المطلع
عاجل

post-image

سوودانی وەکو سکرتێری گشتی ڕەوتی فورات هەڵبژاردایەوە


18:14 عێراق
2025-04-25
80333

ئەمڕۆ هەینی، رەوتی فورات کۆنگرەی ساڵانەی خۆی بەست و متمانەی بەخشیە محەمەد شیاع سودانی وەک ئەمینداری گشتی رەوتەکە .
‏لە بەیاننامەیەکی رەوتەکەدا هاتووە : رەوتی فورات دووەمین كۆنگرەی گشتی خۆی ئەنجامدا، كە دروشمی (ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان)ی هەڵكردبوو، بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەمینداریەتی گشتی رەوتەكە و مەكتەبی سیاسیی و سەركردەكانی ڕێكخراوەكەو نوێنەری لقەكانی لە پارێزگاكان، ئەوە جگە لە گروپێكی نوخبەی ئەندامانی دامەزرێنەر و پشتیوانانی پرۆسەی كاری نیشتمانی رەوتەكە، لەگەڵ چاودێریكردن و بەڵگەنامەكردن لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتمەند لە بەشی حزب و ڕێكخراوە سیاسییەكان لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان.
‏بەشداربووانی كۆنگرەكە پێداچوونەوەیان كرد، بە دیارترین تەحەددیات و پێداویستییەكان و ئامانجە كاتی و ستراتیژییەكانی بەردەم عێراق، لەسەر ئاستی ئابووری و كۆمەڵایەتی و ئەمنی، و ئەوەی پەیوەندییان پێوە هەیە لەڕووی گەشەپێدان، ئایندەی نەوەكان و چەسپاندنی سەقامگیری، و ئامادەكردنی ژینگەیەكی تەندروست بۆ گەشەپێدانی بنیاتنانی دیموكراسی، بەگوێرەی دەستوور و بە شێوەیەك كە لەگەڵ خواستەكانی گەلەكەمان لە هەموو بەشەكانی عێراق بگونجێت.
‏لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: بانگهێشتكردنی كۆنگرەكە، لە خولی دووەمی خۆیدا، لەژێر ڕۆشنایی ئەو نەگۆڕانەدا هات كە پێشتر لەلایەن رەوتی فوراتەوە وەك چالاكێكی سیاسی لە گۆڕەپانی نیشتمانی عێراقدا پەسەندكرابوو، لەسەر بنەمای باوەڕبوون بە پڕۆژەی نیشتمانی گشتگیر بۆ هەموو عێراقییەكان، بە پێكهاتە و نەتەوەی برایانەوە، و گرتنەبەری ڕێبازی دەوڵەتی مەدەنی دادپەروەرانە لەسەر بنەمای سەروەری یاسا، پرەنسیپی هاوڵاتیبوون و دادپەروەری كۆمەڵایەتی و دەرفەتی یەكسان بۆ هەموو عێراقییەكان، و پاراستنی فرەیی، جگە لە باوەڕبوون بە گرنگی چاكسازی و پاراستنی نەگۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، و ئەو بەها و نەریتە كە لەخۆیاندایە كە لەسەر بنەمای بیروباوەڕی عێراقییەكان و ئایینی و كولتوورییان دامەزراوە.
