المطلع
عاجل

post-image

مەندەلاوی: بەدەستهێنانی خەڵاتی "لەبەیتم" لەلایەن دەستەی حەجەوە دەستکەوتێکی نیشتمانییە کە شایستەی عێراقە


18:34 عێراق
2025-07-02
59788

موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان ئەمڕۆ چوارشەممە ستایشی هەوڵەکانی نێردەی حەجی عێراقی کرد، دوای ئەوەی بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەک خەڵاتی "لەبەیتم"ی بەدەستهێنا و بە دەستکەوتێکی نیشتمانی وەسفی کرد.
لە میانی کۆنفرانسی دووەمی وەرزی حەج بۆ ساڵی 1446 - 2025، و بردنەوەی خەڵاتی (لەبەیتم)ی لەلایەن عێراقەوە بۆ ساڵی سێیەم لەسەریەک وموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە، مەندەلاوی وتی،: “نێردەی حەجی عێراق نموونەیەکی نیشتمانیی شەرەفمەندانەیان پێشکەش کرد لە خزمەتکردنی میوانانی ماڵی خودا، و سەرۆکی دەستەکە، شێخ سامی مەسعودی، وکارمەندانی دەستەکە شایەنی هەموو ستایش و پێزانینێکن بۆ ئەم هەوڵە گەورەیە.”
ئاماژەی بەوەشکرد، "لەڕێگەی ڕاپۆرتە مەیدانییەکان و لێدوانی حاجیانەوە، ئێمە شاهیدی وێنەیەکی گەشاوەی کاری یەکگرتوو و بەڕێوەبردنی کاریگەر و بوونی بەردەوامی کارمەندان بووین لە هەموو شوێنەکان، لە بەندەر و فڕۆکەخانەکانەوە تا شوێنە پیرۆزەکان و شوێنی نیشتەجێبوون، بۆ دابینکردنی ئەوپەڕی ئاسوودەیی و گرنگیدان بە حاجیان".
جەختیشی کردەوە کە ئەنجومەنی نوێنەران شانازی بەم دەستکەوتەوە دەکات و ڕۆڵی  هەموو ئەو  کەسانەی کە بەشدارییان کردووە لە بەرزکردنەوەی ناوبانگی عێراق بەرز دەنرخێنێت، ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم سەرکەوتنە نموونەیەکە دەبێت لەلایەن دامودەزگاکانی تری دەوڵەتەوە پەیڕەو بکرێت".
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "ئەمڕۆ بە ڕێز و پێزانینەوە بۆ کارمەندانی ئەم دامەزراوەیە دەوەستین، لە خوای گەورە داواکارین حەجی حاجیان قبوڵ بکات، هەوڵی کارمەندان بەرەکەتدار بکات، عێراق و گەلەکەی لە هەموو زیانێک بپارێزێت، هەرکەسێک تامەزرۆی سەردانی ماڵی پیرۆزی خۆی دەرفەتی ئەوەی بۆ بڕەخسێت  ئەو ئەرکە جێبەجێ بکات".
ئەلمەندلاوی، هێرشە تاوانکارییەکانی قەوارەی زایۆنیستی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی شەرمەزار کرد.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 42349
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 41028
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 43710
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 42256
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 40485
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 55555
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 53993
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 53891
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 57395
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 27242
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 53664
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 27188
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 55721
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 27572
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 56922
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 26479
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 27057
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 69301