المطلع
عاجل

post-image

سەرۆک کۆمار:پڕۆسه‌ی سیاسی دوای ساڵی 2003 له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵێك نه‌گۆڕ بوه‌


16:45 عێراق
2024-03-19
29757

د.عەبولەتیف ڕەشید سەرۆک کۆمار،ئەمڕۆ سێشەممە،رایگەیاند پرۆسەی سیاسی دوای 2003 لەسەر بنەمای کۆمەڵێک نەگۆڕ بووە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە:-دوای دەرکردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە (224 و یەکخستنی 269/  فیدراڵی /2023/) لە 21-2-2024 سەرۆك کۆمار چاوی بە سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی کەوت بۆ راوێژکردن لەبارەی ناوەڕۆکی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی.
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوە کرد کە پرۆسەی سیاسی لەدوای ساڵی 2003 لەسەر چەند بنەمایەکی نەگۆڕ داڕێژراوە، کە خواستی سەرکردە سیاسییەکانی لەسەر بووە و لە دەستوردا چەسپاوە و یەکێک لە دیارترین ئەو پرەنسیپانە ئەوەیە، کە عێراق دەوڵەتێکی فیدراڵییە و سیستمی دەسەڵات کۆماری نوێنەرایەتی پەرلەمانییە، دەستور بەڕونی هەرێمی کوردستان و ئەو دەسەڵاتانەی ئێستای پەسندکردوە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دەسەڵاتی تەواویان بەسەر هەرێم و هاووڵاتیاندا هەیە، بەشێوەیەک کە جگە لە دەسەڵاتە تایبەتەکانی حکومەتی فیدراڵ، دەستوور و یاسا پێشێل نەکات.
سیاسەتی دارایی و گومرگی و دەرکردنی دراو و رێکخستنی سیاسەتی بازرگانی لە سنووری هەرێمەکان و پارێزگاکان لە عێراق و داڕشتنی سیاسەتی نەختینەیی، دەسەڵاتە تایبەتەکانی حکومەتی فیدراڵە، بەڵام جێبەجێکردنی ئەم سیاسەتە و دیاریکردنی میکانیزمەکانی جێبەجێکردن، لەدەسەڵاتەکانی هەرێمدایە.
لە بەرامبەردا سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی، ئاماژەی بەوە کرد کە دادگا پابەندە بەوەی دامەزرێنەرانی پرۆسەی سیاسی لەسەری رێککەوتون و ئەوەی لە دەستوردا ئاماژەی پێکراوە، کە عێراقییەکان پەسندیانکردوە و پەیوەندی نێوان دەسەڵاتەکانی فیدراڵی و هەرێمەکانی رێکخستوە، دادگای باڵای فیدراڵیش بەپەرۆشە کە ئەوەی لە دەستور و یاسا کارپێکراوەکاندا هاتووە جێبەجێ بکات و یەکەم پاڵپشتیکاری سەروەریی بنەما یاساییەکان دەبێت و پارێزگاری لە مافەکانی گەل دەکات و دڵسۆزە بۆ خوێنی شەهیدان و جەختیشیکردوە، کە دادگا بەپەرۆشە بۆ سەروەریی بنەماکانی دیموکراسی و بڕگەکانی دەستور لە هەموو ئەو بابەتانەی، کە پەیوەستن و هەروەها بە پەرۆشە بۆ بەدواداچوون لەسەر میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ژمارە (224 و یەکخستنی 269/  فیدراڵی /2023/) لە 21-2-2024، بەشێوەیەک کە ببێتەهۆی دەستەبەرکردنی گەیاندنی شایستە داراییەکان بۆ فەرمانبەران و ئەوانەی کە تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی و کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکان دەگرێتەوە لە کاتی دیاریکراودا.
سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی، دوپاتیکردەوە کە بڕیاری ژمارە (224 و یەکخستنی 269/ فیدراڵی /2023/) لە 21-2-2024 پەیوەندیدار بە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی عێراق ئامانجی پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و بەدیهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتییە و وەزارەتی دارایی فیدراڵی هەماهەنگییەکی راستەوخۆی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە سەبارەت بە بابەتی بڕیارەکە و دیاریکردنی چوارچێوەیەک بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی، بەشێوەیەک کە خەرجکردنی موچە بەبێ وەستان مسۆگەربکات و بەهۆکاری هونەری یاخود گرتنەبەری رێوشوێنەکان نەوەستێت، چونکە میکانیزمی نشینکردن (توطین)ی موچە، پێویستی بەماوەیەک هەیە بەپێی نوسراوی وەزارەتی دارایی فیدراڵ، لەبەرئەوە موچە بەکاش دەدرێت بەو فەرمانبەرانەی ماونەتەوە و پرۆسەی نشینکردنی موچەیان بەهۆی رێوشوێنە تەکنیکییەکانەوە تەواو نەبوە، تا ئەوکاتەی پرۆسەی نشینکردنی موچە تەواو دەبێت. 
هەروەها دادگا پشتگیری و پارێزەری مافەکانی گەلە و لە پەیوەندی و راوێژی بەردەوامدا دەبێت لەگەڵ سەرۆك کۆمار و پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ نەهێشتنی ئەو بەربەستانەی رەنگە روبەڕوی جێبەجێکردنی بڕیارەکە ببنەوە.
لە کۆتاییدا، سەرۆك کۆمار جەختی لە پەرۆشی خۆی کردەوە بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی دەستور و یاساکان لە رێکخستنی پەیوەندی نێوان پێکهاتەکانی گەلی عێراق و کارکردن بۆ کەمکردنەوەی ئەو نەهامەتیانەی خەڵکی کوردستان بەهۆی ناڕێکی لە دابەشکردنی موچەوە سەرچاوەیان گرتوە. جەختیشیکردەوە لەسەر کارکردن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێم سەبارەت بەوەی  بەخێر بۆ هەرێم و گەلەکەی بگەڕێتەوە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