‏رونیشیكردەوە: لە كۆنگرەكەدا باس لە گۆڕانكاری و پشێوی و ململانێ پێكەوەگرێدراوەكان كرا كە ناوچەكە و جیهان پێیدا تێدەپەڕێت، هەروەها پێگە و ڕۆڵی عێراق وەك كاریگەرێكی دیار لەم بەشە گرنگەی نەخشەی زلهێز و بەرژەوەندییە جیهانییەكاندا، جگە لەو ڕۆڵە دیارەی بەدەستهێناوە كە پێگەی هەرێمی و نێودەوڵەتیی بەهێزكردووە، هەروەها ئەنجامی ڕێبازی دیپلۆماسی بەرهەمهێنەر، كە دەنگی عێراقی بەرزكردۆتەوە لە كۆڕبەندە نێودەوڵەتییەكان، هەروەك چۆن لە ململانێ فرەلایەنەكان و سیاسەتی میحوەرەكان دووری خستووەتەوە، بۆ چەسپاندنی ڕێبازی داهاتووی وڵاتەكەمان، وەك دەوڵەتێكی سەرەكی و كاریگەر، و ئەندامێكی كاریگەر و كارلێككار لە تۆڕی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان، دوای ساڵانێك لە دابەزین و دابڕان و پەراوێزخستن كە بەهۆی دیكتاتۆریەت و سیاسەتی هەڵەوە دروست بووە.
‏لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە: رەوتەكە پێداچوونەوەی بە ڕێگای كردەوەی نیشتمانیی هاوبەش و دیارترین بەربەستە سەركەوتووەكانیدا كرد، كە تێیدا هەوڵیدا، شانبەشانی هێزە نیشتمانییەكانی عێراق یەكگرتوو و پشتیوانی حكومەت، سەقامگیری سیاسی و ئەمنی چەسپێنێت، لەڕێگەی خستنەڕووی دیدێكی نیشتمانی گشتگیر كە هەموو ڕەوتەكان لەخۆبگرێت و ڕۆحی هاوبەشی لە نیشتمان و چارەنووس و ئاواتەكاندا بەرزبكاتەوە.
‏هەروەها بەشداربووانی كۆنگرەكە، جەختیانكردەوە: لە ئەنجامە ئەرێنییەكانی پاڵپشتی بەردەوامی دامەزراوەكانی دەوڵەت و بەدواداچوونی بێوچان بۆ دابینكردنی رەوتی چاكسازی زیاتر و بەرنامەی پێشكەوتنخوازانە، لە ڕێگەی كەناڵە دەستووری و یاسایی و دامەزراوەییەكانەوە، بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانجەكانی حوكمڕانی باش و پشتیوانیكردن لە قۆناغی بوژانەوەی ئابووری، ئاوەدانكردنەوە، و گەشەپێدان كە عێراق شاهیدییە, ئەمەش وایكردووە متمانەی هاووڵاتی بە سیستمی سیاسی قووڵتر بكاتەوە.
‏هەر بەگوێرەی بەیاننامەكە، كۆنگرەی گشتی رەوتەكە تەئكیدی: لەسەر گرنگی هەڵبژاردن كردووەتەوە وەك پایەیەكی بنەڕەتی دیموكراسی، و گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا بەگوێرەی ڕێكار و كاتی دەستووری، لە ژینگەیەكی دادپەروەرانە و شەفاف و دادپەروەرانەدا، هەروەها لە كێبڕكێیەكی ئازاد و ئاشتیانەدا بۆ هەموو دەنگدەران و كاندیدەكان.
‏كۆنگرەكە كۆمەڵێك ڕاسپاردەی لێكەوتەوە، دوای گفتوگۆی چڕوپڕی لیژنە پەیوەندیدارەكان، كە ئەمانەی خوارەوەی لەخۆدەگرێت:
‏1- نوێكردنەوەی متمانە بە ئەمینداری گشتی رەوتی فورات محەمەد شیاع سودانی و هەڵبژاردنی ئەمینداریەتی گشتی نوێ بۆ رەوتی فورات.
‏2. بەردەوامبوون لە پاڵپشتیكردنی حكومەت لە جێبەجێكردنی پرۆگرامە حكومیەكەیدا، كە ئەنجامی پێشكەوتووی بەدەستهێناوە لە بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكان و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گەشەی ئابووری و بەرەنگاربوونەوەی هەژاری و بێكاری و بەرزكردنەوەی ئاستی ژیانی هاووڵاتی عێراقی.
