المطلع
عاجل

post-image

پارتی بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگەیاند


14:24 كوردستان
2024-03-18
87540

مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگەیاند، بە بەرژەوەندی گەل و نیشتمانەکەمانی دەزانین كە پارتیمان نەچێتە ژێر باری پەسەند کردنی بریاری نادەستوریی و سیستەمێکی سەپێنراو لە دەرەوەی ئیرادەی گەلی هەرێمی كوردستان و دامەزراوە دەستورییەکانی و بەشداری هەلبژاردنێک نەكات کە بە نایاسایی و نادەستوری و لەسایەی سیستەمیکی سەپێنراودا بەڕێوەبچێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە و تێیدا بڕیاری بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگەیاند کە بڕیارە ڕۆژی 10ی حوزەیرانی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگەیاند، “لەسۆنگەی تێگەیشتنمان لە پێگە و بەرپرسیارێتی مێژووییمان لە پاراستنی مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان و سیستەمی دیموكراسی و فیدراڵی عێراق، هەروەها ڕەوایی نەدان بە هەڵبژاردنێكی نا دەستوری و نا دیموكراسی، و وەستانەوە لە بەرامبەر سەرجەم ئەو پێشێلکاریانەی دەستور کە لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە بەرامبەر هەرێمی کوردستان و دامەزراوە دەستورییەکانی ئەنجام دەدرێت بەگشتی، و سەپاندنی هەموارە نادەستوریەكانی یاسای هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەتایبەتی، بە بەرژەوەندی گەل و نیشتمانەکەمانی دەزانین كە پارتیمان نەچێتە ژێر باری پەسەند کردنی بریاری نادەستوریی و سیستەمێکی سەپێنراو لە دەرەوەی ئیرادەی گەلی هەرێمی كوردستان و دامەزراوە دەستورییەکانی و بەشداری هەلبژاردنێک نەكات کە بە نایاسایی و نادەستوری و لەسایەی سیستەمیکی سەپێنراودا بەڕێوەبچێت”.
دەقی بەیاننامەكەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
جەماوەری بەڕێزی كوردستان و عێراقئاشكرایە پارتی هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە، خەباتی كردووە بۆ وەدیهێنانی مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان و چەسپاندنی دیموكراسیەت، وەك دوو ئامانجی لەیەكدی دانەبڕاو، لەو باوەڕەوە كە تەنها لەڕێگەی بەدیموكراسی كردنی سیستەمی حوكمڕانی عێراقەوە مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان دێنەدی. لەو سۆنگەیەشەوە جەنابی سەرۆك بارزانی، لەیەكەمین رۆژەكانی ڕاپەڕینی بەهاری 1991دا، بۆ بەرجەستە كردنی دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان و پاراستنیان و پیادەكردنیان بەشێوەیەكی دروست، بانگەشەی بۆ ئەنجامدانی (هەڵبژاردنێكی ئازاد) وەك بنەمای دامەزراندنی حوكمڕانیەكی دیموكراسی لەهەرێمدا كرد، هەر بۆیەشە هەمیشە پارتیمان داكۆكیكار بووە لە فەراهەم كردنی بنەماو پێوەرەكانی هەڵبژاردنێكی ئازاد و بێگەرد كە خۆیان دەبیننەوە، لانی كەم، لە بوونی یاسایەكی هەڵبژاردنی دادپەروەرانە كە گەرەنتی نوێنەرایەتی كردنی سەرجەم چین و توێژ و پێكهاتەكانی گەلی كوردستان لەپەرلەمان بكات و دەرگای دەنگدان و خۆپاڵاوتن بۆ زۆرترین ژمارەی هاووڵاتیان بكاتەوە و كەمترین دەنگ لەنوێنەرایەتی بەفیڕۆ بچێت و ڕەنگدانەوەی وویست و ئیرادەی كۆمەڵگا بێت، ئەوە سەرەڕای ئەوەی كە سەرپەرشتیكردن و بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردن لەلایەن دەزگایەكی سەربەخۆ و بێلایەن و شارەزا و شەفافەوە لەسەرجەم قۆناغەكانیدا، بە مەرجی سەرەكی پاك و بێگەردیی پرۆسەكە زانیوە، بەشێوەیەك كە متمانەی دەنگدەر و لایەنە بەشدارەكان بە هەڵبژاردنەكە بپارێزێت و پتەو بكات.
