المطلع
عاجل

post-image

ترەمپ: واشنتن و پەکین لەبارەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە ئابوورییەکانیان ڕێک کەوتن ‏


23:40 عەرەبی و نێودەوڵەتی
2025-06-11
51557

ئەمڕۆ چوارشەممە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، رایگەیاند واشنتن و پەکین لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە بازرگانییەکانییەکانیان ڕێک کەوتن. ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ سەرۆکی چین هەماهەنگی دەکەین، بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانمان.

‏ شاندی ئەمەریکا و چین لە بارەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوانیان لە لەندەن کۆ بوونەوە. هاوکات هەردوولا لەسەر چوارچێوەیەکی گشتی بۆ چارکردنی ناکۆکییە بازرگانییەکان ڕێک کەوتن و ئەرکی پەسەندکردنی ڕێککەوتنەکەشیان بۆ سەرۆکەکانی هەردوو وڵات جێ هێشتووە.

‏سکۆت بیسنت، وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا، بە ئەندامانی کۆنگرێسی وڵاتەکەی ڕاگەیاند: چین دەرفەتێکی ناوازەی هەیە بۆ سەقامگیرکردنی ئابوورییەکەی، ئەویش بە گواستنەوە لە بەرهەمهێنانی زیادەوە بۆ بەکارهێنانی زیاتر.

‏لەلایەکی دیکەوە، ھاوارد لوتنیک، وەزیری بازرگانیی ئەمەریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، گوتی: چین بە زووترین کات ڕەزامەندیی لەسەر هەناردەکردنی کانزا دەگمەنەکانی بۆ ئەمەریکا دەدات، ئەمەش دوای ئەوەی کە سەرۆکی هەردوو وڵات ڕێککەوتنەکە پەسەند دەکەن.

‏لای خۆیەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس، نوسیوویەتی: پاش دوو ڕۆژ لە دانوستانی بەردەوامی نێوان شاندی واشنتن و پەکین، لە کۆتاییدا لەبارەی ئاسییکردنەوەی پەیوەندییە بازرگانییەکان ڕێک کەوتن کراوە، تەنیا ڕەزامەندیی کۆتایی من و شی جین پینگ، ماوە.

‏سەرۆکی ئەمەریکا، ئاشکرای کرد، پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات زۆر ناوازەیە، هەروەها ڕێز لە پابەندبوونەکانمان دەگرین بە تایبەتی لە ڕێگەدان بە قوتابییانی چین بۆ خوێندن لە زانکۆکانی ئەمەریکا.

‏جەختی لەوەش کردەوە، لەگەڵ سەرۆکی چین لە هەماهەنگیداین بۆ باشترکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

‏ئەمەریکا کانزا دەگمەنەکان بۆ دروستکردنی پاتری کارەبایی و تۆربایینەکانی با، هەروەها سیستەمی بەرگریی وەک مووشەک ڕادار و مانگی دەستکرد بەکار دەهێنێت.

‏ بەڵام چین لە بەرانبەردا، دەیەوێت ئەمەریکا بە هەندێک سنووردارکردنی هەناردەکردندا بچێتەوە کە بەسەر بەرهەمەکانیدا سەپێنراوە، بە تایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە تەکنەلۆجیاوە هەیە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 118843
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 93750
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 96493
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 94887
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 94731
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 107127
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 107467
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 109116
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 111569
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 49555
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 106259
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 49892
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 110995
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 50425
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 110665
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 49377
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 48979
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 123129