المطلع
عاجل

post-image

نێچیرڤان بارزانی: کردنەوەی باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر گرنگیی عێراق لای ئەمریکا دەردەخات


20:58 كوردستان
2025-12-03
35013

ئەمڕۆ چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، تەئكیدیكردەوە: کردنەوەی باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، ڕەنگدانەوەی گرنگیی عێراقە لای ئەمریکا، هاوکات ئاماژەی به‌ پشتگيريى له‌ هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ كرد له‌پێناو چارەسەركردنى كێشه‌كان و چه‌سپاندنى ئاشتى له‌ ناوچه‌كه‌دا.

نێچیرڤان بارزانی لە وتەیەکدا لە میانی کردنەوەی باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، کە ئاژانسی هەواڵی موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە، رایگەیاند: به‌خێرهاتنێكى گه‌رمى مايكل ڕيگه‌س جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م‌ريكا ده‌كه‌م كه‌ به‌ تايبه‌تى بۆ ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌ سه‌ردانى هه‌ولێرى كردووه‌. به‌ خێر بێن بۆ هه‌ولێر، به‌خێر بێن بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق، زۆر خۆشحاڵم به‌وه‌ى ئەمڕۆ پێكه‌وه‌ به‌شداريى لە ڕێوڕه‌سمى کردنەوەی تەلاری نوێی کونسوڵخانەی گشتيى ئەمریکادا لە هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ين.

وتیشی: بوونی ئەم ناوەندە دیپلۆماسییە لێره‌، پەیامێکی سیاسیی ڕوونە دەربارەی گرنگیی هەولێر و هەرێمی کوردستان و دەرخەری ئەو هاوبەشییە قووڵه‌یە کە عێراق و هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ ئه‌م‌ريكادا هەیەتی و پێكه‌وه دەیانبەستێتەوە.

جەختیشیكردەوە: پەیوەندیی ئێمە لەگەڵ ئه‌مريكادا، لەسەر بنەمای متمانە و به‌ها و کاری هاوبەش لە ماوەی زیاتر لە سێ دەیەدا بنیاد نراوە. هەر لە پرۆسەی دابینکردنی نه‌واى ئارام و سەپاندنی ناوچەی دژەفڕینه‌وه‌ لە ساڵانی نەوەدەکاندا تا ئێستا، ئه‌مه‌ريكا لە سه‌ختترين و هەستیارترین كاته‌كاندا هه‌ميشه‌ لەپاڵ گەلی کوردستاندا وەستاوە.

وتیشی: ساڵی 2003 لە کاتی ئازادکردنی عێراقدا، پێکەوە بووين. ساڵی 2014 کاتێک ڕووبەڕووی تیرۆر بووینەوە، هێزەکانی پێشمەرگە بە ئازایەتییەوە شانبەشانی هێزەکانی ديكه‌ى عێراقی و ئەمریکا و هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی جەنگان. پێکەوە سەرکەوتوو بووین لە تێکشکاندنی ئەفسانەی داعش و ئازادکردنی شار و ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستيان. ئەمانە لاپەڕەی لەبیرنەکراوی مێژوون و بناغەیەکی پتەویان دروست كردووە بۆ هاوبەشی لە ئایندەدا.

دووپاتیشیكردەوە: ئه‌مڕۆ کردنەوەی ئەم کۆمەڵگە کونسوڵییە له‌ هه‌ولێر، جەختکردنەوەیە لەسەر بەردەوامیی ئەم پەیوەندییە و پابەنديى ئه‌مه‌ريكايه‌ بە کارکردن لەگەڵمان لەپێناو ئاشتی و سەقامگیریدا. هەروەها ڕەنگدانەوەی متمانەيه‌تى بە پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان، بە هاوبەشیمان لەگەڵ بەغدا و بە توانامان بۆ بنیادنانی نموونەیەکی سەرکەوتوو لە پێکەوەژیان و سەقامگیری لە هەرێمی كوردستاندا.