لەسۆنگەی هەستكردن بەو ئەرك و بەرپرسیارییەوە بووە كە لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا، بەهەموو شێوەیەك لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق كارمان كردووە، تا سەرجەم هەڵبژاردنەكان بە شێوەیەکی دروست و دستوری بەڕێوە بچن بە تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لەكاتی خۆیدا، لەو پێناوەشدا بەشدارێكی جیددی بووین لەسەرجەم گفتوگۆ و كۆبوونەوەكانی لایەنە سیاسیەكانی هەرێم و عێراق، بۆ گەیشتن بە لێكتێگەیشتن و سازان و كۆدەنگی لەسەر بابەتەكانی پەیوەست بە یاسای هەڵبژاردن. بەڵام دوای ئەوەی بابەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بردرایە بەردەم دادگای باڵای فیدراڵی، سەرەڕای ئەوەی كەیسەكە، بەبێ پاساو و بێ ڕەچاوكردنی مافە دەستوریەكانی گەلی هەرێمی كوردستان لە هەڵبژاردنی دامەزراوەیەكی گرنگی وەك پەرلەمان، ماوەیەکی زۆر دواخرا تا دەركردنی بڕیاری كۆتایی ژمارە (83 وموحدتیها 131 و 185/اتحادیه‌/2023) لە رۆژی 21ی شوباتی 2024، بەتایبەتیش دوای دەرچوونی پاشخان (حیپیات)ی بریارەکەی دادگا لەسەر یاسای هەلبژاردنی پەرلەمانی كوردستان کە وردەکاری زیاتری نادەستوریی بەرامبەر هەرێم تێدایە و درێژەی ئەو زنجیرە بریارە نادەستوریانەیەتی کە لەماوەی چوار ساڵی رابردوو بەرامبەر هەرێمی کوردستان داویەتی، لەهەمان کاتدا ئەوەی تێبینیمان كرد و لەكاتی خۆیدا ڕای گشتیشمان لێ ئاگادار كردەوە، بریتیە لە پێشێلكاریە زەق و مەترسیدارەکەی دەستور لە بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵیدا بۆ لەباربردنی سیستەمی دیموكراسی هەرێم، و هەوڵێکە بۆ گەڕاندنەوەی عێراق بۆ سیستەمی مەرکەزی، كە دەكرێت لەم خاڵانەی خوارەوەدا روونیان بكەینەوە:
1) دادگای باڵای فیدراڵی بە هەمواركردنەوەی جومگە گرنگەكانی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، لە ماددەكانی پەیوەست بە دیاریكردنی سیستەمی بازنەكانی هەڵبژاردن و كۆتای پێكهاتەكان و ژمارەی كورسیەكان و لایەنی سەرپەرشتیار و لایەنی تایبەتمەند بە یەكلایی كردنەوەی تانەكانی هەڵبژاردن، سەرەڕای ئەوەی پێشێلی ماددەكانی (117 و 121)ی دەستوری كردووە كە تایبەتن بە گەرەنتی كردنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی یاسادانانی هەرێم، لەهەمان كاتدا پێشێلكاری زەقی ماددەی (6)ی دەستوریشی كردووە كە جەخت دەكاتەوە لەسەر ئەوەی دەستاودەستكردنی دەسەڵات بەشێوازێكی دیموكراسیانە و بەپێی ڕێوشوێنە دەستوریەكان دەبێت، لەكاتێكدا ئەو هەموارکردنانە دەبێتە هوی شێواندنی سیستەمی دیموکراسی.
