المطلع
عاجل

post-image

سه‌ید حەکیم: دەبێت لە ئەنجومەنی پارێزگاکاندا ئەولەویەتی تایبەتمان هەبێت کە تەواوکەری ڕێبازی حکومەت بێت


20:33 عێراق
2024-01-12
38032

ئەمڕۆ هەینی، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی، سه‌ید عەممارحەکیم، جەختی لەسەر پێویستی هەبوونی ئەولەویەتێکی تایبەت لە ئەنجومەنی پارێزگاکان کرد کە تەواوکەری رێچك و رێبازی حکومەتی ئێستا بێت بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی.
سه‌ید حەکیم، لە وتارەکەیدا بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدانی عێراق، راگه‌یاند: پێویستە لە ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەولەویەتێکی تایبەتمان هەبێت کە تەواوکەری رێچك و رێبازی حکومەتی ئێستا بێت بە سەرۆکایەتی برای بەرێزمان سودانی، و بەشداری بکەن لە بەدەستهێنانی سەرکەوتن، تەواوکردنی هەنگاوەکانی بیناسازی، و بەرزکردنەوەی سەقامگیری لە وڵاتەکەدا.
هه‌روه‌ها جەختی لەسەر پێویستی کاراکردنی ئەنجوومەنی قەزاکان لەڕووی یاساوە و میکانیزمەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک شارەوانییەکان كرده‌وه‌ کە لێهاتوویی و دەستپاکی و بوێری هەبێت لە بڕیاردان. سیستەمی خزمەتگوزاری لە ئەنجوومەنی پارێزگاکاندا تەنها بە ئامادەبوونی ئەو شارەوانییە  وهه‌بوونی پارێزگار سنووردار نییە، بەڵکو دەبێت سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی قەزاکان بگۆڕدرێن بۆ وەزیری جێبەجێکاری حکومەتی خۆجێی، بۆ ئەوەی بتوانن باشتر بن و پشتیوانی و هاوکاری پارێزگاربن، نابێت کەس دەسەڵات قۆرخ بکات تەنها بۆ بەرژەوەندی عەشیرەت و ناوچەیی، بەڵکو پلان و میکانیزم بۆ خزمەتکردنی قەزا و ناحیه‌كانیش دەبێت بەبێ جیاوازی و ئیستسناء هه‌بێت.
دووپاتیشی کردەوە "پێویستە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان گرنگی بە ئەرکە یاساییەکانیان بدەن لە پاڵپشتی و چاودێریکردنی ئەدای حکومەتە خۆجێیەکان، هەروەها بۆ ئەوەی هەماهەنگییەکی بەرز لەنێوان ئەو ئەنجومەنانە و ئەنجومەنی نوێنەران هەبێت. هیچ ئاوەدانکردنەوەیەک بەبێ یاسا نییە، و سەرکەوتنیش بەبێ چاودێری و هەڵسەنگاندن، وبه‌دواداچوون به‌دیناهێت ، ئەوە بەرپرسیارێتی خۆیەتی و هەمووانه‌ وپێویسته‌ ئەم بەرپرسیارێتییە بەجێبهێنن بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن و بەرژەوەندی گشتی پارێزگاکە.
لە درێژەی قسەکانیدا سه‌ید حەکیم وتی: پێویستە ئەو بەرنامەی هەڵبژاردن جێبەجێ بکرێت كه‌دەنگدەران دەنگیان پێداوە و دەنگەکانیان داوە بە ئەندامانی براوەی ئەنجومەنی پارێزگاکان ((ده‌ست به‌په‌یمانه‌وه‌ بگرن چونكه‌ په‌یماندان به‌رپرسیاره‌تییه‌))، و یەکەمیان ئەولەویەتی ئەم بەرنامە هەڵبژاردنانە بریتییە لە ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجانمان و ئامادەکردنی زەمینەی گونجاو بۆ دابینکردنی ئەو پڕۆژانەی کە گەرەنتی هەلی کار دەکەن، لەپێناو بەدەستهێنانی پێشکەوتنێکی چۆری لە کەرتی تایبەت لە عێراق، و بەبێ ئەم دیدە ناتوانین ڕووبەڕووی ئاستەنگەکان ببینەوە لە بێکاری لەنێو دەرچووە گەنجەکانمان و ئەوانی تردا”.
 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 43741
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 42869
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 44913
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 43823
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 41934
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 57103
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 55550
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 55438
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 58724
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 27383
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 54820
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 27498
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 57243
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 28118
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 58383
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 26743
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 27151
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 70940