامه بالحفاظ على سيادة القانون وصون الحريات

القضاء الأعلى يجدد التزامه بالحفاظ على سيادة القانون وصون الحريات

2026-09-13 13:13 4982
أسعار صرف الدولار تحلق في أسواق بغداد وأربيل

أسعار صرف الدولار تحلق في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-13 12:01 3978
الأنبار.. إيقاف بيع عقارين مساحتهما 186 دونماً بأقل من الأسعار السائدة

الأنبار.. إيقاف بيع عقارين مساحتهما 186 دونماً بأقل من الأسعار السائدة

2026-09-13 10:36 5753
طقس العراق.. انخفاض بدرجات الحرارة وغيوم بالمناطق الشمالية

طقس العراق.. انخفاض بدرجات الحرارة وغيوم بالمناطق الشمالية

2026-09-13 09:33 5570
قصر رونالدو بلا مشترٍ.. 700 ألف دولار تتبخر من قيمته

قصر رونالدو بلا مشترٍ.. 700 ألف دولار تتبخر من قيمته

2026-09-12 15:51 8196
ترامب: الحرب مع إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب مع إيران ستنتهي قريباً

2026-09-12 15:45 7247
بزشكيان: عدم استخدام أراضي الدول لتهديد الجيران مبدأ لا يجوز المساس به

بزشكيان: عدم استخدام أراضي الدول لتهديد الجيران مبدأ لا يجوز المساس به

2026-09-12 15:40 5864
القوات المسلحة الإيرانية: القدرات العسكرية الإيرانية تفوق تصورات العدو

القوات المسلحة الإيرانية: القدرات العسكرية الإيرانية تفوق تصورات العدو

2026-09-12 15:30 6921
الرئيس العراقي يدين الهجمات على السعودية ويرفض استخدام أراضي العراق

الرئيس العراقي يدين الهجمات على السعودية ويرفض استخدام أراضي العراق

2026-09-12 15:27 14570
رئيس البرلمان: رفض استخدام الأراضي العراقية للاعتداء على دول الجوار

رئيس البرلمان: رفض استخدام الأراضي العراقية للاعتداء على دول الجوار

2026-09-12 12:22 16741
الخارجية الإيرانية: اجتماع عُمان الاثنين خطوة أساسية لضمان أمن الخليج

الخارجية الإيرانية: اجتماع عُمان الاثنين خطوة أساسية لضمان أمن الخليج

2026-09-12 12:21 8037
طقس العراق.. استقرار في درجات الحرارة الأيام المقبلة

طقس العراق.. استقرار في درجات الحرارة الأيام المقبلة

2026-09-12 09:14 13835
ارتفاع جديد بأسعار الصرف في بغداد وأربيل مع افتتاح بداية الأسبوع

ارتفاع جديد بأسعار الصرف في بغداد وأربيل مع افتتاح بداية الأسبوع

2026-09-12 12:12 9660