المطلع
عاجل

post-image

هەولێر.. توشبویه‌كی دیكه‌ی تای خوێنبه‌ربون تۆماركرا ‏ ‏


23:47 كوردستان
2025-09-24
22715

ئەمڕۆ چوارشەممە، حاڵه‌تێكی نوێی توشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربون له‌ پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستنیشانكرا و به‌مه‌ش كۆی توشبوان گه‌یشته‌ 10 حاڵه‌ت كه‌ دو كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

‏وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هەرێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بلاویكرده‌وه‌، "حاڵه‌تێكی دیكه‌ به‌ نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربون له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆماركرا، ئه‌ویش ئافره‌تێكی ماڵ، دانیشتوی گوندی هه‌مزه‌كۆری سه‌ر به‌ قه‌زای قوشته‌په‌یه‌ و ته‌مه‌ن 45 ساڵه‌، به‌ركه‌وته‌ی ئاژه‌ڵی توشبو بوه‌".

‏ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "دوای سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ و گومانلێكردن به‌ نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربون و بونی نیشانه‌كانی، چه‌ندین ڕێكاری ده‌ستنیشانكردن و چاره‌سه‌ری پزیشكی گیراوه‌ته‌به‌ر، له‌ئێستادا له‌ژێر چاودێری پزیشكی له‌ نه‌خۆشخانه‌ خه‌وێندراوه‌ و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت و تا ئێستا باری ته‌ندروستی تاگۆ
‏ ڕاده‌یه‌ك جێگیره‌".
‏وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌په‌یامێكیشدا ده‌ڵێت، "داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌ین و جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌كاتی بونی گومان و نیشانه‌كانی نه‌خۆشی له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ پێویسته‌ تیمه‌كانی ڤێتێرنه‌ری ئاگاداربكه‌نه‌وه‌، یان هاوڵاتیانی به‌ركه‌وتوانی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ یان به‌رهه‌مه‌كانی ئاژه‌ڵ له‌كاتی بونی هه‌ر نیشانه‌یه‌كی ناته‌ندروست، به‌خێرایی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان بكه‌ن بێ دواكه‌وتن".
‏ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "تا ئێستا دوای بونی چه‌ندین حاڵه‌تی گومانلێكراوی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربون له‌ هه‌رێمی كوردستان و هاتنیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ و به‌دواداچون و پشكنین بۆ گومانلێكراوانی ئه‌مساڵدا له‌ماوه‌ی ڕابردو، ده‌ره‌نجام ته‌نها 10 حاڵه‌ت ده‌سنیشانكراون و پشتڕاستكراونه‌ته‌وه‌ كه‌ دو حاڵه‌ت له‌به‌ر قورسی باری ته‌ندروستی گیانیان له‌ده‌ستدا و حاله‌ته‌كانی دیكه‌ به‌ته‌واوی چاكبونه‌ته‌وه‌ و له‌ نه‌خۆشخانه‌  ده‌رچونه‌".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 42349
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 41028
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 43710
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 42256
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 40485
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 55651
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 53993
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 53891
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 57395
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 27242
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 53664
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 27188
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 55721
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 27572
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 56922
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 26479
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 27057
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 69301