المطلع
عاجل

post-image

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا پێشێلکاری مافی مرۆڤ و ئازادی لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات


01:17 كوردستان
2024-05-02
38459

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا کە دووشەممە (22ـی نیسانی 2024) بڵاوکرایەوە، رەخنەی توند لە دۆخی مافی مرۆڤ و ئازادی رۆژنامەگەری و بیروڕا لە هەرێمی کوردستان دەگرێت و ڕایگەیاند، "دۆخی ئازادییە بنەڕەتی و مەدەنیەكان لە هەرێمی كوردستان و عێراق زۆر خراپتربوون".
لەو راپۆرتەی وەزارەتی دەرەوەدا هاتووە، "بەراورد بە ساڵانی رابردوو پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ بەرامبەر بە خەڵكی عێراق و هەرێم زیاتر بووە و لە هەندێک حاڵەتدا حكومەتی عێراق سزای گومانلێکراوانی داعشی بەپێی یاسای تیرۆر داوە".
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ڕاشیگەیاندووە، "بەهۆی سنوردارکردنی ئازادییە بنەڕەتییەکان و فەزای مەدەنی لە ساڵی رابردوودا، دۆخی مافی مرۆڤ لە عێراق و هەرێمی کوردستان خراپتر بووە"، هاتووش، "بەشێك لەو پێشێلكارییانە لە ئەنجامی هێرشەكانی داعش و شەڕی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ناوچە دوورەکان، هەروەها ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا دژی پەكەكە لە هەرێمی كوردستان، بوونی میلیشیاکان کە بە تەواوی لە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتدا نین و هاوپەیمانی ئێرانن دروستبوون".
وەزارەتی دەرەوە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە بەشێكی دیكە لە سەرپێچییەكان كە دژی مافەكانی مرۆڤ و خەڵكی عێراق و هەرێم ئەنجام دەدرێت و لەلایەن راپۆرتە باوەڕ پێكراوەكانەوە پشتڕاستكراونەتەوە، خۆیان لە خۆكوشتن، کوشتن و ئەشكەنجەی دەرەوەی یاسا، رفاندن و بێسەروشوێن كردن، سزادانی دڕندانەوە و نامرۆڤانە دەبیننەوە.
لەبارەی كوشتنی ئافرەتان بە پاساوی شەرەفەوە، راپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، "سزای ئەندامانی خێزان دەدرێت بەهۆی ئەوەی گوایە تاوانێكیان ئەنجام داوە و نهێنییەكانی خێزانیان نەپاراستووە".
لە راپۆرتەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا راشگەیندرا، "كۆتوبەندكردن و سنووردارکردنی ئازادی رادەربڕین و كاری میدیایی لە عێراق و هەرێمی كوردستان زیاتر بووە، ئێستا پیشەی رۆژنامەوانی مەترسییان لەسەر ژیانی رۆژنامەنووسان دروستكردوە و بەوهۆیەشەوە هەڕەشەیان لێدەكرێت و توندروتیژییان بەرامبەر ئەنجام بدرێت".
ئەوەش خراوەتەڕوو، "زیندان و ناوەندەکانی چاکسازیی لە دۆخی خراپدان و رێژەی قەرەباڵغی گەیشتووتە 157% و زیندانیانی نێوجەوانان لەگەڵ  گەوران دانراون".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

ترامب: حرب إيران قد تنتهي مباشرة بعد الانتخابات وربما قبلها

ترامب: حرب إيران قد تنتهي مباشرة بعد الانتخابات وربما قبلها

2026-09-13 16:18 859
اليوم.. 4 مواجهات مرتقبة في الجولة السابعة من دوري النجوم

اليوم.. 4 مواجهات مرتقبة في الجولة السابعة من دوري النجوم

2026-09-13 14:58 2183
إطلاق 500 مليار دينار من مستحقات المزارعين لشهر أيلول الحالي

إطلاق 500 مليار دينار من مستحقات المزارعين لشهر أيلول الحالي

2026-09-13 13:17 3418
القضاء الأعلى يجدد التزامه بالحفاظ على سيادة القانون وصون الحريات

القضاء الأعلى يجدد التزامه بالحفاظ على سيادة القانون وصون الحريات

2026-09-13 13:13 4076
أسعار صرف الدولار تحلق في أسواق بغداد وأربيل

أسعار صرف الدولار تحلق في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-13 12:01 3473
الأنبار.. إيقاف بيع عقارين مساحتهما 186 دونماً بأقل من الأسعار السائدة

الأنبار.. إيقاف بيع عقارين مساحتهما 186 دونماً بأقل من الأسعار السائدة

2026-09-13 10:36 5122
طقس العراق.. انخفاض بدرجات الحرارة وغيوم بالمناطق الشمالية

طقس العراق.. انخفاض بدرجات الحرارة وغيوم بالمناطق الشمالية

2026-09-13 09:33 4891
قصر رونالدو بلا مشترٍ.. 700 ألف دولار تتبخر من قيمته

قصر رونالدو بلا مشترٍ.. 700 ألف دولار تتبخر من قيمته

2026-09-12 15:51 7988
ترامب: الحرب مع إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب مع إيران ستنتهي قريباً

2026-09-12 15:45 7125
بزشكيان: عدم استخدام أراضي الدول لتهديد الجيران مبدأ لا يجوز المساس به

بزشكيان: عدم استخدام أراضي الدول لتهديد الجيران مبدأ لا يجوز المساس به

2026-09-12 15:40 5671
القوات المسلحة الإيرانية: القدرات العسكرية الإيرانية تفوق تصورات العدو

القوات المسلحة الإيرانية: القدرات العسكرية الإيرانية تفوق تصورات العدو

2026-09-12 15:30 6622
الرئيس العراقي يدين الهجمات على السعودية ويرفض استخدام أراضي العراق

الرئيس العراقي يدين الهجمات على السعودية ويرفض استخدام أراضي العراق

2026-09-12 15:27 13986
رئيس البرلمان: رفض استخدام الأراضي العراقية للاعتداء على دول الجوار

رئيس البرلمان: رفض استخدام الأراضي العراقية للاعتداء على دول الجوار

2026-09-12 12:22 16047
الخارجية الإيرانية: اجتماع عُمان الاثنين خطوة أساسية لضمان أمن الخليج

الخارجية الإيرانية: اجتماع عُمان الاثنين خطوة أساسية لضمان أمن الخليج

2026-09-12 12:21 7697
طقس العراق.. استقرار في درجات الحرارة الأيام المقبلة

طقس العراق.. استقرار في درجات الحرارة الأيام المقبلة

2026-09-12 09:14 13262
ارتفاع جديد بأسعار الصرف في بغداد وأربيل مع افتتاح بداية الأسبوع

ارتفاع جديد بأسعار الصرف في بغداد وأربيل مع افتتاح بداية الأسبوع

2026-09-12 12:12 9465
الحلبوسي: لن نسمح باستخدام العراق لتهديد أمن السعودية ودول الجوار

الحلبوسي: لن نسمح باستخدام العراق لتهديد أمن السعودية ودول الجوار

2026-09-12 12:07 12882
مصر تهتز بجريمة مروعة.. أب ينهي حياة طفلته كارما ذات الـ4 أعوام

مصر تهتز بجريمة مروعة.. أب ينهي حياة طفلته كارما ذات الـ4 أعوام

2026-09-12 11:58 7336