المطلع
عاجل

post-image

تورکیا بەڵێن دەدات بەم نزیکانە پەکەکە لە عێراق لەناو ببات


22:03 عەرەبی و نێودەوڵەتی
2026-02-10
15029

هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاند، دوای سوریا، ده‌ستیان به‌تاڵ ده‌بێت بۆ بونی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) له‌ عێراق و داواشیكرد، حكومه‌تی عێراق بڕیاری ژیرانه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ بده‌ن.
هاكان فیدان له‌ میانی چاوپێكه‌وتنێكیدا تەلەفزیۆنییدا کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە رایگه‌یاند، "رێڕه‌وێكی عێراق له‌دوای سوریاوه‌ هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌)، هیوادارین ئه‌وانیش به‌هۆش خۆیان بێنه‌وه‌".

وتیشی، "دوای ته‌واوبون و له‌ناوبردنی باڵی سوریای په‌كه‌كه‌، باڵی عێراقی په‌كه‌كه‌ش هه‌یه‌، هیوادارین حكومه‌تی عێراقیش سود له‌ له‌ ئه‌زمونی سوریا وه‌ربگرێت و بڕیارێكی ژیرانه‌تر بده‌ن".

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "عێراق خاوه‌ن ده‌وڵه‌تێكی سه‌روه‌ریه‌ و ده‌بێت هه‌ژمونی به‌سه‌ر ته‌واوی خاكی خۆیدا هه‌بێت، به‌ڵام پێده‌چێت حكومه‌تی عێراق له‌ئێستادا حساباتی ناوخۆیی دیكه‌ی هه‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "ناتوانرێت ڕێگە بە بەردەوامبونی پەکەکە بەتایبەت لە شنگالدا بدرێت، دانپێدانانی عێراق بە کێشەی پەکەکە زۆرجار لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردودا قسە بوە، بەڵام گفتوگۆکان لە بەغدا لە سەردەمی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق جددیتر بون".

هاکان فیدان وتیشی، "ئارگومێنتی ئێمە هەمیشە ئەمە بوە: پەکەکە ڕێکخراوێکە کە دژی تورکیا دامەزراوە، بەڵام هیچ خاکێک لەناو تورکیادا داگیرناکات، لە عێراق بەپێچەوانەوە زەوییەکی بەرفراوانی کۆنتڕۆڵکردوە".

وەزیری دەرەوەی توركیا ده‌ڵێت، "عێراق خاوەنی توانایەکی گه‌وره‌یه‌ بۆ ڕوبەڕوبونەوەی پەکەکە، ناوچەی شنگال لەلایەن هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی گەمارۆدراوە و ده‌توانرێت له‌وباره‌یه‌وه‌ هاوكاری هێزه‌كانی توركیا بن".
هاکان فیدان رونیكرده‌وه‌، "نزیکەی 20 کۆبونەوەی لەگەڵ فالح فه‌یاز، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كردوه‌ كه‌ تایبه‌ت بوه‌ له‌وه‌ی هەماهەنگی بكه‌ن بۆ هێرشی سه‌ر شه‌نگال، پێشنیازەکە بریتی بوە لە پێشڕەویکردنی هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی لەسەر زەوی لەکاتێکدا ئێمە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی ئەنجامدەدەین، ئەوە دو یان سێ ڕۆژی دەوێت؛ ئەوە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی زۆر سادەیە".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 42349
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 41028
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 43710
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 42256
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 40485
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 55555
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 53993
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 53891
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 57366
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 27241
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 53664
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 27188
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 55721
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 27572
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 56922
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 26479
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 26898
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 69301