المطلع
عاجل

post-image

ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی سلێمانی دو بڕیاری له‌باره‌ی مۆڵه‌تدان به‌ دروستكردنی بینای نیشته‌جێبون ده‌ركرد


20:33 كوردستان
2024-02-28
29941

ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی سلێمانی دو بڕیاری له‌باره‌ی مۆڵه‌تدان به‌ دروستكردنی بینای نیشته‌جێبون ده‌ركرد و راشیگه‌یاند، ئه‌و دو بڕیاره‌ ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ هاوڵاتیانی شاره‌كه‌مان له‌ چینی هه‌ژارو مامناوه‌ند.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی شاره‌وانی سلێمانی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی سلێمانی به‌سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی سازدا، ده‌ستپێكی كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌ په‌سه‌ندكردنی دو بڕیار بو له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌وه‌.

بڕیاره‌ په‌سه‌ندكراوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سلێمانی:
 

یه‌كه‌م:
ڕێگه‌پێدانی كاتیی بۆ دروستكردنی بینای نیشته‌جێی بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه‌ بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران/ جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، به‌. ژماره‌ (2620) له‌  21-6-2021 ده‌یانگرێته‌وه‌، بڕیاری ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی سلێمانی پێده‌رچوه‌، به‌. ژماره‌ (125) له‌ 10-7-2023 به‌پێی مادده‌ی (31) له‌ یاسای به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌وانییه‌كان، به‌ ژماره‌ 6ی ساڵی 1993ی هه‌مواركراو، كه‌ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی په‌سه‌ندی بڕیاره‌كه‌یان كرد، كه‌ له‌ (12) خاڵ پێكهاتبو.

 

دوه‌م:
ڕێگه‌ی پێدانی كاتیی بۆ دروستكردنی بینای نیشته‌جێی، بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه‌ بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران/ جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، به‌ ژماره‌ (6024) له‌ 14-11-2018 تایبه‌ت به‌ پێدانی زه‌وی به‌ كۆمه‌ڵێك  هاوڵاتی گوندی كانی به‌ردینه‌، وه‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی ژماره‌ (38) له‌ 30-1-2020 كه‌ نه‌خشه‌ی جیاكراوه‌ی پارچه‌ زه‌وییه‌كان په‌سه‌ندكراوه‌، ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی په‌سه‌ندی بڕیاره‌كه‌ی كرد، كه‌ له‌ (10) خاڵ پێكهاتبو، فۆڕمی ڕێگه‌پێدانی كاتیی نیشته‌چێبون; ته‌نها بۆ ئه‌و ناوانه‌ ده‌كرێت كه‌ هه‌مو ڕێكاره‌ یاسایی و بابه‌تی سودمه‌ندبون و سودمه‌ند نه‌بونیان ته‌واو كردوه‌.
ئه‌م دو بڕیاره‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ هاوڵاتیانی شاره‌كه‌مان

شاره‌وانی سلێمانی ده‌شڵێت، "ئه‌م دو بڕیاره‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ هاوڵاتیانی شاره‌كه‌مان له‌ چینی هه‌ژارو مامناوه‌ند، دواتر به‌ڕێزانی ئه‌نجومه‌ن تیشكیان خسته‌ سه‌ر چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان و داواكاریی چه‌ند هاوڵاتیه‌ك، كه‌ به‌شێكیان به‌ ئاماده‌بونی هاوڵاتیان و وه‌به‌رهێنه‌ران بو، دوای تاوتوێكردنی داواكارییه‌كانیان بڕیاری پێویستیان، له‌ باره‌وه‌درا به‌پێی یاساو ڕێنماییه‌ كارپێكراوه‌كان".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 43061
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 42510
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 44521
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 43315
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 41352
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 56647
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 55063
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 54911
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 58301
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 27383
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 54415
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 27498
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 56639
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 27778
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 57876
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 26660
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 27150
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 70458