‏3. پاڵپشتیكردنی پرۆژەی پەرەپێدانی چاكسازی كە لەلایەن حكومەتەوە دەستیپێكردووە، بە گرتنەبەری ئەولەویەتانەی كە كاریگەرییان لەسەر هاووڵاتیان هەیە، دابینكردنی پێداویستییەكانیان، و ئەولەویەتدان بە بەرژەوەندییە كۆمەڵایەتی و ئابوورییەكانی هەموو عێراقییەكان بەسەر هەر بەرژەوەندییەكی دیكەدا.
‏4- گرتنەبەری پرەنسیپی یاسایی و دەستووری بۆ پشتیوانی لە سیستەمی سیاسی و پاڵپشتیكردنی بەرژەوەندی هاوبەش لەگەڵ هێزە سیاسییە نیشتمانییەكانی تر لەسەر ئەم ڕێبازە كە بە پلەی یەكەم لە بەرژەوەندی عێراقدایە.
‏5- گرتنەبەری ڕێبازێك بۆ وەبەرهێنان لە وزەی گەنجان و بەهێزكردنی ژنان وەك ڕێگای سەرەكی پاڵپشتیكردنی گەشەپێدان و بنیاتنانی دەوڵەت، و پشتگیریكردنی ڕێبازی حكومەت بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی.
‏6- ڕاگەیاندنی نوێبوونەوەی پابەندبوون بە نەگۆڕە نیشتمانییەكان و كاركردن بۆ چەسپاندنی شوناسی یەكگرتووی عێراقی، دوور لە تائیفەگەری و پشكپشكێنە.
‏7- كراوەیی بەرامبەر بە هەموو هێزە نیشتمانییە چالاكەكان بۆ پێكهێنانی بەرەیەكی مەدەنی كە پشتگیری لە پڕۆژەی دەوڵەت بكات، بە مەبەستی كاركردن بۆ بەهێزكردنی شكۆمەندی دەوڵەت و سەروەری یاسا بەسەر هەموو شتێكدا.
‏8. درێژەدان بە ڕێبازی پاڵپشتیكردنی خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان و بنیاتنانی هێزە چەكدارەكان بەمەبەستی ڕاپەڕاندنی ئەركی خۆیان و جێبەجێكردنی یاسا، لەبەر ڕۆشنایی ئەو بنەمایانەی مافی مرۆڤ كە لە دەستوور پەسەند كراون.
‏9- پتەوكردنی پێكهاتەی كۆمەڵایەتی و بەهادارانەی كۆمەڵگاكەمان، ڕۆڵی ئەرێنی عەشیرەتە بەرێزەكانی عێراق و چالاكییە كۆمەڵایەتییە بنیاتنەرەكانی تر و هەموو ئەو شتانەی كە پاڵپشتی ئاشتی كۆمەڵایەتی دەكەن.
‏10- درێژەدان بە سیاسەتی دەرەكی بەرهەمهێنەری عێراق، كاركردن بۆ بەهێزكردنی سەروەری نیشتمانی و سەربەخۆیی، دڵنیابوون لەوەی كە سیاسەتی دەرەوە ڕەنگدانەوەی پێگە و یەكڕیزی و ڕۆڵی دیار و بەرچاوی عێراقە بە درێژایی مێژوو، هەروەها كردنی بەرژەوەندییەكانی ئەو ئامانجە ناوەندییە كە هەموو دامەزراوەكانی دەوڵەت لە هەموو كۆڕ و كۆڕبەندە نێودەوڵەتییەكاندا بەدوایدا دەگەڕێن.
‏هەروەها، كۆنگرەكە ئاماژەی  بە دووپاتكردنەوەی رەوتی فورات كرد لە درێژەدان بە ڕێگای كۆكردنەوەی هەوڵە حكومی و جەماوەرییە نیشتمانییەكان بۆ دابینكردنی خواست و هیواكانی هاووڵاتیان، دەستەبەركردنی پێداویستییەكانیان، گرتنەبەری ڕێبازێكی ئابووری زانستی كاریگەر، و پێشخستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی عێراق لە هەموو وردەكاری و فایلێكدا كە حكومەت یان هێزە سیاسییەكان باسی دەكەن، لە ژێر چەتری دامەزراوە دەستوورییە شەرعییەكانی وڵاتەكەماندا.
‏

