المطلع
عاجل

post-image

عێراق لە ڕێگەی هاوکاریی بەهێز لەگەڵ ڕێکخراوی فاو هەنگاو بەرەو ئاسایشی خۆراک دەنێت


19:14 عێراق
2025-05-25
66258

ئەمرۆ یەکشەممە"محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیران ،جەختی کردەوە کە ستراتیژیەتی نیشتیمانی بۆ ئاسایشی خۆراک لە بنچینەی هاوکاریمانە لەگەڵ ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان (فاو)، لە بواری بەهێزکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و کەمکردنەوەی هاوردە و گەیشتن بە خۆبژێوی لە بەرهەمی گەنم، هەروەها پشتگیری جوتیاران و کشتوکاڵ.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران،لە ڕاگەیەندراوێکدا، کەموتەڵع کەوتووە،تیایدا هاتووە : ئەمرۆ یەکشەممە "محەممەد شیاع سوودانی"سەرۆک وەزیران،پێشوازی لە "شو دۆنیۆ "بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان (فاو) کرد.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : سەرۆک وەزیران ،جەختی کردەوە لەسەر گرنگی هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوەکە بۆ جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی کۆنفرانسەکانی بەغدا بۆ ئاو، بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ گۆڕانکاریەکانی کەش و هەوا کە کاریگەریان لەسەر ژینگە هەبووە و بووەتە هۆی کەمی ئاو و بەبیابانبوون،هەوڵەکانیانی بەرزی نرخاند بۆ ڕۆڵیان لەو پرۆژانەی کە ڕێکخراوی (فاو) لە عێراق جێبەجێیان دەکات.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : سوودانی ئاماژەی بەوە داوە  کە ستراتیژیەتی نیشتیمانی بۆ ئاسایشی خۆراکی بنچینەی هاوکارییە لەگەڵ ڕێکخراوەکە، لە بواری بەهێزکردنی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی و کەمکردنەوەی هاوردە و بەدەستهێنانی خۆبژێوی لە بەرهەمی گەنم،هەروەها پشتگیری جوتیار و کەرتی کشتوکاڵ.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە لەسەر گرنگی دەرئەنجامەکانی کۆنفرانسی ئابووری کاربۆن کە لە بەغدا ئەنجامدرا، و واژۆ کردنی لێک تێگەیشتن ، کە عێراق لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان کردی بۆ گەشەپێدانی ئابووری سەوز ،هەروەک ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە دەرئەنجامەکانی کۆنفرانسی 36 ی هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ڕێکخراوی FAO کە لە بەغدا ساڵی 2022 ئەنجامدرا جێبەجێ بکرێت و پشت پێبەسترێت بۆ دڵنیایی لە گۆڕان بەرەو سیستەمی تەکنەلۆژی نوێ و پشتگیری پرۆژە بچووکەکان و بەرزکردنەوەی توانای گەنجان و ڕۆڵی ژنان.
راگەیەندراوەکە ئەوەشی خستۆتە ڕوو : کە لە بەرامبەردا   "شو دۆنیۆ " جەختی کردەوە لەسەر "بەردەوامی هەماهەنگی لەگەڵ عێراق و ئامادەیی بۆ دەستپێکردنی پرۆژەیەک کە توانای بەرەنگاربوونەوەی گۆرانکارییە کانی کەش و هەوا هەبێت، کە  40 ملیۆن دۆلار تەرخان کراو بەهاوبەشی عێراق و ڕێکخراوەکە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 42349
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 41028
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 43710
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 42256
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 40485
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 55651
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 53993
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 53989
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 57395
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 27274
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 53664
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 27188
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 55721
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 27661
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 56922
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 26539
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 27057
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 69301