المطلع
عاجل

post-image

حەوتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت


21:39 كوردستان
2024-05-18
86348

حەوتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی رێکخەری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان، نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت، بزووتنەوەکە ڕایگەیاند، " گجەخت دەکەینەوە بزوتنەوەی گۆڕان، لە هیچ بارودۆخێکدا بێ ئومێد نابین و بە پشتیوانی خوا و خەڵکی کوردستان بەسەر ئاڵنگاری و سەختیەکاندا زاڵ دەبین".

دەقی راگەیاندنی بزووتنەوەی گۆڕان:

نەوشیروان مستەفا ئەندازیاری خەباتی نەتەوەیی و سەرقافڵەی دادپەروەری کۆمەڵایەتی ‎رۆژی (19ـی ئایاری 2023)، حەوت ساڵ بەسەر کۆچی دوایی ئەندازیار و سوارچاکی خەباتی نەتەوەیی و نیشتمانی ، پێشەنگ و سەرقافڵەی دادپەروەری کومەڵایەتی "نەوشیروان مستەفا" تێدەپەرێت.
نەوشیروان مستەفا، وەک سەرکردەیەکی واقعبین لە قۆناغەکانی خەباتی سیاسی و ڕوناکبیری، کارەکتەرێکی متمانەپێکراو و خۆشەویستی خەڵک و پێشمەرگە و ئازادیخوازان بوو، لە هەموو ئەو قۆناغانەدا هەر پرۆژەیەکی هەبووبێت پشتگیری جەماوەری و دەستەبژێری لەگەڵ بووە.
کاریزمایی "نەوشیروان مستەفا" پرۆسەیەکە بە زۆر هەوراز نشێو و ئاڵنگاریدا تێپەریوە، ئەو لەوکاتەی تێزی دکتۆراکەی لە کەناری دانوبەوە بەجێدەهێلێت و ڕوودەکاتەوە ناوزەنگ و ژیانی ناو تاشەبەردەکان، ئیتر لە خوێندکارێکی دکتۆراوە دەبێتە سەرکردەیەکی نیشتمانی و روناکبیرێکی بیرتیژ، پلاندانەر و فەرماندەیەکی سەربازیی.
کاک نەوشیروان، لە شۆڕشدا دەبێتە داینەمۆی دروستکردنی ئیرادە و چەسپاندنی بەها نەتەوەیی و نیشتمانییەکان، لە ڕاپەرینی بەهاری (١٩٩١)دا دەبێتە ئەندازیار و فەرماندەی مەیدانی.‎ لە دوای یەکەمین هەڵبژاردن و پێکهێنانی پەرلەمانی کوردستان، خواستی رادەستکردنی دەسەڵاتەکان بە دامەزراوە نیشتمانییەکان و پێویستبوونی دامەزراندنی سوپای نیشتمانی هەبوو.
لە دوای رووخانی رژێمی بەعس بە پێداگیری نەوشیروان مستەفا لەگەڵ سەرکردە دیارەکانی دیکە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی خەڵکی کوردستان لە دەستوری عێراق چەسپێنران.
لە بڕوابوونێکی قووڵەوە پشتیوانی تەواویی لە ئازادیی کاری ڕۆژنامەوانی و ئازادییەکانی تاک و بزووتنەوەکانی گەنجان و خوێندکاران دەکرد. لەگەڵ ئەوانەشدا بە پرۆژە و بەرنامەی وردەوە دژی گەندەڵی و خراپکاری دەوەستایەوە، دەیویست کەرامەتی تاکەکان پارێزراوبن و دەوڵەت ئابووری بەهێزی هەبێت و سەرمایەگوزاری بکرێت لە تواناکانی گەنجان و مافی کەمەنەتەوەکان پارێزراوبێت و لە ڕێگەی هەڵبژاردنی دیموکراسییانە خەڵک نوێنەرەکانیان هەڵبژێرێت و بەرگری لە مافەکانیان بکات، سامانی سروشتی بە دادپەروەرانە بخرێتە خزمەتی خەڵک و ئاوەدانکردنەوە و بەرەو پێشبردنی هەرێمی کوردستان. ‎ ڕچەشکێن و بوێری، تایبەتمەندیی "نەوشیروان مستەفا"بوون، دامەزراندنی "بزوتنەوەی گۆڕان"، وەک یەکەمین هێزی ئۆپۆزسیۆنی مەدەنی و پەرلەمانی، سەرەڕای ئاڵنگاری و دژایەتییە ناوخۆیی و هەرێمایەتییەکان، سەلمێنەری ئەو تایبەتمەندییەی ئەون، هەربۆیە ڕۆڵ و پێگەی مێژویی ڕەوانشاد، تەنیا لە یەک پارچەی کوردستان سنوردار ناکرێ، بەڵکو وەک کارەکتەرێکی نەتەوەیی و نیشتمانی کاریگەریی بەسەر ڕوداوەکانی ئێستا و داهاتوی کوردستان دەمێنێتەوە. ‎
پەرەسەندنەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەش، پێویستی بە وردبونەوە و بە هەندوەرگرتنی ڕوانگەی سیاسیی کاک نەوشیروان هەیە، بۆ ڕوبەڕوبونەوەی قەیرانی سیاسیی و دانانی نەخشەڕێگایەکی کوردستانی بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ، بەتایبەت دەستەبەرکردنی شایستە داراییەکان و پرسی وزە، هاوکات زەمینەسازی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و گەڕانەوە بۆ ڕەوایەتی دەنگی خەڵک و بەهێزکردنەوەی دامەزراوە دەستورییەکانی هەرێم. ‎ 
لە کۆتایی و لەم ساڵیادە ماتەمهێنەدا، جەخت دەکەینەوە بزوتنەوەی گۆڕان، وەک دوایین پرۆژەی سیاسیی ڕەوانشاد، درێژەپێدەری ڕوانگە و ئامانجە نیشتمانییەکانی نەوشیروان مستەفا دەبێت، بەشێوەیەک لە هیچ بارودۆخێکدا بێ ئومێد نابین و بە پشتیوانی خوا و خەڵکی کوردستان بەسەر ئاڵنگاری و سەختیەکاندا زاڵ دەبین.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الزيدي بعد نيله الثقة: ماضون لترسيخ الاستقرار وتحقيق تطلعات العراقيين

