المطلع
عاجل

post-image

پیشەسازی دەرمانی عێراق بە هاوبەشی ئەمریکی و جیهانی دەچێتە قۆناغێکی نوێ


21:50 عێراق
2026-02-05
33488

ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ پیشەسازی و گەشەپێدان و کەرتی تایبەت، حەمودی لامی، ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشکەوتنی بەرچاوی لە پیشەسازیی نیشتمانیی دەرمانسازیدا ڕاگەیاند، ئاماژەی بەوەدا کە ئێستا نزیکەی 40%ی پێداویستییەکانی بازاڕی ناوخۆیی دەگرێتەوە، لەگەڵ ڕێککەوتنەکانیش بۆ گواستنەوەی تەکنەلۆژیای بەرهەمهێنانی دەرمان بۆ عێراق.
لامی لە لێدوانێکدا کە موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاندووە، “لە ئێستادا عێراق 34 کارگەی دەرمانی هەیە کە یەکێکیان سەر بە کەرتی گشتییە ئەویش کارگەی دەرمانی سامەڕایە، ئەوانی تریش سەر بە کەرتی تایبەتن کە 80%ی کۆی بەرهەمی ناوخۆ بەشدارن”. ڕوونیشیکردەوە، “ئەو کارگانە بە توانای تەواو کاردەکەن و زیاتر لە 2060 جۆر دەرمان بەرهەمدەهێنن”.
لامی ڕوونی کردەوە کە "وەبەرهێنان لەم کەرتەدا زۆر گەورەیە، تێچووی هەر کارگەیەک دەگاتە 200 ملیۆن دۆلار"، ئاماژەی بەوەشکرد "حکومەت هاندانێکی بەرچاوی بۆ پاڵپشتیکردنی ئەم کەرتە دابینکردووە، لەوانە کەمکردنەوەی کرێی تۆمارکردنی دەرمانی دروستکراوی ناوخۆ بەڕێژەی 50% بە بەراورد بە دەرمانی هاوردەکراو".
وتیشی، "وەزارەتی تەندروستی دووپاتی کردەوە کە لە ئێستادا 60%ی پێداویستییەکانی کۆمپانیای گشتی بەبازاڕکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی (کیمادیا) لە ڕێگەی گرێبەست لەگەڵ کارگە ناوخۆییەکان دابین دەکرێت"، ئاماژەی بەوەشکرد "کۆی پێداویستییەکانی عێراق لە نێوان 4 بۆ 5 ملیار دۆلارە ساڵانە".
سەبارەت بە دەرمانی تایبەتمەند، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت ئاشکرای دەکات: "ئۆفەرێک دراوە بە کۆمپانیا ناوخۆییەکان بۆ بەرهەمهێنانی دوو هەزار جۆری نەخۆشی بایۆلۆجی و درێژخایەن و دەرمانی تایبەتمەند لە ناوخۆی عێراقدا". هەروەها پشتڕاستی کردەوە: "دوو کۆمپانیای ناوخۆیی بە سەرکەوتوویی ڕێککەوتنیان لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان ئەنجامداوە، لەنێویاندا کۆمپانیا ئەمریکییەکان، بۆ گواستنەوەی تەکنەلۆژیای بەرهەمهێنانی ئەم دەرمانە گرنگانەی دووجار بەکارهێنان".
لامی ئاماژەی بەوەدا کە "دەرمانە بەرهەم هێنراوەکانی ناوخۆ کوالیتی بەرزیان هەیە، بەراورد دەکرێت بە دەرمانی هاوردەکراو و پشکنینی توندیان بۆ دەکرێت. جگە لەوەش هەرزانترن، بەمەش بارگرانی دارایی لەسەر هاووڵاتیان کەم دەبێتەوە".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

"المطلع" تنشر قرارات مجلس الوزراء لجلسة الثلاثاء

"المطلع" تنشر قرارات مجلس الوزراء لجلسة الثلاثاء

2026-10-28 00:19 2397
أمطار متفاوتة الشدة تبدأ من غرب البلاد وتمتد تباعاً إلى باقي المناطق