وتیشی: ئه‌مه‌ وه‌ك سەرەتای قۆناغێکی نوێ بۆ فراوانکردنی هەماهەنگی لە زۆر بواردا دەبینین: لە سیاسەت و ئاسایش، لە ئابووری و وەبەرهێنان، لە ڕۆشنبیری و پەروەردە و لە پەیوەندیی نێوان گەلاندا. ئێمە تەنها بەدوای پەیوەندیی حکوومەت لەگەڵ حکوومەتەوە نین، بەڵکوو خوازیاری پەیوەندیی نێوان کۆمپانیاکان، کۆمەڵگەکان و پەیوەندیی نێوان گەنجانمان و گەنجانی ئه‌مه‌ريكاين.

ئاماژەی بەوەشدا: سیاسەتی ئێمە لە هەرێمی کوردستان ڕوونە: دەمانەوێت کوردستان پردی پەیوەندی بێت نەک گۆڕەپانی ململانێ. ده‌مانه‌وێت وەک بەشێکی کاریگەر لە سەقامگیریی عێراق و ناوچەکەدا بمێنینەوە، بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ بەغدا بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم كێشه‌كان لەسەر بنەمای دەستوور و بەڕێوەبردنی وڵات لەڕووی سیاسی و كارگێڕی و یاسایيیەوە، بە شێوەیەک کە خزمەت بە سەقامگیریی هەموو عێراق بکات.

وتیشی: لە هەمانکاتدا و له‌ چوارچێوه‌ى عێراقى فيدراڵدا، له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێككه‌وتنى ستراتيژيى عێراق و ئه‌مه‌ريكا، پابەند دەبین بە هاوبەشیی ستراتیژییمان لەگەڵ ئه‌مه‌ريكا، چونکە بڕوامان وایە ئەم هاوبەشییە بنه‌مايه‌كى سەرەکییە بۆ ئاشتی و ئاسایش و پێشكه‌وتن.

راشیگەیاند: ئێمە به‌ ڕێز و پێزانينێكى زۆره‌وه‌ له پشتیوانیی ئه‌مه‌ريكا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانين، چ لە ڕێگەی سەربازەکانیانەوە بێت کە قوربانییان داوە، یان لە ڕێگەی دیپلۆماتکارەکانیان بێت، یان لە ڕێگەی کۆمپانیا و وەبەرهێنەرەكانی ئەمه‌ریکی بێت کە بەشدارییان لە پەرەپێدانی هەرێمی كوردستان كردووە و جێی ڕێز و سوپاسێكی زۆرن.

وتیشی: بەناوی هەرێمی کوردستانەوە، سوپاس و پێزانینمان ئاراستەی گەل و ده‌وڵه‌تى ئەمه‌ریکا دەکەين بۆ پشتیوانیی بەردەوامیان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لە هەرێمی كوردستان.

رونیشیكردەوە: به‌ ته‌واوى پشتگيريى له‌ هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ دەكەین له‌پێناو چارەسەركردنى كێشه‌كان و چه‌سپاندنى ئاشتى له‌ ناوچه‌كه‌دا. هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشى لێ ده‌كه‌ين بۆ دياريكردنى مارك ساڤايا وه‌ك نێرده‌يه‌كى تايبه‌ت به‌ عێراق. ئه‌مه‌ پێشهاتێكى گرنگه‌. هيوادارين ڕۆڵى خۆى بگێڕێت له‌ يارمه‌تيدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه‌.