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

"المطلع" تنشر قرارات مجلس الوزراء لجلسة الثلاثاء

"المطلع" تنشر قرارات مجلس الوزراء لجلسة الثلاثاء

2026-10-28 00:19 10705
أمطار متفاوتة الشدة تبدأ من غرب البلاد وتمتد تباعاً إلى باقي المناطق

أمطار متفاوتة الشدة تبدأ من غرب البلاد وتمتد تباعاً إلى باقي المناطق

2026-10-27 22:49 9633
لجنة الأمن تحذر من تأثير آليات الترقيات على استقرار الملاك الوظيفي

لجنة الأمن تحذر من تأثير آليات الترقيات على استقرار الملاك الوظيفي

2026-10-27 21:23 6313
الإعلام الأمني ينفي تعيين شخصيات محددة لرئاسة جهاز المخابرات الوطني

الإعلام الأمني ينفي تعيين شخصيات محددة لرئاسة جهاز المخابرات الوطني

2026-10-27 20:13 5266
أسعار صرف الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصة

أسعار صرف الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصة

2026-10-27 18:17 6913
إحالة نائب إلى لجنة السلوك النيابي بسبب تجاوزه على السوداني

إحالة نائب إلى لجنة السلوك النيابي بسبب تجاوزه على السوداني

2026-10-27 16:25 12124
بيان عاجل من الإعلام الأمني يزيح الستار عن أسباب دوي الانفجار ببغداد

بيان عاجل من الإعلام الأمني يزيح الستار عن أسباب دوي الانفجار ببغداد

2026-10-27 14:31 6143
التربية تقرر منع تغيير أسماء المدارس حفاظاً على حقوق الطلبة + وثيقة

التربية تقرر منع تغيير أسماء المدارس حفاظاً على حقوق الطلبة + وثيقة

2026-10-27 14:21 11990
الاتحادية تقضي بعدم دستورية قرار يحظر تملك الأجانب واستثمار أموالهم بالعراق

الاتحادية تقضي بعدم دستورية قرار يحظر تملك الأجانب واستثمار أموالهم بالعراق

2026-10-27 14:16 8589
رفض سوري قاطع لعمليات القصف الأردنية التي استهدفت محافظة درعا

رفض سوري قاطع لعمليات القصف الأردنية التي استهدفت محافظة درعا

2026-10-27 13:18 7322
العراق يؤكد التزامه بالدستور وحماية الاستقرار ومنع استخدام أراضيه للاعتداء

العراق يؤكد التزامه بالدستور وحماية الاستقرار ومنع استخدام أراضيه للاعتداء

2026-10-27 13:16 7989
بالوثائق.. التربية تحدد آلية تدقيق طلبات الانتساب وتعتمد البوابة الإلكترونية حصراً

بالوثائق.. التربية تحدد آلية تدقيق طلبات الانتساب وتعتمد البوابة الإلكترونية حصراً

2026-10-27 12:36 10916
السجن 8 سنوات للمدير العام لشركة توزيع المنتجات النفطية

السجن 8 سنوات للمدير العام لشركة توزيع المنتجات النفطية

2026-10-27 12:19 9114
أحكام بالسجن المؤبد و15 عاماً بحق فرنسيين ينتمون لعناصر داعش

أحكام بالسجن المؤبد و15 عاماً بحق فرنسيين ينتمون لعناصر داعش

2026-10-27 12:18 8760
أسعار الدولار تتجاوز 168 الف دينار في الأسواق العراقية

أسعار الدولار تتجاوز 168 الف دينار في الأسواق العراقية

2026-10-27 12:08 6081
ملاحقة قضائية تطال مدير كهرباء المثنى وآخرين بملفات فساد

ملاحقة قضائية تطال مدير كهرباء المثنى وآخرين بملفات فساد

2026-10-27 11:09 9255
طقس العراق.. أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

طقس العراق.. أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-27 10:10 9933
تراجع طفيف للذهب مع ترقب قرار الفيدرالي الأمريكي بشأن الفائدة

تراجع طفيف للذهب مع ترقب قرار الفيدرالي الأمريكي بشأن الفائدة

2026-10-27 08:18 7658