المطلع
عاجل

post-image

وەزیری دەرەوە: عێراق ڕێگانادات کە خاکەکەی ببێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی حیساباتی نێوان وڵاتانی ناکۆک


21:14 عێراق
2024-02-04
16992

ئەمرۆ یەک شەممە "فوئاد حسێن"وەزیری دەرەوە ڕایگەیاند :-کە حکومەتی عێراق جارێکی دیکە رێگانادات کە خاکەکەی  ببێتە  گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی حیساباتی لە نێوان وڵاتانی ناکۆک.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەدا هاتووە:- ئەمرۆ "فوئاد حسێن"جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە لەگەڵ باڵیۆزانی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا و کەنەدا و بەرازیل  و ئوسترالیا لە بارەگای وەزارەتی دەرەوە لە بەغدا کۆبوویەوە.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- لەمیانی کۆبوونەوەکەدا باس لەو هێرشانە کرا کە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ سەر عێراق دەستیپێکرد و هێزە ئەمنییەکانی عێراق و شوێنە مەدەنییەکانی ناوچەکانی عەکاشات و قائیمی کردە ئامانج، کە بووە هۆی زیانی گەورەی مرۆیی و ماددی.
هەر بەپێی راگەیەندراوەکە "فوئاد حوسێن " جەختی کردەوە،کە حکومەتی عێراق جارێکی دیکە ڕەتیدەکاتەوە کە خاکەکەی ببێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی حیساباتی نێوان وڵاتانی ناکۆک،هەروەک جەختیشی لەوە کردەوە کە عێراق  شوێنی ناردنی پەیام و پیشاندانی دەسەڵات نی یە لە نێوان وڵاتانی ناکۆک ، هەروەها حکومەتی عێراق بەرپرسیارە لە پاراستنی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان و ڕاوێژکارە بیانییەکان لە عێراق، بۆیە زیانگەیاندن بەوان هێرشکردنە بۆ سەر سەروەری عێراق و لەدەرەوەی چوارچێوەی سیاسەتی کردەوەی حکومەتن .
راگەیەندراوەکە ئەوەشی خستۆتەروو :- کە فوئاد حسێن دووپاتیکردۆتەوە کە پێویستە بگەڕێینەوە بۆ مێزی دانوستانەکان لە نێوان لیژنەی سەربازی هاوبەش بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی نوێ سەبارەت بە بوون و ئەرکی سەربازان بۆ کاری ڕاوێژکاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمان لە عێراق.
لای خۆیانەوە "باڵیۆز تۆماس سایلر " سەرۆکی نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا لە بەغدا سەرەخۆشی و هاوسۆزی دڵسۆزی خۆی بۆ حکومەت و گەلی عێراق دەربڕی، ئامادەیی یەکێتیی ئەوروپا بۆ پاڵپشتیکردنی سەقامگیریی عێراق و کارکردن بۆ ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا دەربڕی.
هەروەها ژمارەیەک باڵیۆزی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی ئەوروپا کە لە عێراق کاردەکەن، پشتیوانی خۆیان بۆ حکومەتی عێراق دەربڕی.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەدا هاتووە :- کە "فوئاد حسێن" وەزیری دەرەوە ، جەختی لە پێویستی کۆتاییهێنان بە ململانێکان لە ناوچەکە و ئاگربەست لە کەرتی غەززە و وازهێنان لە بژاردە سەربازییەکان لە پێناو دوورکەوتنەوە لە پەرەسەندن لە ناوچەکەدا کردەوە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الزيدي بعد نيله الثقة: ماضون لترسيخ الاستقرار وتحقيق تطلعات العراقيين

الزيدي بعد نيله الثقة: ماضون لترسيخ الاستقرار وتحقيق تطلعات العراقيين

2026-05-14 19:58 3768
البرلمان يمنح 14 وزيراً في حكومة الزيدي الثقة مقابل خمسة لم ينالوها