2) بە نەهێشتنی كورسی كۆتای پێكهاتەكان لەیاساى هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا، یەكێك لە گەرەنتیە سەرەكیەكانی هەڵبژاردنێكی ئازاد و بێگەرد و هەلی یەکسان و دادپەروەرانە لەهەرێمدا پێشێلکرا، چونكە سەرەڕای ئەوەی كە ئەوە پێشێلكردنی وویست و ئیرادەی هاووڵاتیانی هەرێمە لەمامەڵەكردن لەگەڵ بابەتێكی هەستیاری وەك پێكەوە ژیان و یەکتر قەبوڵکردندا، كە بووەتە ناسنامەی سەقامگیری و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی هەرێم، لەلایەكی دیكەشەوە ناكۆكە لەگەڵ ماددەكانی (٤٩/ بڕگەی یەکەم) و (125)ى دەستور و یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاکانى عێراق و ماددەكانی (2) و (25) لە پەیمانی نێودەوڵەتی مافە مەدەنی و سیاسییەكان (ICCPR)، كە عێراق لە ساڵی 1971 پەسندی كردووە و پێوەی پابەندە، كە هەموویان جەخت دەكەنەوە لەسەر ڕەچاوکردنی نوێنەرایەتیکردنی هەموو پێکهاتەکانی گەل لە ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەكاندا و بەشداریکردنیان لە بەڕێوەبردنی کاروباری گشتیدا.
3) دوورخستنەوەی دەسەڵاتی دادوەریی هەرێمی كوردستان لە یەكلایی كردنەوەی تانەكانی پەیوەست بە پرۆسەی هەڵبژاردنەوە، كە لە ماددەی (شەشەم دووبارە/ بڕگەی چوارەمـ)ـی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا دیاریكراوە، و سپاردنی ئەو تایبەتمەندییە بە دەستەیەكی دادوەریی سەر بە (مجلس القچا‌و الاعلی)ی فیدراڵی، زێدەڕۆییەكی مەترسیدارە لەسەر دەسەڵاتی دادوەریی هەرێم، چونكە لەلایەك پێشێلكردنی سەربەخۆیی هەرێمەكانە، و لەلایەكی تریشەوە لادانێكی بێ پاساوی ئەوپیادە كردنە ئاساییەیە كە لەمەوپێش لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەكانی هەرێمدا لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی فیدراڵییەوە پەیڕەو دەكرا، بەوەی هەمیشە دەستەیەكی دادوەریی لە دادگای پێداچوونەوەی هەرێم تانەكانی تایبەت بە هەڵبژاردنەكانی یەكلایی دەكردەوە.
4) بڕیارە یەک لە دوای یەکەکانی دادگای باڵای فێدرالی بوونەتە هۆی پێشێلکردنی پرەنسیپی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان، بەشێوەیەك دادگا خۆی خستۆتە پێگەی دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن، و هەندێك دەسەڵات و تایبەتمەندی بەخۆی داوە کە لە دەستوردا بۆی دیاری نەکراوە. بەتایبەتی ئەو كاتەی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی یاسای نەوت و غازی هەرێمی کوردستان ژمارە (22)ی ساڵی 2007 ی دەركرد، بەپشت بەستن بە ماددەی (110)ی دەستور، سەرەڕای نەبوونی هیچ بڕگەیەکی تایبەت بە سامانی نەوتیی لەو ماددەیەدا، لەكاتێكدا لە دەستوردا ماددەی (112) تایبەت كراوە بە سامانی نەوت و گاز، کە بەڕوونی جەخت لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئەو سامانە بەهاوبەشی لەنێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێمەكاندا دەكات. سەرەڕای ئەوەی لە ماددەی (115)دا جەخت لەوە كراوەتەوە كە لەو پرس و بوارانەی دەكەونە چوارچێوەی دەسەڵاتە هاوبەشەكانەوە، هەرێمەكان دەسەڵاتی یاسادانانیان هەیە، لەوەش زیاتر لەكاتی ناكۆكی لەنێوان یاسای فیدراڵی و یاسای هەرێمەكان لەو بوارانەدا، ئەولەویەت بۆ یاسای هەرێمەكانە.5) جگە لەو پێشلکارییە دەستوریانەی لە بڕیارەکانی دادگای باڵای فێدرالی بەرامبەر یاسای هەڵبژاردن کراون، چەند ڕێکارێکی دیکەی ناتەندروست گیراونەتەبەر کە کۆی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەخەنە ژێر پرسیاری جدیەوە، لەوانە بێبەشکردنی نزیکەی (400) هەزار دەنگدەری هەرێمی کوردستان لەدەنگدان، کە دەکاتە 20%ی کۆی ئەو دەنگدەرانەی بایۆمەترییان كردووە، بەبیانوی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆریان، هەروەها بابەتی نادادپەروەری لە دیارکردنی کورسیەکانی پارێزگای هەڵەبجەدا.
