المطلع
عاجل

post-image

سەرۆک وه‌زیران:نابێت هاووڵاتیان بە پارەدانی ئەلیکترۆنی لە بەنزینخانەکان تێچووی زیادە لە ئەستۆ بگرن


19:51 عێراق
2024-03-25
52572

ئەمڕۆ دووشەممە، محه‌مەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە نابێت هاووڵاتان خەرجی زیادە لە ئەستۆ بگرن له‌كاتی پێدانی پارەی ئەلیکترۆنی لە بەنزینخانەکان، هاوکات گرنگیی بایه‌خدانی زیاتر وخێرایی گەشەسەندن لە کەرتی نەوت دووپاتکردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی  سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە"  ئەمڕۆ، محه‌مەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران سەرپەرشتی، کۆبوونەوەی ئاسایی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی وەزارەتی نەوت، و هەوڵەکانی وەزارەتی پەیوەندیدار بە پەرەپێدان و فراوانکردنی ئاسانکارییەکانی کەرتی نەوت كرد، ولە میانی کۆبوونەوەکەدا، پێشکەوتن لە جێبەجێکردنی پڕۆژە و پلانەکانی وەزارەت، وڕێژەی تەواوبوون و پەرەپێدانی پرۆسه‌ی دەرهێنان و کارەکانی وەبەرهێنانی غازی هاوڵدار تاوتووێکران، هەروەها پێشکەوتنی کارکردن لە پڕۆژەکانی پاڵاوگە و تواناکانی پاڵاوتنی بەرهەمە نەوتییەکان خرانه‌روو.
ئاماژەی بەوەشکرد" سەرۆک وه‌زیران به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئاگادار كرا له‌سه‌ر جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان، و ئەو پلانانەی پەیڕەوکراون لە دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە چوارچێوەی پارێزگا جیاوازەکان، هەروەها بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە بەنزینخانەکان كرد، وتی: نابێت هاوڵاتیان هیچ تێچوون و بارگرانییەکی زیادە لە ئەنجامی ئەم گۆڕانکارییەدا هەڵبگرێن و ره‌وشی بەرهەمهێنانی سوته‌مه‌نی نەوت تاوتووێكرا، و بەدواداچوون بۆ ئامانجی گەیشتن بە خۆبژێوی و جێبەجێکردنی بەکارهێنانی ناوخۆیی، و ناچارنەبوون بە هاوردەکردن كرا."
سودانی ڕێنماییەکانی پێشووی دووپاتکردەوە سەبارەت بە گرنگی بایه‌خدانی زیاتر بە خێرایی گەشەسەندن لە کەرتی نەوتدا، بەشێوەیەک هاوسەنگ بێت لەگەڵ خێرایی گەشەسەندنی کەرتەکانی تری ئابوری نیشتمانی، كه‌زیاتر پاڵپشت بێت له‌ جێبەجێکردنی خواستەکانی هاووڵاتیان و باشترکردنیان بارودۆخی ژیانیان، و پشتگیری لە هەوڵەکان بکات بۆ بنیاتنانی ژێرخان لە بوارە جیاوازەکاندا.

 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الزيدي بعد نيله الثقة: ماضون لترسيخ الاستقرار وتحقيق تطلعات العراقيين

الزيدي بعد نيله الثقة: ماضون لترسيخ الاستقرار وتحقيق تطلعات العراقيين

2026-05-14 19:58 3906
البرلمان يمنح 14 وزيراً في حكومة الزيدي الثقة مقابل خمسة لم ينالوها

البرلمان يمنح 14 وزيراً في حكومة الزيدي الثقة مقابل خمسة لم ينالوها

2026-05-14 18:54 3279
قبيل جلسة منح الثقة... المطلع تنشر عدداً من أسماء المرشحين للحقائب الوزارية

قبيل جلسة منح الثقة... المطلع تنشر عدداً من أسماء المرشحين للحقائب الوزارية

2026-05-14 16:21 4449
الدولار يشهد انخفاضاً طفيفاً مقابل الدينار في أسواق بغداد وأربيل

الدولار يشهد انخفاضاً طفيفاً مقابل الدينار في أسواق بغداد وأربيل

2026-05-13 11:24 9249
مجلس النواب يعلن عقد جلسته غداً للتصويت على حكومة الزيدي

مجلس النواب يعلن عقد جلسته غداً للتصويت على حكومة الزيدي

2026-05-13 11:09 24172
سي إن إن: ترامب محبط ويفكر باستئناف العمليات القتالية ضد إيران

سي إن إن: ترامب محبط ويفكر باستئناف العمليات القتالية ضد إيران

2026-05-12 12:01 11264
العمل تعلن شمول فئة جديدة بمنظومة الضمان الصحي المجاني

العمل تعلن شمول فئة جديدة بمنظومة الضمان الصحي المجاني

2026-05-12 15:07 26409
إيران تكشف حقيقة الرد على المقترح الأمريكي وترامب يعلق عليه

إيران تكشف حقيقة الرد على المقترح الأمريكي وترامب يعلق عليه

2026-05-10 23:46 13552
قاعدة سرية بصحراء النجف... كيف استخدمت اسرائيل العراق للحرب ضد إيران

قاعدة سرية بصحراء النجف... كيف استخدمت اسرائيل العراق للحرب ضد إيران

2026-05-10 17:30 18729
طهران تهدد أميركا بالرد على أي استهداف لناقلات النفط الإيرانية

طهران تهدد أميركا بالرد على أي استهداف لناقلات النفط الإيرانية

2026-05-09 23:33 15038
قرعة كأس آسيا 2027 تضع العراق لجانب طاجيكستان وسنغافورة وأستراليا

قرعة كأس آسيا 2027 تضع العراق لجانب طاجيكستان وسنغافورة وأستراليا

2026-05-09 22:40 20752
صحف أمريكية: إيران تزودت بمعدات روسية حديثة وواشنطن قدمت عرضاً لطهران

صحف أمريكية: إيران تزودت بمعدات روسية حديثة وواشنطن قدمت عرضاً لطهران

2026-05-09 18:49 14306
اعتقال مطلوب بقضايا إرهاب شمال العاصمة بغداد

اعتقال مطلوب بقضايا إرهاب شمال العاصمة بغداد

2026-05-09 16:01 18435
عودة رحلات الطيران بين مشهد وبغداد بعد توقف لشهرين

عودة رحلات الطيران بين مشهد وبغداد بعد توقف لشهرين

2026-05-09 14:42 51265
شرطة الرصافة تكشف تفاصيل إصابة ضابط ومنتسب بإطلاق نار وانتحار الجاني

شرطة الرصافة تكشف تفاصيل إصابة ضابط ومنتسب بإطلاق نار وانتحار الجاني

2026-05-08 17:36 18093
اشتباك في هرمز... الجيش الإيراني يستهدف وحدات أميركية

اشتباك في هرمز... الجيش الإيراني يستهدف وحدات أميركية

2026-05-07 23:54 18784
الخليج بين نيران التصعيد الإيراني والتحركات العسكرية الأمريكية في هرمز

الخليج بين نيران التصعيد الإيراني والتحركات العسكرية الأمريكية في هرمز

2026-05-07 22:47 19485
استقرار بأسعار الدولار في بغداد تزامناً مع صعود جديد في أربيل

استقرار بأسعار الدولار في بغداد تزامناً مع صعود جديد في أربيل

2026-05-06 12:47 26966