المطلع
عاجل

post-image

لە هەولێر ڤیزای وڵاتی چین بە هاووڵاتییان دەدرێت


19:20 كوردستان
2023-11-12
27656

لە سەرى ساڵى نوێوە هەموو ئامادەکاریەککراوە بۆ پێدانى ڤیزاى چین لە کونسڵخانەى هەولێر بە هاووڵاتییان.
بەگوێرەی راگەیەندراوی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە  لیۆ جیۆن، کونسڵی گشتیی وڵاتی چین لە هەولێر کرد. لە دیدارەکەدا، کە هەریەک لە سەرۆکى شارەوانى هەولێر و بەڕێوەبەرى ئەندازەیى پارک و باخچەکانى هەولێر ئامادەى بوون، کونسڵی گشتیی وڵاتی چین، ستایشی ئەو پێشکەوتن و ئاوەدانەى کرد کە لە هەولێرى پایتەخت هاتووەتە ئاراوە و ئاماژەى بەوەدا لە هەولێر وەک شارێکى مێژووى و دێرین هەست بە ئاسودییەکى زۆر دەکەن، ئومێدیشى خواست ئەو دۆستایەتیە لە مێژینەى نێوان کورد و چین و پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتەکەى لە هەموو بوارێکى (بازرگانی، پیشەسازی، کشتوکاڵی و گەشت و گوزاریی) پەرەی زیاتریان پێبدرێت.
بەپێی راگەیەندراوەکە، لە تەوەرێکى ترى دیدارەکەدا، جگە لە باسکردن لە رێکارەکانى پێدانى ڤیزاى وڵاتى چین کە لەلایەن کونسڵخانەى ئەو وڵاتەوە، هەموو ئامادەکاریەککراوە لەسەرى ساڵى نوێوە لە هەولێر کاروبارى پێدانى ڤیزاى چین لە کونسڵخانەى هەولێر بە هاووڵاتییان بدرێت، گفتوگۆ لە بارەى پڕۆژەى دروستکردنى پارێکێکى گەورە کرا کە لە منزیکانە بەدیزاێنێکى سەردەمیانە و لەسەر شێوازى چینى و بە رووبەرى (15 هەزار مەتر چوارگۆشە) لەلایەن کونسڵخانەى چین و بە سەرپەرشتى پارێزگاى هەولێر دەست بە دروستکردنى دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش جگە لە دەستنیشانکردنى چەند شوێنێک بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەکە، پارێزگارى هەولێر، سوپاسى ئەو هەنگاوەى کونسڵخانەى چینى کرد و کارەکەى بەرزنرخاند کە لە داهاتوودا دەبێت بە یادگار و دیارییەکى جوانى وڵاتى چین بۆ هەولێرى پایتەخت، ئەو جگە لەوەى دروستکردنى ئەم پارکە دەبێت بە پاڵپشت و هاوکار بۆ ژینگەیەکى تەندروست و زیادکردنى ڕێژەى سەوزایی لە شارى هەولێر.
پاشان کونسڵى گشتیى وڵاتى چین، بە فەرمى پارێزگارى هەولێرى بانگهێشتکرد بۆ سەردانیکردنى وڵاتى چین و پارێزگاکانى وڵاتەکەى و خواستى ئەوەى نیشاندا کە هەولێر پایتەخت ببێت بە دەستەخوشکى یەکێک لە پارێزگاکانى وڵاتەکەى، لەلایەن خۆیەوە پارێزگارى هەولێر داوەتەکەى کونسڵى چینى قەبوڵکرد و هیواى خواست لە نزیکترین دەرفەتدا بتوانرێت رێککەوتنى دەستە خوشکى هەولێرى پایتەخت لەگەڵ یەکێک لە پارێزگاکانى وڵاتى چین واژووبکرێت.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

إنفاذاً للحصار البحري.. الجيش الأمريكي يغير مسار 101 سفينة متجهة لإيران

إنفاذاً للحصار البحري.. الجيش الأمريكي يغير مسار 101 سفينة متجهة لإيران

2026-09-14 00:42 4459
البصرة.. السيطرة على حادث معمل الأسمدة وإطفاء مضخات الغاز قبل انفجارها