6) دوای رووخانی رژیمی پێشو دەرکەوت کە عێراقی فرەنەتەوە و فرە ئایین و ئاینزا، بەیەك پێكهاتە بە شێوەیەکی دروست بەڕێوە ناچیت، بویە (هاوبەشی و سازان و هاوسەنگی) بوون بە بنەمای رێکەوتنی هەموو لایەنە سیاسیەکان بۆ ئەوەی عێراق بۆ هەمووان بێت و هاووڵاتی هەست بە بەرپرسیاریەتی بکات، بەڵام بەداخەوە سیاسەتی وەلانان و دەستێوەردان و برسیکردن و برینی بودجە و مووچە و هەروەها سیاسەتی جێبەجێکردنی ماددەکانی دەستور بەشێوەی ئینتقائی، كۆمەڵێك هەنگاون بۆ بچوککردنەوەی قەوارەی دەستوریی هەرێمی کوردستان و بوون بە بنەما بۆ ئیدارەدانی ئەم وڵاتە، سەرەرای ئەمەش پارتیمان لە هەوڵ و کوششی خۆی نەوەستا بۆ راستکردنەوەی ئەم لادان و شێوازی حوکمرانیە کە پێچەوانەی رۆحی دەستورە، بەڵام دەسەلاتدارانی بەغدا پەرۆشییان پیشان نەداوە بۆ راستکردنەوەی ئەو لادانە دەستوریانە.
لە بەرەنجامی ئەو ڕاستیانەی سەرەوە و پێشلکردنی بەشێک لەماددەکانی دەستور و بەڕەچاوكردنی ئەوەی كە خودی پێكهاتەی ئێستای دادگای باڵای فیدراڵی نادەستورییە و بەردەوام لەبڕیارەكانی پەیوەست بە هەرێمی كوردستان، پێشێلی مافە دەستوریەكانی كردووە و دەیەوێت ئەو دەستكەوتانەی گەلەکەمان كە بە خەبات و تێكۆشان و خوێنی شەهیدەكانمان و ئەنفالکراوان و کیمیابارانكراوان وەدەستی هێناون، بە بڕیاری سیاسی و نادەستوری لە گەلی كوردستانی بستێنێتەوە.
هاووڵاتیانی بەرێز؛لێرەدا لایەنەکانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دەخەینە بەردەم بەڕپرسیارێتی نیشتمانی لەجێبەجێنەکردنی دەستور و تەواوی خالەکانی رێکەوتنی سیاسی و ئیداریی پێکهێنانی کابینەی ئێستای حکومەتی عێراق بەسەرۆکاتی بەرێز محمد شیاع سودانی، بەپێچەوانەشەوە ناتوانین بەردەوام بین لە پرۆسەی سیاسی دا.هەروەها بۆ ڕای گشتی ناوخۆیی عێراقی و نێودەوڵەتی رادەگەیەنین، سەرەڕای متمانە بەخۆبونمان و بە پشتیوانیی گەڵی کوردستان بەوەی کە چۆن لە ساڵی 1992 تا ئێستا لەسەرجەم هەڵبژاردنەکاندا زۆرینەی خەلکی کوردستان متمانەیان بەپارتیمان بەخشیوە، ئێستاش بروامان بەخۆمان و گەلەکەمان هەیە کە هێزی یەکەمی کوردستانین، بەڵام لەسۆنگەی تێگەیشتنمان لە پێگە و بەرپرسیارێتی مێژووییمان لە پاراستنی مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان و سیستەمی دیموكراسی و فیدراڵی عێراق، هەروەها ڕەوایی نەدان بە هەڵبژاردنێكی نا دەستوری و نا دیموكراسی، و وەستانەوە لە بەرامبەر سەرجەم ئەو پێشێلکاریانەی دەستور کە لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە بەرامبەر هەرێمی کوردستان و دامەزراوە دەستورییەکانی ئەنجام دەدرێت بەگشتی، و سەپاندنی هەموارە نادەستوریەكانی یاسای هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەتایبەتی، بە بەرژەوەندی گەل و نیشتمانەکەمانی دەزانین كە پارتیمان نەچێتە ژێر باری پەسەند کردنی بریاری نادەستوریی و سیستەمێکی سەپێنراو لە دەرەوەی ئیرادەی گەلی هەرێمی كوردستان و دامەزراوە دەستورییەکانی و بەشداری هەلبژاردنێک نەكات کە بە نایاسایی و نادەستوری و لەسایەی سیستەمیکی سەپێنراودا بەڕێوەبچێت.