البرلمان يمنح 14 وزيراً في حكومة الزيدي الثقة مقابل خمسة لم ينالوها

2026-05-14 18:54 3246
قبيل جلسة منح الثقة... المطلع تنشر عدداً من أسماء المرشحين للحقائب الوزارية

قبيل جلسة منح الثقة... المطلع تنشر عدداً من أسماء المرشحين للحقائب الوزارية

2026-05-14 16:21 4386
الدولار يشهد انخفاضاً طفيفاً مقابل الدينار في أسواق بغداد وأربيل

الدولار يشهد انخفاضاً طفيفاً مقابل الدينار في أسواق بغداد وأربيل

2026-05-13 11:24 9105
مجلس النواب يعلن عقد جلسته غداً للتصويت على حكومة الزيدي

مجلس النواب يعلن عقد جلسته غداً للتصويت على حكومة الزيدي

2026-05-13 11:09 23310
سي إن إن: ترامب محبط ويفكر باستئناف العمليات القتالية ضد إيران

سي إن إن: ترامب محبط ويفكر باستئناف العمليات القتالية ضد إيران

2026-05-12 12:01 11170
العمل تعلن شمول فئة جديدة بمنظومة الضمان الصحي المجاني

العمل تعلن شمول فئة جديدة بمنظومة الضمان الصحي المجاني

2026-05-12 15:07 25858
إيران تكشف حقيقة الرد على المقترح الأمريكي وترامب يعلق عليه

إيران تكشف حقيقة الرد على المقترح الأمريكي وترامب يعلق عليه

2026-05-10 23:46 13423
قاعدة سرية بصحراء النجف... كيف استخدمت اسرائيل العراق للحرب ضد إيران

قاعدة سرية بصحراء النجف... كيف استخدمت اسرائيل العراق للحرب ضد إيران

2026-05-10 17:30 18655
طهران تهدد أميركا بالرد على أي استهداف لناقلات النفط الإيرانية

طهران تهدد أميركا بالرد على أي استهداف لناقلات النفط الإيرانية

2026-05-09 23:33 14969
قرعة كأس آسيا 2027 تضع العراق لجانب طاجيكستان وسنغافورة وأستراليا

قرعة كأس آسيا 2027 تضع العراق لجانب طاجيكستان وسنغافورة وأستراليا

2026-05-09 22:40 20631
صحف أمريكية: إيران تزودت بمعدات روسية حديثة وواشنطن قدمت عرضاً لطهران

صحف أمريكية: إيران تزودت بمعدات روسية حديثة وواشنطن قدمت عرضاً لطهران

2026-05-09 18:49 14238
اعتقال مطلوب بقضايا إرهاب شمال العاصمة بغداد

اعتقال مطلوب بقضايا إرهاب شمال العاصمة بغداد

2026-05-09 16:01 18305
عودة رحلات الطيران بين مشهد وبغداد بعد توقف لشهرين

عودة رحلات الطيران بين مشهد وبغداد بعد توقف لشهرين

2026-05-09 14:42 51265
شرطة الرصافة تكشف تفاصيل إصابة ضابط ومنتسب بإطلاق نار وانتحار الجاني

شرطة الرصافة تكشف تفاصيل إصابة ضابط ومنتسب بإطلاق نار وانتحار الجاني

2026-05-08 17:36 18092
اشتباك في هرمز... الجيش الإيراني يستهدف وحدات أميركية

اشتباك في هرمز... الجيش الإيراني يستهدف وحدات أميركية

2026-05-07 23:54 18784
الخليج بين نيران التصعيد الإيراني والتحركات العسكرية الأمريكية في هرمز

الخليج بين نيران التصعيد الإيراني والتحركات العسكرية الأمريكية في هرمز

2026-05-07 22:47 19377
استقرار بأسعار الدولار في بغداد تزامناً مع صعود جديد في أربيل

استقرار بأسعار الدولار في بغداد تزامناً مع صعود جديد في أربيل

2026-05-06 12:47 26966