​عادة يومية بسيطة تخفض خطر الوفاة بأمراض القلب بنسبة 39%

​عادة يومية بسيطة تخفض خطر الوفاة بأمراض القلب بنسبة 39%

2026-09-13 18:45 1912
الحلبوسي يدين الهجمات على السعودية ويؤكد رفض العراق تهديد أمنها

الحلبوسي يدين الهجمات على السعودية ويؤكد رفض العراق تهديد أمنها

2026-09-13 17:43 2202
بالوثيقة.. أمر قبض بحق المتهم الهارب أوميد حاجي بتهمة تمويل الإرهاب

بالوثيقة.. أمر قبض بحق المتهم الهارب أوميد حاجي بتهمة تمويل الإرهاب

2026-09-13 16:54 3263
ترامب: حرب إيران قد تنتهي مباشرة بعد الانتخابات وربما قبلها

ترامب: حرب إيران قد تنتهي مباشرة بعد الانتخابات وربما قبلها

2026-09-13 16:18 2723
اليوم.. 4 مواجهات مرتقبة في الجولة السابعة من دوري النجوم

اليوم.. 4 مواجهات مرتقبة في الجولة السابعة من دوري النجوم

2026-09-13 14:58 3329
إطلاق 500 مليار دينار من مستحقات المزارعين لشهر أيلول الحالي

إطلاق 500 مليار دينار من مستحقات المزارعين لشهر أيلول الحالي

2026-09-13 13:17 5129
القضاء الأعلى يجدد التزامه بالحفاظ على سيادة القانون وصون الحريات

القضاء الأعلى يجدد التزامه بالحفاظ على سيادة القانون وصون الحريات

2026-09-13 13:13 5507
أسعار صرف الدولار تحلق في أسواق بغداد وأربيل

أسعار صرف الدولار تحلق في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-13 12:01 4524
الأنبار.. إيقاف بيع عقارين مساحتهما 186 دونماً بأقل من الأسعار السائدة

الأنبار.. إيقاف بيع عقارين مساحتهما 186 دونماً بأقل من الأسعار السائدة

2026-09-13 10:36 6220
طقس العراق.. انخفاض بدرجات الحرارة وغيوم بالمناطق الشمالية

طقس العراق.. انخفاض بدرجات الحرارة وغيوم بالمناطق الشمالية

2026-09-13 09:33 6067
قصر رونالدو بلا مشترٍ.. 700 ألف دولار تتبخر من قيمته

قصر رونالدو بلا مشترٍ.. 700 ألف دولار تتبخر من قيمته

2026-09-12 15:51 8436
ترامب: الحرب مع إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب مع إيران ستنتهي قريباً

2026-09-12 15:45 7512
بزشكيان: عدم استخدام أراضي الدول لتهديد الجيران مبدأ لا يجوز المساس به

بزشكيان: عدم استخدام أراضي الدول لتهديد الجيران مبدأ لا يجوز المساس به

2026-09-12 15:40 6022
القوات المسلحة الإيرانية: القدرات العسكرية الإيرانية تفوق تصورات العدو

القوات المسلحة الإيرانية: القدرات العسكرية الإيرانية تفوق تصورات العدو

2026-09-12 15:30 7095
الرئيس العراقي يدين الهجمات على السعودية ويرفض استخدام أراضي العراق

الرئيس العراقي يدين الهجمات على السعودية ويرفض استخدام أراضي العراق

2026-09-12 15:27 14953
رئيس البرلمان: رفض استخدام الأراضي العراقية للاعتداء على دول الجوار

رئيس البرلمان: رفض استخدام الأراضي العراقية للاعتداء على دول الجوار

2026-09-12 12:22 17519
الخارجية الإيرانية: اجتماع عُمان الاثنين خطوة أساسية لضمان أمن الخليج

الخارجية الإيرانية: اجتماع عُمان الاثنين خطوة أساسية لضمان أمن الخليج

2026-09-12 12:21 8257
طقس العراق.. استقرار في درجات الحرارة الأيام المقبلة

طقس العراق.. استقرار في درجات الحرارة الأيام المقبلة

2026-09-12 09:14 14301