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
18-3-2024
 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

"المطلع" تنشر قرارات مجلس الوزراء لجلسة الثلاثاء

"المطلع" تنشر قرارات مجلس الوزراء لجلسة الثلاثاء

2026-10-28 00:19 7320
أمطار متفاوتة الشدة تبدأ من غرب البلاد وتمتد تباعاً إلى باقي المناطق

أمطار متفاوتة الشدة تبدأ من غرب البلاد وتمتد تباعاً إلى باقي المناطق

2026-10-27 22:49 7597
لجنة الأمن تحذر من تأثير آليات الترقيات على استقرار الملاك الوظيفي

لجنة الأمن تحذر من تأثير آليات الترقيات على استقرار الملاك الوظيفي

2026-10-27 21:23 4826
الإعلام الأمني ينفي تعيين شخصيات محددة لرئاسة جهاز المخابرات الوطني

الإعلام الأمني ينفي تعيين شخصيات محددة لرئاسة جهاز المخابرات الوطني

2026-10-27 20:13 4550
أسعار صرف الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصة

أسعار صرف الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصة

2026-10-27 18:17 5869
إحالة نائب إلى لجنة السلوك النيابي بسبب تجاوزه على السوداني

إحالة نائب إلى لجنة السلوك النيابي بسبب تجاوزه على السوداني

2026-10-27 16:25 10398
بيان عاجل من الإعلام الأمني يزيح الستار عن أسباب دوي الانفجار ببغداد

بيان عاجل من الإعلام الأمني يزيح الستار عن أسباب دوي الانفجار ببغداد

2026-10-27 14:31 5635
التربية تقرر منع تغيير أسماء المدارس حفاظاً على حقوق الطلبة + وثيقة

التربية تقرر منع تغيير أسماء المدارس حفاظاً على حقوق الطلبة + وثيقة

2026-10-27 14:21 10408
الاتحادية تقضي بعدم دستورية قرار يحظر تملك الأجانب واستثمار أموالهم بالعراق

الاتحادية تقضي بعدم دستورية قرار يحظر تملك الأجانب واستثمار أموالهم بالعراق

2026-10-27 14:16 7276
رفض سوري قاطع لعمليات القصف الأردنية التي استهدفت محافظة درعا

رفض سوري قاطع لعمليات القصف الأردنية التي استهدفت محافظة درعا

2026-10-27 13:18 6515
العراق يؤكد التزامه بالدستور وحماية الاستقرار ومنع استخدام أراضيه للاعتداء

العراق يؤكد التزامه بالدستور وحماية الاستقرار ومنع استخدام أراضيه للاعتداء

2026-10-27 13:16 7095
بالوثائق.. التربية تحدد آلية تدقيق طلبات الانتساب وتعتمد البوابة الإلكترونية حصراً

بالوثائق.. التربية تحدد آلية تدقيق طلبات الانتساب وتعتمد البوابة الإلكترونية حصراً

2026-10-27 12:36 9426
السجن 8 سنوات للمدير العام لشركة توزيع المنتجات النفطية

السجن 8 سنوات للمدير العام لشركة توزيع المنتجات النفطية

2026-10-27 12:19 7842
أحكام بالسجن المؤبد و15 عاماً بحق فرنسيين ينتمون لعناصر داعش

أحكام بالسجن المؤبد و15 عاماً بحق فرنسيين ينتمون لعناصر داعش

2026-10-27 12:18 7474
أسعار الدولار تتجاوز 168 الف دينار في الأسواق العراقية

أسعار الدولار تتجاوز 168 الف دينار في الأسواق العراقية

2026-10-27 12:08 5733
ملاحقة قضائية تطال مدير كهرباء المثنى وآخرين بملفات فساد

ملاحقة قضائية تطال مدير كهرباء المثنى وآخرين بملفات فساد

2026-10-27 11:09 8002
طقس العراق.. أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

طقس العراق.. أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-27 10:10 8733
تراجع طفيف للذهب مع ترقب قرار الفيدرالي الأمريكي بشأن الفائدة

تراجع طفيف للذهب مع ترقب قرار الفيدرالي الأمريكي بشأن الفائدة

2026-10-27 08:18 7262