البصرة.. السيطرة على حادث معمل الأسمدة وإطفاء مضخات الغاز قبل انفجارها

2026-09-14 00:22 10732
بطلب إقليمي وتنسيق مشترك.. عمان وإيران تعلنان تأجيل اجتماع صلالة

بطلب إقليمي وتنسيق مشترك.. عمان وإيران تعلنان تأجيل اجتماع صلالة

2026-09-14 00:12 3310
مباحثات عراقية إماراتية لبحث التطورات الإقليمية وتعزيز الأمن والاستقرار بالمنطقة

مباحثات عراقية إماراتية لبحث التطورات الإقليمية وتعزيز الأمن والاستقرار بالمنطقة

2026-09-13 23:33 3542
دوري النجوم.. زاخو يخطف ثلاث نقاط من الموصل والكهرباء يكتسح الميناء

دوري النجوم.. زاخو يخطف ثلاث نقاط من الموصل والكهرباء يكتسح الميناء

2026-09-13 21:12 4570
​عادة يومية بسيطة تخفض خطر الوفاة بأمراض القلب بنسبة 39%

​عادة يومية بسيطة تخفض خطر الوفاة بأمراض القلب بنسبة 39%

2026-09-13 18:45 5277
الحلبوسي يدين الهجمات على السعودية ويؤكد رفض العراق تهديد أمنها

الحلبوسي يدين الهجمات على السعودية ويؤكد رفض العراق تهديد أمنها

2026-09-13 17:43 5436
بالوثيقة.. أمر قبض بحق المتهم الهارب أوميد حاجي بتهمة تمويل الإرهاب

بالوثيقة.. أمر قبض بحق المتهم الهارب أوميد حاجي بتهمة تمويل الإرهاب

2026-09-13 16:54 12155
ترامب: حرب إيران قد تنتهي مباشرة بعد الانتخابات وربما قبلها

ترامب: حرب إيران قد تنتهي مباشرة بعد الانتخابات وربما قبلها

2026-09-13 16:18 4531
اليوم.. 4 مواجهات مرتقبة في الجولة السابعة من دوري النجوم

اليوم.. 4 مواجهات مرتقبة في الجولة السابعة من دوري النجوم

2026-09-13 14:58 4932
إطلاق 500 مليار دينار من مستحقات المزارعين لشهر أيلول الحالي

إطلاق 500 مليار دينار من مستحقات المزارعين لشهر أيلول الحالي

2026-09-13 13:17 9999
القضاء الأعلى يجدد التزامه بالحفاظ على سيادة القانون وصون الحريات

القضاء الأعلى يجدد التزامه بالحفاظ على سيادة القانون وصون الحريات

2026-09-13 13:13 9787
أسعار صرف الدولار تحلق في أسواق بغداد وأربيل

أسعار صرف الدولار تحلق في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-13 12:01 7398
الأنبار.. إيقاف بيع عقارين مساحتهما 186 دونماً بأقل من الأسعار السائدة

الأنبار.. إيقاف بيع عقارين مساحتهما 186 دونماً بأقل من الأسعار السائدة

2026-09-13 10:36 10172
طقس العراق.. انخفاض بدرجات الحرارة وغيوم بالمناطق الشمالية

طقس العراق.. انخفاض بدرجات الحرارة وغيوم بالمناطق الشمالية

2026-09-13 09:33 10368
قصر رونالدو بلا مشترٍ.. 700 ألف دولار تتبخر من قيمته

قصر رونالدو بلا مشترٍ.. 700 ألف دولار تتبخر من قيمته

2026-09-12 15:51 9951
ترامب: الحرب مع إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب مع إيران ستنتهي قريباً

2026-09-12 15:45 8880
بزشكيان: عدم استخدام أراضي الدول لتهديد الجيران مبدأ لا يجوز المساس به

بزشكيان: عدم استخدام أراضي الدول لتهديد الجيران مبدأ لا يجوز المساس به

2026-09-12 15:40 7517