أمطار متفاوتة الشدة تبدأ من غرب البلاد وتمتد تباعاً إلى باقي المناطق

2026-10-27 22:49 4421
لجنة الأمن تحذر من تأثير آليات الترقيات على استقرار الملاك الوظيفي

لجنة الأمن تحذر من تأثير آليات الترقيات على استقرار الملاك الوظيفي

2026-10-27 21:23 3414
الإعلام الأمني ينفي تعيين شخصيات محددة لرئاسة جهاز المخابرات الوطني

الإعلام الأمني ينفي تعيين شخصيات محددة لرئاسة جهاز المخابرات الوطني

2026-10-27 20:13 3893
أسعار صرف الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصة

أسعار صرف الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصة

2026-10-27 18:17 4745
إحالة نائب إلى لجنة السلوك النيابي بسبب تجاوزه على السوداني

إحالة نائب إلى لجنة السلوك النيابي بسبب تجاوزه على السوداني

2026-10-27 16:25 9135
بيان عاجل من الإعلام الأمني يزيح الستار عن أسباب دوي الانفجار ببغداد

بيان عاجل من الإعلام الأمني يزيح الستار عن أسباب دوي الانفجار ببغداد

2026-10-27 14:31 5075
التربية تقرر منع تغيير أسماء المدارس حفاظاً على حقوق الطلبة + وثيقة

التربية تقرر منع تغيير أسماء المدارس حفاظاً على حقوق الطلبة + وثيقة

2026-10-27 14:21 9425
الاتحادية تقضي بعدم دستورية قرار يحظر تملك الأجانب واستثمار أموالهم بالعراق

الاتحادية تقضي بعدم دستورية قرار يحظر تملك الأجانب واستثمار أموالهم بالعراق

2026-10-27 14:16 6532
رفض سوري قاطع لعمليات القصف الأردنية التي استهدفت محافظة درعا

رفض سوري قاطع لعمليات القصف الأردنية التي استهدفت محافظة درعا

2026-10-27 13:18 5511
العراق يؤكد التزامه بالدستور وحماية الاستقرار ومنع استخدام أراضيه للاعتداء

العراق يؤكد التزامه بالدستور وحماية الاستقرار ومنع استخدام أراضيه للاعتداء

2026-10-27 13:16 6420
بالوثائق.. التربية تحدد آلية تدقيق طلبات الانتساب وتعتمد البوابة الإلكترونية حصراً

بالوثائق.. التربية تحدد آلية تدقيق طلبات الانتساب وتعتمد البوابة الإلكترونية حصراً

2026-10-27 12:36 8269
السجن 8 سنوات للمدير العام لشركة توزيع المنتجات النفطية

السجن 8 سنوات للمدير العام لشركة توزيع المنتجات النفطية

2026-10-27 12:19 7061
أحكام بالسجن المؤبد و15 عاماً بحق فرنسيين ينتمون لعناصر داعش

أحكام بالسجن المؤبد و15 عاماً بحق فرنسيين ينتمون لعناصر داعش

2026-10-27 12:18 6774
أسعار الدولار تتجاوز 168 الف دينار في الأسواق العراقية

أسعار الدولار تتجاوز 168 الف دينار في الأسواق العراقية

2026-10-27 12:08 5182
ملاحقة قضائية تطال مدير كهرباء المثنى وآخرين بملفات فساد

ملاحقة قضائية تطال مدير كهرباء المثنى وآخرين بملفات فساد

2026-10-27 11:09 7169
طقس العراق.. أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

طقس العراق.. أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-27 10:10 8248
تراجع طفيف للذهب مع ترقب قرار الفيدرالي الأمريكي بشأن الفائدة

تراجع طفيف للذهب مع ترقب قرار الفيدرالي الأمريكي بشأن الفائدة

2026-10-27 08:18 6588