الزيدي بعد نيله الثقة: ماضون لترسيخ الاستقرار وتحقيق تطلعات العراقيين

2026-05-14 19:58 3176
البرلمان يمنح 14 وزيراً في حكومة الزيدي الثقة مقابل خمسة لم ينالوها

البرلمان يمنح 14 وزيراً في حكومة الزيدي الثقة مقابل خمسة لم ينالوها

2026-05-14 18:54 2751
قبيل جلسة منح الثقة... المطلع تنشر عدداً من أسماء المرشحين للحقائب الوزارية

قبيل جلسة منح الثقة... المطلع تنشر عدداً من أسماء المرشحين للحقائب الوزارية

2026-05-14 16:21 3960
الدولار يشهد انخفاضاً طفيفاً مقابل الدينار في أسواق بغداد وأربيل

الدولار يشهد انخفاضاً طفيفاً مقابل الدينار في أسواق بغداد وأربيل

2026-05-13 11:24 8527
مجلس النواب يعلن عقد جلسته غداً للتصويت على حكومة الزيدي

مجلس النواب يعلن عقد جلسته غداً للتصويت على حكومة الزيدي

2026-05-13 11:09 19963
سي إن إن: ترامب محبط ويفكر باستئناف العمليات القتالية ضد إيران

سي إن إن: ترامب محبط ويفكر باستئناف العمليات القتالية ضد إيران

2026-05-12 12:01 10489
العمل تعلن شمول فئة جديدة بمنظومة الضمان الصحي المجاني

العمل تعلن شمول فئة جديدة بمنظومة الضمان الصحي المجاني

2026-05-12 15:07 23369
إيران تكشف حقيقة الرد على المقترح الأمريكي وترامب يعلق عليه

إيران تكشف حقيقة الرد على المقترح الأمريكي وترامب يعلق عليه

2026-05-10 23:46 12988
قاعدة سرية بصحراء النجف... كيف استخدمت اسرائيل العراق للحرب ضد إيران

قاعدة سرية بصحراء النجف... كيف استخدمت اسرائيل العراق للحرب ضد إيران

2026-05-10 17:30 18474
طهران تهدد أميركا بالرد على أي استهداف لناقلات النفط الإيرانية

طهران تهدد أميركا بالرد على أي استهداف لناقلات النفط الإيرانية

2026-05-09 23:33 14735
قرعة كأس آسيا 2027 تضع العراق لجانب طاجيكستان وسنغافورة وأستراليا

قرعة كأس آسيا 2027 تضع العراق لجانب طاجيكستان وسنغافورة وأستراليا

2026-05-09 22:40 19937
صحف أمريكية: إيران تزودت بمعدات روسية حديثة وواشنطن قدمت عرضاً لطهران

صحف أمريكية: إيران تزودت بمعدات روسية حديثة وواشنطن قدمت عرضاً لطهران

2026-05-09 18:49 14108
اعتقال مطلوب بقضايا إرهاب شمال العاصمة بغداد

اعتقال مطلوب بقضايا إرهاب شمال العاصمة بغداد

2026-05-09 16:01 17862
عودة رحلات الطيران بين مشهد وبغداد بعد توقف لشهرين

عودة رحلات الطيران بين مشهد وبغداد بعد توقف لشهرين

2026-05-09 14:42 51078
شرطة الرصافة تكشف تفاصيل إصابة ضابط ومنتسب بإطلاق نار وانتحار الجاني

شرطة الرصافة تكشف تفاصيل إصابة ضابط ومنتسب بإطلاق نار وانتحار الجاني

2026-05-08 17:36 17733
اشتباك في هرمز... الجيش الإيراني يستهدف وحدات أميركية

اشتباك في هرمز... الجيش الإيراني يستهدف وحدات أميركية

2026-05-07 23:54 18611
الخليج بين نيران التصعيد الإيراني والتحركات العسكرية الأمريكية في هرمز

الخليج بين نيران التصعيد الإيراني والتحركات العسكرية الأمريكية في هرمز

2026-05-07 22:47 18968
استقرار بأسعار الدولار في بغداد تزامناً مع صعود جديد في أربيل

استقرار بأسعار الدولار في بغداد تزامناً مع صعود جديد في أربيل

2026-05-06 12:47 26586