بە ئومێد و ئیرادەوە دەڕوانینە پێکەوەكاركردن بۆ بنیادنانی داهاتوويه‌كى باشتر و سەقامگیر و ئاوەدانتر بۆ هەمووان

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

"المطلع" تنشر قرارات مجلس الوزراء لجلسة الثلاثاء

"المطلع" تنشر قرارات مجلس الوزراء لجلسة الثلاثاء

2026-10-28 00:19 6843
أمطار متفاوتة الشدة تبدأ من غرب البلاد وتمتد تباعاً إلى باقي المناطق

أمطار متفاوتة الشدة تبدأ من غرب البلاد وتمتد تباعاً إلى باقي المناطق

2026-10-27 22:49 7143
لجنة الأمن تحذر من تأثير آليات الترقيات على استقرار الملاك الوظيفي

لجنة الأمن تحذر من تأثير آليات الترقيات على استقرار الملاك الوظيفي

2026-10-27 21:23 4621
الإعلام الأمني ينفي تعيين شخصيات محددة لرئاسة جهاز المخابرات الوطني

الإعلام الأمني ينفي تعيين شخصيات محددة لرئاسة جهاز المخابرات الوطني

2026-10-27 20:13 4453
أسعار صرف الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصة

أسعار صرف الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصة

2026-10-27 18:17 5707
إحالة نائب إلى لجنة السلوك النيابي بسبب تجاوزه على السوداني

إحالة نائب إلى لجنة السلوك النيابي بسبب تجاوزه على السوداني

2026-10-27 16:25 10080
بيان عاجل من الإعلام الأمني يزيح الستار عن أسباب دوي الانفجار ببغداد

بيان عاجل من الإعلام الأمني يزيح الستار عن أسباب دوي الانفجار ببغداد

2026-10-27 14:31 5603
التربية تقرر منع تغيير أسماء المدارس حفاظاً على حقوق الطلبة + وثيقة

التربية تقرر منع تغيير أسماء المدارس حفاظاً على حقوق الطلبة + وثيقة

2026-10-27 14:21 10210
الاتحادية تقضي بعدم دستورية قرار يحظر تملك الأجانب واستثمار أموالهم بالعراق

الاتحادية تقضي بعدم دستورية قرار يحظر تملك الأجانب واستثمار أموالهم بالعراق

2026-10-27 14:16 7066
رفض سوري قاطع لعمليات القصف الأردنية التي استهدفت محافظة درعا

رفض سوري قاطع لعمليات القصف الأردنية التي استهدفت محافظة درعا

2026-10-27 13:18 6287
العراق يؤكد التزامه بالدستور وحماية الاستقرار ومنع استخدام أراضيه للاعتداء

العراق يؤكد التزامه بالدستور وحماية الاستقرار ومنع استخدام أراضيه للاعتداء

2026-10-27 13:16 6862
بالوثائق.. التربية تحدد آلية تدقيق طلبات الانتساب وتعتمد البوابة الإلكترونية حصراً

بالوثائق.. التربية تحدد آلية تدقيق طلبات الانتساب وتعتمد البوابة الإلكترونية حصراً

2026-10-27 12:36 9260
السجن 8 سنوات للمدير العام لشركة توزيع المنتجات النفطية

السجن 8 سنوات للمدير العام لشركة توزيع المنتجات النفطية

2026-10-27 12:19 7744
أحكام بالسجن المؤبد و15 عاماً بحق فرنسيين ينتمون لعناصر داعش

أحكام بالسجن المؤبد و15 عاماً بحق فرنسيين ينتمون لعناصر داعش

2026-10-27 12:18 7386
أسعار الدولار تتجاوز 168 الف دينار في الأسواق العراقية

أسعار الدولار تتجاوز 168 الف دينار في الأسواق العراقية

2026-10-27 12:08 5692
ملاحقة قضائية تطال مدير كهرباء المثنى وآخرين بملفات فساد

ملاحقة قضائية تطال مدير كهرباء المثنى وآخرين بملفات فساد

2026-10-27 11:09 7626
طقس العراق.. أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

طقس العراق.. أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-27 10:10 8600
تراجع طفيف للذهب مع ترقب قرار الفيدرالي الأمريكي بشأن الفائدة

تراجع طفيف للذهب مع ترقب قرار الفيدرالي الأمريكي بشأن الفائدة

2026-10-27 08:18 7084