المطلع
عاجل

post-image

حەج و عومرەی هەرێم دەستپێکردنەوە گەشتەکانی عومرە بە رێگای ئاسمانی راگەیاند


15:31 كوردستان
2025-08-26
37639

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێم ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند ،دوای راگرتنی گەشتەکانی عومرە بە رێگای ئاسمانی بۆ ماوەی نزیکەی هەفتەیەک، لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکەنەوە.و چەند مەرجێکیش بۆ کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دانرا لەبارەی گواستنەوەی حاجیان و عومرەکاران.

‏ حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان له‌ رۆژی 19ی (ئاب/8)ی 2025 هه‌ڵویستی وه‌رگرت هه‌مو گه‌شتێكی ئاسمانی عومره‌ی بۆ سعودیه‌ راگرت له‌ به‌رامبه‌ر نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی عومره‌كارانی كوردستان له‌ سعودیه‌ و دواكه‌وتنی گه‌ڕانه‌وه‌یان به‌هۆی بریكاره‌كانی هێڵی ئاسمانی عێراقی.

‏نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ له‌ كۆبونه‌كه‌دا تیشكی خسته‌ سه‌ر هه‌مو ورده‌كارییه‌كان و كه‌موكوڕییه‌كان و به‌ كۆمپانیا به‌رنامه‌ فرۆشه‌كانی راگه‌یاند، "ده‌بێت به‌رپرسیاریه‌تی دواكه‌وتنی گه‌شته‌كان هه‌ڵبگرن و به‌ڵێننامه‌ پڕ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ هه‌مو عومره‌كاران له‌ كاتی خۆیاندا ببه‌ن و بگه‌ڕێننه‌وه‌ وبه‌ پێچه‌وانه‌وه‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی و كارگێری و دارایی ده‌بنه‌وه‌".

‏هه‌ر له‌ كۆبونه‌كه‌دا سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی به‌رنامه‌ فرۆش له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ ژماره‌یان حه‌وت كۆمپانیایه‌ ئاماده‌ییان نیشاندا و به‌ڵێننامه‌یان له‌ دادنوس پڕكردنه‌وه‌ كه‌ ئه‌وان پابه‌ندی هه‌مو خاڵه‌كان ده‌بن و پابه‌ندی هه‌مو ڕێنماییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان ده‌بن.

‏به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان كۆبونه‌كه‌دا بڕیاریدا له‌گه‌ڵ ته‌واوبونی به‌ڵێننامه‌كان هه‌ر ئه‌مڕۆ گه‌شته‌كانی ئاسمانی بۆ عومره‌ ده‌ستپێبكرێته‌وه‌ و گه‌شته‌كان ئاسایی ببنه‌وه‌ به‌و جۆره‌ی كه‌ هه‌مو مافێكی عومره‌كارانیان گه‌ره‌نتی كردوه‌.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

2026-07-03 09:02 119669
ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

2026-06-18 12:11 132084
سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 256617
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 236738
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 235054
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 235300
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 234235
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 246700
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 247392
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 245920
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 251353
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 76497
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 243465
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 82420
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 149600
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 77294
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 250493
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 80656